زانایان ڕایانگەیاند بەتەمەنترین درەخت کە لە سەرزەوی مابێت درەختێکی سنۆبەرە لە شاری بوسنیەی باکوری یۆنان و تەمەنی گەیشتووەتە هەزار و ٧٥ ساڵ.

درەختەکە لە لایەن هەردوو زانکۆی ستۆکهۆلمی سوید و زانکۆی مەینزی ئەڵمانیاوە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە.

زانایان ئاشکرایانکردووە ، درەختەکە بەتەمەنترین زیندەوەری گۆی زەویە، تەمەنی درەختەکەش بە پێی ئەڵقەکانی قەدەکەی دیاریکراوە کە ساڵانە ژمارەیان زیادیکردووە.

پاوڵ جەی کرۆساک بەڕێوەبەری لیژنەی پشکنین کە تەمەنی درەختەکەی دیاریکردووە ڕایگەیاند ” شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە کە درەختەکە تا ئێستا زیندووە ولەو ژینگە قورسەدا ماوەتەوە”.

وتیشی ” ئەوەی جێی سەرنجی منە ئەوەیە لە چوارچێوەی شارستیانیەتی ڕۆژئاواداو هەموو مێژووەکانی مرۆڤ کە لە دەوروبەری درەختەکە ڕوویانداوە بە ئیمپڕاتۆریەتی بێزەنتین و عوسمانیەوە و لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی کەلە ناوچەکەدا ژیاون درەختەکە زیانی پێنەگەیشتووە “.

کرۆساک وتیشی “لە توێژینەوەکەماندا هەولمانداوە زنجیرەی تەمەنی زیندەوەرەکان بۆ دیاریکردنی مێژووی کەشوهەوا بدۆزینەوە، لەبەر ئەوە دۆزینەوەی درەختێکی تەمەن زۆر یەکێکە لە ئامانجەکانمان”.
درەختەکە ناوی ئەدۆنیسەو لە ساڵی ٩٤١ ی زاینیدا و لە سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی بێزەنتیندا نێژراوە.

جگە لە ئەدۆنیس زیاتر لە ١٢ درەختی دیکە لە دارستانەکانی چیاکانی پیندۆس بوونیان هەیە کە تەمەنیان سەدان ساڵی تێپەڕاندووە.

تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام