ئەوەی دەرحەق بە كوردی ڕۆژئاوا دەكرێت جینۆسایدێكی نێودەوڵەتیە بەرامبەر بە كورد!

بە چاو پۆشینی ئەمریكا و ڕوسیا و ڕۆژئاوا لە جووڵەو دەستوەردانی توركیا بەبیانووی لێدانی “داعش ” لە نێو سوریادا و دەست وەردان لە كاروباری سوریا و شكاندنی سەروەری دەوڵەتێك، نەك بەتەنھا كوشتنی مرۆڤ و وەستانی ئومێدی ئاشتی لێدەكەوێتەوە، بەڵكو! دەبێتە ھۆكارێك بۆ دروست بوونەوەی ” ڕق و كێنەی نەتەوەی ” كە بە “سایكۆلۆجیكاڵ وارفەیر” ناسراوە.
دیارە لەچەند ساڵی رابردوودا، كارگەرانی مافی مرۆڤ و رۆشنبیران، كاری زۆریان لەسەر كاڵكردنەوەی ڕقی نەتەوەی لەناوچەكەدا دەكرد، لە ئێستاشدا ھەر بەردەوامن! كەم یان زۆر كاریگەریان ھەبووە و، جێگا پەنجەیان دیارە.
“توخ” كردنەوەی ڕەنگی رەگەزپەرستی و نانەوەی شەڕ و ئاشووب لە جیاتی ئاشتی لە ناوچەكەدا، بە پاڵپشتی ھێزە گەورەكانی جیھان جێگای پرسیار و تێرامانە!
لەكاتێكدا كورد وەك سەربازێكی گوێگر لە جەنگدا، لەپێشەوەی بەرەی جەنگ بۆ لێدانی دووژمنانی ھەموولایەك! جگە لە توركیا و سعودیە، وەستاوەتەوە، دەبوو ھیچ نەبێت لە ئێستادا بەر لە ھەر كاتێك كەمێك دڵنەوایكرابایەو سۆزی پێ نیشاندرابا.

كورد، دووبارە لە ڕۆژئاوا دەكرێتە قوربانی باڵانسی زلھێزەكان لە ناوچەكەدا.
بەوپێیەی ڕووسیا لە ھەنگاونانە بۆ پڕژانی ھەژموونی خۆی بەسەر ناوچەكەدا، بۆ دوورخستنەوەی كێشەی سەرسنوری لە گەڵ ئەوروپا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت ئەوكێشانەی ئۆكرانیا، شیشان ، ھەروھا ڕێكەوتنێكی ستراتیژی لە بەڕێكردنی نەوتی ڕوسیا لە ڕێگای یۆنان و توركیاوە بۆ ئەوروپا وا دەكات دووبارە سەنگێك بۆ توركیا لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دابنرێت..ھتد.
ئەمریكاش، بەرامبەر بە ڕووسیا، پێویستی بە گەرانەوە بۆ بەردەم توركیایە و، چاكترین و ئاسانتریین دیاری بۆ ھەموولایەك، دەست ھەڵگرتنە لە ھەر پاڵپشتیەك بۆ كورد، نەك ھەر ئەوەش! بەڵكو، چاوپۆشینیش لە ئاست ھەر تاوانێك دەرحەق بە كوردان ئەنجام بدرێت!
ڕووسیا لە پێناو بەرژەوەندیە باڵاكانی خۆی دوور یان نزیك، كوردستانی باشوڕیش دەكاتە ئامانج، لە رێگای توركیاو ئێرانەوە مەرامەكانی خۆی دێنێتە دی و جیھانی پێوە سەرقاڵ دەكات! بەمەش ھەروەك ئاماژەم پێدا ڕووی جیھان لە جووڵە و داگیركاریەكانی ڕووسیا و كارە “سیخوڕیەكانی” بۆ سەر ناوچەیەكیتر وەردەگێڕێت.

سەرچاوەكان:
http://www.diplomaatia.ee/en/article/russia-turkey-energy-ties-cooperation-with-conflict

http://www.asianews.it/news-en/Turkey,-Israel,-Greece-and-Russia-mobilising-over-Cyprus-gas-22820.html

لەبارەی منەوە :
https://www.facebook.com/halgurdazizmirza/about?section=bio&pnref=about

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام