باپێکەوە لەم یادە نیشتمانی و نەتەوایەتیە بەشداربین چونکە 31 ئاب یادێکی کارەسات بارە. دەبا هاوشێوە هەڵەبجەو ئەنفال و خاپورکردنی 5000 گوند یادبکرێتەوە. پێشنیار بکرێت هەفتەی کۆتایی مانگی ئاب ی هەموساڵیک بکرێتە پشوی فەرمی لە هەرێمی کوردستان.

ده سه ڵاتدارانی هه رێمی کوردستان له ساڵێکدا ده یان بۆنه ی نیشتمانی و که سایه تی ده که نه موڵکی خۆیان و له سه ر ده رماڵه ی هاوڵاتیان شانازی پێوه ده که ن ، 31 ئاب به هه زاران شۆڕشگێڕو پێشمه رگه ی گیانفیدای تێدابۆته قوربانی به هاوشێوه ی ساڵه کانی سه رده می به عس . کوژراو بێسه رو شوێنکردن و که م ئه ندام و زیانی زۆری لێکه وتۆته وه .

ئێمە هەموو ڕۆژێک لەبەردەوامی شەڕی ناوخۆداین ، نارێکی شەقامەکان و نەخۆشخانەو جیهانی گەندەڵی ، کەبۆتە بنیادنانی قەیرانی کۆمەڵایەتی ‘ ڕۆژ نییە بەدەیان خەڵکی ئەم وڵاتە ڕووەو مەرگ نەبات .. ئەم میحنەتەی ئەمڕۆ لەکۆمەڵگەکەماندا ڕوودەدات و هەر ڕۆژەی بەجۆرێک وێنەی چەندین کوژراو دەبینین ئۆباڵەکەی لەئەستۆی دەسەڵاتەو بیرکردنەوەو بێ موبالاتی ئەوانە هۆکارە بۆی .. شەڕێک دوێنێ بەماتۆڕی حیزب سەدان گەنجی ئەم وڵاتەی دەبرد بۆ مەرگ ، ئەمڕۆ بەجۆرێکی تر ؛ کەواتە تاسەرانی شەڕی براکوژی بوونیان هەبێت لەدەسەلاتدا مەرگ هەموو ڕۆژێک بەردەرگای ماڵمان دەگرێت و بەکۆمەڵ لاوانمان لەناو دەبات و چرکە ساتەکانی شەڕی ناوخۆ کاتژمێرەکانی مەرگی لاوان دەژمێرێت.

له ئێستای حکومڕانی هه رێمی کوردستاندا به په رۆشه وه یادی هه موو ئه و بۆنه نیشتمانی و زیانلێکه وتنانه ده کرێته وه که له سه رده مانكی ڕابوردوودا به سه ر هاونیشتمانیدا هاتووه” ٣١ئاب و شه ڕی ناوخۆ ده تواندرێت به به شێکی ئه و کاره ساتانه ی له سه رده مانی به عس و ڕابوردووی دیکتاتۆره کاندا ڕویانداوه ئاماژەبکرێت و بۆنەیان بۆ بکرێته ڕۆژێکی تایبەت لە ساڵێکدا .

ده بێت هاوڵاتیان فشاری بەکۆمه ڵ بخەنه سه ر کۆمەڵی مەدەنی ڕێکخراوە ناحکومیەکان ، تا ٣١ ئاب وەک هەرڕۆژێکی رەشتی تر ، کەبەسەر گەلەکەماندا هاتووە بەفەڕمی بکرێت و یادی بکرێتەوە ..

ئێمه ش هه موو کاره سات و بۆنه دڵته زێنه کان یادده که ینه وه سه ری نه وازش داده نه وێنین بۆسه رجه م شه هیدانی شه ڕی ناوخۆ دادەنەوێنین و به ژدارین له خه می که سوکارو هاوڕێ و دۆستانی شه هیدەکان ی بە 31 ئابیشەوە .. دەبێت تاوانەکان هاوسەنگ بکرێن و بکوژانی مرۆڤی کورد ” لەهەر پلەو پایەو لێپرسراویەکدا بێت سزای خۆی وەربگرێت ..

که سوکاری قوربانیان ؟ ببینن تاچه ند ئه م کاره نامرۆڤانه یە له به رژه وه ندی هاوڵاتیاندابووه بۆزیاتر ڕونکردنه وه ی ئه م تاوانە ده ستان خه نه ناوده ستی یه ك تا تاوانباران به سزای خۆیان بگه ن .

له31 ی ئابدا پارتی سه رکه وتنی شه ڕی براکوژی به ده سته ێناو له ماڵه کانیاندا ئاهه نگ و خواردنه وه و خۆشیان به بۆنه ی سه رکه وتنی پارته که یان به پاڵپشتی به عس گێڕا .. له31 ئابداجگه له زیانی گیانی هاوڵاتیان سه رجه م کارگه کانیان به تاڵان برد و پاشان به داهاتی هاوڵاتیان و سامانی نیشتمانی هاوکاری مادیی و سه ربازیان بەبه عس بەخشی .

هەرێمێکی تەواو نادیموکراس و حکومەتێکی پرۆفیشیناڵ لەڕوانگەی دزی و تالانی. ئەمەی ئێستا دەگوزەرێت درێژەدان و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کولاندنەوەی برینەکانەو ئامانجی خراپی لەدوایە . بەڵام بۆ رێگیری لە دوبارەبونەوەی دەبێت هەمو ساڵیک لە ناوەڕاستی وەرزی هاویندا یادی ئەم تاوانە بکرێتەوە

هەموو ساڵێك ئەم یادە بەرز ڕادەگرم کە قوربانی دانی زۆری تێدابوو خەڵکی مەدەنی و پێشمەرگەی تێکۆشەری تێدا فرودراو بەکوشتــدرا بۆ بەرژەوەندی حیزبی و ململانێکان لەسەر سەروەت و سامانی نیشتمان هاوشێوە ئەم خوەی ئێستا گرتویانەو بەردەوامن لە تالانی.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام