ماوه‌ى زیاتر له‌ دوانزه‌ ڕۆژه‌ پارێزه‌رێک و برایه‌کى له‌شارى هه‌ولێر رفێنراون و تائێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌باره‌یانه‌وه‌ نه‌زانراوه‌.

پارێزه‌ر سۆران سه‌لیم و براکه‌ى شاخه‌وان سه‌لیم دواى ئه‌وه‌ى له‌شارى که‌رکوکه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى کارێک سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌که‌ن له‌لایه‌ن هێزێکه‌وه‌ به‌بێ بڕیارى دادگا ده‌ستگیرده‌کرێن و تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌.

پارێزه‌رێکى هاوڕێى سۆران سه‌لیم که‌پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاوبکرێته‌وه‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت:” ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ ده‌بێت ئه‌و پارێزه‌ره‌ و برایه‌کى بێ سه‌روشوێنن له‌کاتێکدا بۆ پڕکردنه‌وه‌ى سى ڤى که‌سى بۆکارکردن له‌ ڕێکخراوێک له‌که‌رکوکه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر”.

به‌وته‌ى پارێزه‌ره‌که‌ له‌ئه‌نجامى به‌دواداچونیان ده‌رکه‌وتووه،‌ که‌ له‌لایه‌ن هێزێکى ئاسایش رفێنراون، به‌ڵام تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌.

ڕۆژنیوز له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى هەرێمی کوردستانەوە کرد، به‌ڵام هیچ کام له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکا وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌که‌یان نه‌دایه‌وه‌.

 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام