میلانیا-ی هاوسەری دۆناڵد ترەمپ، لە رابردوودا لە بوارە جیاوازەکانی نمایشی جلوبەرگدا کاریکردووە و هەندێکجاریش بۆ گۆڤار و مەگەزینەکان وێنەی رووتی گرتووە، ئێستا هەندێک لەو وێنانە دووبارە بە پەیج و پێگەکاندا بڵاوبوونەتەوە.

میلانیا ترەمپ، هاوسەری دۆناڵد ترەمپ-ی کاندیدی پاڵێوراوی حزبی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا، کۆمەڵێک وێنەی رووتی بڵاوبووەتەوە و بەشێوەی جۆراوجۆر لە میدیاکاندا کاردانەوەی هەیە.

وێنەکان بۆ کاتی تەمەن ٢٥ ساڵی میلانیا دەگەڕێنەوە و بۆ مەگەزینێکی فەڕەنسی گیراون، ئەمانە هەندێکیان بۆ یەکەم جارە بڵاودەکرێنەوە و هەندێکیان بە دەگمەن بینراون.

ئەلێ دی باسیڤیل، ئەو فۆتۆگرافەرەیە کە ئەم وێنانەی گرتووە و تایبەت بە پێگەی (نیویۆرک پۆست)ی ئەمریکی وردەکارییەکانی ئاشکراکرد، روونیدەکاتەوە کە ئەم وێنانە لە ساڵی ١٩٩٥دا بۆ مەگەزینی (ماکس) گیراون کە ئێستا وازیان لە کارهێناوە.

لە وێنەکاندا میلانیا بە رووتی دەردەکەوێت و تەنها جووتێک پێڵاوی پاژنەبەرزی لە پێدایە و بۆ هەر وێنەیەک روویەکی جەستەی دەرخستووە.


تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام