هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و وه‌فده‌ی سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌ حزبییه‌ نه‌ك حومی.

له‌ لێدوانێكدا بۆ یه‌كێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان هۆشیار عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند ئه‌و وه‌فده‌ی هاتوون سه‌رجه‌میان پارتین و حكومی نیه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ “وه‌فده‌كه‌ی پارتی دیموكرااتی كوردسنتان به‌ بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كوردا هاتوون بۆ به‌غدا، به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان”.

ناوبراو برواشی وایه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كار بۆ هێشتنه‌وه‌ی زێباری وه‌زیری دارایی ده‌كات له‌ پۆسته‌كه‌ی و هه‌روها بۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه‌ پارتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام