ساڵانێكە پارتی دیموكراتی كوردستان هەرجارەو حزبێكی كوردستانی بەپاشكۆو دۆستایەتی بەغدا تۆمەتباردەكات‌و بەڕێگر لەبەردەم سەربەخۆی ئابوری‌و ریفراندۆم‌و سەربەخۆی  كوردستان ناویان دەبات.

كە پێیان دەوتن لەگەڵ بەغدا رێككەون، با پارەی موچە‌و پرۆژەی هەرێمی كوردستان نەبڕدرێ، خۆمانی  پێ بەهێز بكەین،ئەوان دەیانوت بەغدا “موفلیسە”، كە پێیان دەوتن ئەو قسانەی پارتی خزمەت بە پرۆسەی  سیاسی ناكات‌و كوردستان پێویستی  بەوجۆرە موجازەفانە نیە، پارتی دیوت مەبن بەجاشی بەغدا‌و بێمنەتین  زیاتر لە 17% ی نەوت دەفرۆشین، كە پێیان دەوتن با وەفدی نیشتمانی لە هەمو حزبەكان بڕۆن  بۆ چارەسەری كێشەكان لە بەغدا، پارتی دەیوت سەربەخۆی رایدەگەیەنین‌و پێویسمان بە بەغدا نییە، ئەو كاتەی شاندێكی بەغدا دەهاتە كوردستان،  پارتی لە ڕاگەیاندنەكانییەوە حزبە كوردستانییەكان جارێك بەخزمی شیعەو، جارێك بەدۆستایەتی سونە تاوانبار دەكرد، تەنانەت لەدوا پەیامیدا بارزانی دەڵێت: ئێمە لەبەردەم  دورێگاداین،  یان  پاشكۆیەتی یان هەنگاو بەرەو سەربەخۆی  بنێین.

ئێستا پارتی نەبای دیوە نە بۆران، بە دو دەقە بۆلەقبونی كورسییەكیان بە بەغداد خۆیان گەیاند، ئەوەتا پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا هاتە دەنگ، دەڵێ خێرە لەماوەی دوساڵدا بۆ موچەو بودجەو قوتی خەڵك رۆژێك نەهاتنە بەغدا، ئەرێ خێربو ئێوە بۆئەو هەمو نەهامەتییەی بەسەر خەڵكی كوردستاندا هات، بێدەنگیتان هەڵبژاردو دەتان وت سەربەخۆ نەوت ئەفرۆشین.

ئێستا خەڵكی كوردستان با پرسیار بكەن‌و بریار بدەن.. هەمو ئەو هەنگاو هەڵا‌و هەراو زەنایەی پارتی بۆچی بو ؟

ئەی برسیكردن‌و موچەبڕین‌و وێرانەیی كوردستان لە پای چی بو ؟

ئەوە كێیە بە شیكی بەشاندی حزبی‌و تاكلایەنە چوەتە بەردەم عەرشی عێراقی ؟؟؟

ئەی ئەم وەفدە حزبیە، ئەجندای كۆبونەوەو نەخشەڕێگەی رێككەوتنەكەی چیە ؟ بۆ پرسی سەربەخۆیی‌و رفراندۆم یان بۆ سەربەخۆیی فرۆشتنی نەوت، یان بۆ سنوری كوردستان، یان بۆ چارەسەری كێشەی ماڵە خاڵوان ؟

دروست پەیامەكەی سەرۆكی پارتی وادەرچو، لەو ئایندە نزیكەدا دەركەوت كێ پاشكۆی كێیە‌و كێ سەروەری دەوێت ؟

لە سبەی وەرگیراوە

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام