دوران كالكان ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حكومه‌تی توركیا ده‌كات‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ستكه‌وته‌كان‌و ئازادی كوردانی رۆژئاوای كوردستان بكاته‌ ئامانج ئه‌وكات هه‌موو كورد ده‌ڕژێنه‌ رۆژئاواو گه‌ریلاكانی”هه‌په‌گه‌و یه‌ژه‌ئا ستار”یش مافی به‌رگرییان ده‌بێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌د نوچه‌-نزیك له‌ په‌كه‌كه‌- دوران كالكان باسیله‌وه‌كرد به‌شێك له‌خاكی سوریا له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ داگیركراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌دێت كه‌ سنوری نێوان توركیاو سوریا نه‌ماوه‌و سنوره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕاوه‌و ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه‌ به‌رپرسیار ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردوو سوپای توركیا سنوری سوریای به‌زاندو له‌ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی‌ “قه‌ڵغانی‌ فورات”، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی‌ سوپای‌ سوریای‌ ئازادی‌ ئۆپۆزسیۆن، توانییان شارۆچكه‌ی‌ جه‌رابلوس له‌ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن.

تانکەکانی سوپای تورکیا لە جەرابلوس

سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان سوپای‌ توركیاو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌په‌گه‌ ده‌ستیپێكرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپا هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند گوندێكی باشوری جه‌رابلوس‌ كه‌ به‌ده‌ست شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه‌ن.

له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كوردانی خۆرئاوای كوردستان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت ده‌بێت سوپای توركیاو ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌نگاوه‌كانی به‌ عه‌قڵ بجوڵێنێت ئه‌گه‌رنا خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان‌و ئازادییه‌كه‌ی بكه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دیموكراتی رۆژئاوا داوا بكات، هه‌موو كورد ده‌ڕژێنه‌ رۆژئاوای كوردستان.

به‌وته‌ی دوران كالكان، له‌باكور، باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد ده‌ڕژێنه‌ رۆژئاوا، وتی”ئه‌و كات هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌و یه‌ژه‌ئا ستاریش خاوه‌ن مافی به‌رگری ده‌بن‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رۆژئاوا سیاسه‌تی كوردو گه‌لی كوردو گه‌ریلانی كوردستان بێده‌نگ نابن”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام