ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات ئەفسەرە دەستگیرکراوەکانی بەرەی کودەتا دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر لە زیندانەکانی تورکیا .

دوینێ ٢٤ی تەموزی ٢٠١٦ ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی دەستگیركراوەكانی توركیا لەدوای كودەتاكە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە ئاماژەی بەوە کردووە لە توركیا دەستگیركراوانی پاش كودەتاكەی توركیا، لەزیندانەكاندا ئازار و ئەشكەنجەی زۆر دراون

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی لەوە کردووە بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیس لەهەردوو شاری ئەنقەرە و ئیستانبوڵ هەندێك لە دەستگیركراوان بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر لە دۆخی نالەباردا ڕاگیراون ، تەنانەت هەندێك لە ئەفسەر و پلەدارەكان دەستدرێژی سێكسیان كراوەتە سەر.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو ئاستی ئەشکەنجەدانی بەشێک لە دەستگیرکراوان بە جۆرێک بووە کە توانای قسە کردنیان لە دەستداوە .

شەوی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ ژمارەیەك لە ئەفسەر و ئەفسەری باڵا لە سوپای تورکیا کودەتایەکی سەربازیان ڕاگەیاند و دەزگای هەواڵگیری تورکیا و بینای پەڕلەمانیان بۆردومان کرد ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك کژۆماری تورکیا بەرەو جێگایەکی نادیار هەڵهات و پاشان لە ڕێگەی سکایپەوە دوای لەگەلی تورکیا کرد بڕژێنە سەرشەقامەکان و دژی کودەتا چیەکان بوەستنەوە .

لە ئاکامی کودەتاکەدا دوو هەزار  و ٨٣٩ ئەندامی سوپا دەستگیرکران و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش کوژران کە زۆربەیان لە بەرەی کودەتابوون

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام