مێرولە یەکێکە لە دیارترین مێروە کۆمەڵایەتییەکان،مێرولە نزیکەی هەزار جۆریان هەیە کە بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبونەتەوە،ئەوەی جێگەی سەرنجە،ئەو لەیەکچونە زۆرەی شێوازی ژیانی ئەم گیانلەبەرە بچوکەو مرۆڤە !

مێرولەکان لەسەر گیانەوەری بچوکی زیندو یان مردو وە شیلەی شیرینی ڕوەکەکان ،هەروەها هەنگوین و گەزۆ ئەژین.

مەملەکەتی مێرولە زۆر باش رێکخراوەو کاری تێدا دابەشکراوە ،لێرە (شاژن)سەرۆکی مەملەکەتە ئەوانیتر نێرومێیە ئیشکەرەکانن،مێروولەکان لە ڕێگەی جۆرێک دەنگ یان ڕشتنی بۆنێکی کیمیاوی تایبەتەوە پەیوەندی بە یەکەوە ئەکەن و یارمەتی یەکتر ئەدەن.

بە درێژایی میلیۆنان ساڵ مێرولەکان سیفەتی خۆیان و شیوەی ژیانی خۆیان گۆٴڕیوە،بە گوێرەی ئەو ئاڵوگۆڕەی بەسەر ژینگەی ژیانیان هاتووە،ئاو هەوای گۆی زەوی بەردەوام لە گۆڕاندا بوە،ئەوەش وایکردوە دارستانەکان لەناوبچن،بیابان پەیدا ببێت،جۆرەها روەک و گیاندار لەناوبچن،جۆرەهای دیکەش ڕوەک و گیانداری نوێ پەیدا ببن،ئەم گۆڕانکارییە بەردەوامانە مێرولەکانی ناچار کروە خۆیان بگۆڕن تا لەگەڵ ژینگەی تازە بسازێن،لێرەدا ئەتوانین چەند نمونەی خۆ گونجاندی زیرەکانەی مێرولەکان لە ژینگە جیاوازەکاندا بهینینەوە.مێرولەکان لەگەڵ ڕوەک و زیندەوەران تەنها سوود وەرناگرن بەڵکو سودیش ئەبەخشن،ئەوەی لە زانستی زیندەوەرزانیدا پێی ئەوترێت سودگۆرینەوە(Mutualism. ).

152

 

روەکەکان ئەبنە سەرچاوەی خۆراک و شوێنی ژیانی مێرولەکان،لەزۆر کاتیشدا مێرولەکان ڕوەکەکان ئەپارێزن هەروەها تۆوی دەرەختەکان،هەڵاڵەی گوڵەکان ئەگوێزنەوە بەمەش یارمەتی جوتبون و زۆربونیان ئەدەن.

لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا جۆرە ڕەوەکێکی مێروخۆرهەیە (Nepenthes )لەکۆتایی پەلوپۆی ئەم روەکەدا پێکهاتەیەکی شێوە گۆزەیی هەیە تایبەتە بە ڕاوکردنی ئەومێروانەی ئەبنە سەرچاوەی خۆراک بۆیان،بەشی سەرەوەی ئەم پێکهاتە گۆزەییە گالندی تێدایە پێکهاتەی شیلەئاسای شیرین ئەڕێژێت تا مێرووەکان ڕابكێشێت، بنی پێکهاتە گوۆزەییەکە شلەیەکی ژەهراوییە بۆ کوشتنی مێروەکان .کاتێک مێروەکان ئەگەنە لێواری سەرەوەی ئەم پێکهاتەیە خۆیان ناگرن و خلۆر(گل)ئەبنەوە بۆ ناو بنی گۆزەکە لەوێ بەهۆی مادە ژەهراوییەکەوە ئەکوژرێن و ئەبنە خۆراکی ئەم رووەکە بێ بەزەییە !

ئەم روەکە لە کۆنەوە ناسراوە،نائاسایی و گۆشت خۆرە،بەڵام ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەم ڕوەکە گۆشت خۆرە لەگەڵ مێرولە دۆستایەتی هەیەو بەدڵفراوانییەوە میوانداری مێرولەکان ئەکات بەبێ ئەوەی بیانخوات،نهێنی ئەمەش سودگۆڕینەوەی نێوانیانە،هەندێک جار مێرووی گەورەی ئەوتۆ ئەکەوێتە (داوی)ئەم ڕووەکەوە ،لەبەر گەورەیی بۆی هەرس ناکرێت وە ئەگەر خۆی لێ رزگارنەکات ئەو زیندەوەرە بۆگەن ئەکات و ئیتر میڕوەکان لەم ڕوەکە دوور ئەکەونەوە، بە مانایەکی دیکە کۆتای هاتنی سەرچاوەی خۆراک و ڕوبەرووبونەوەی مردن، لەم کاتەدا ئەوەی ناهێڵیت ئەمە بقەومێت مێروولەکانە ، کە بەبێ خەم دائەبەزنە ناو گۆزەکە بۆلەتوپەتکردنی ئەو خۆراکە ولێخواردنی و ڕزگارکردنی ڕووەکەکە، بۆیە مێروولە لای ئەم ڕوەکە میوانێکی خواستراوی رێزلێگیراوە.

ماوەی شەست(٦٠ )میلیۆن ساڵە هاوکاریی و پێکەوە ژیانێکی سەرکەوتوانەی نێوان مێرولەکان و ڕوەکەکان بەجۆرێک رێکخراوە،لێکدابڕان و پشتکردنە یەکتریان ئەبێتە هۆی هەڕەشەی جدی لەسەرژیانی هەردولا،زۆرجار مێروەکان و ڕوەکەکان بەیەکەوە دژبەرەکانیان لەناو ئەبەن و وا ئەکەن خۆیان بەیەکەوە بەزاڵیی و سەرکەوتوی بمێننەوە.

جۆرێکی دیکەی مێرولە هەیە ڕوەکەکان وەک لەوەڕگا بەکار ئەهێنن بۆ پەروەردەکرنی ئەو زیندەوەرانەی مێرولەکان سوودیان لێئەبینن،لەوڵاتی خۆمان کوردستان بەتایبەت لە ناوچەی پێنجوێن پارێزگای سلێمانی جۆرە مێرولەیەک هەیە سەرقاڵی بەخێوکردنی مێرووی گەزۆ(Aphidoidea )یە، ئەم جۆرە مێروولەیە گەرای مێرووی گەزۆ دروستکەر (Aphid )ئەدزێت، ئەیبات لەناو شارەمێرولەکە دوور لە گەراکانی خۆیان شوێنی تایبەتیان بۆ ئامادە ئەکەن تا ئەتروکێن،لەم شوێنە تاریکە ئەیانهێڵنەوە تا توشی کوێری و نابینای ئەبن،دوای ئەوە ئەیانهێننە دەرەوە بۆلەوەڕاندن.مێرولەکان دوای ئەوەی دڵنییابون ئاژەڵەکانیان تێریانخواردووە،بە هەستەوەرەکانیان ئەکێشن بە پشتیاندا تا پاشەرۆیان پێ بکەن وەک ئەوەی دایانبدۆشن،پاشەرۆی ئەم مێروانە ئەبێتە گەزۆ،ئەوەی سەیرە ئەم مێروانە بە جۆریک جینەکانیان (gene)گۆڕاون ،بەبێ لێدانی مێرولەکان ناتوانن پاشەرۆکانیان دەربهاون،مێرولەکان ئەم مێروی گەزۆیە لە فەوتان و خواردن لەلایەن مێروی دیکە ئەپارێزن،بەرانبەر ئەوە گەزۆ ئەچننەوە.

 

شێوازی جیاوازی مێرولەکان ،لە ژینگە جیاوازەکانی سەرزەوی نیشانەی توانای خۆگۆڕین و خۆ گونجاندنی مێروو و ڕوەکەکانە، هەروەها چۆنییەتی هەڵبژاردنی هەریەکە لە درەخت و رووەک و مێروولەکانە بۆ یەکتر.

زۆر درەخت گالندی تایبەتییان لە خۆیاندا پەرەپێداوە بۆ ڕشتنی شیلەی تایبەت تا دەرخواردی ئەو مێرولانە بدرێت کە ئەم دارانە ئەکەنە شوێنی ژیانیان و شارەکانی خۆیانی تێدا دروست ئەکەن،هەروەها دارەکان لە نەمان ئەپارێزن لەو مێرووانەی دارەکە گەندەڵ ئەکەن ! زۆر جار پیتاندنی نێوان نێرو و مێی ئەم دارانەوە لە ڕیگەی ئەم مێرولانەوە ڕووئەدات.

پێکەوە ژیان و سودگۆڕینەوەی نێوان هەندێک دارو درەخت و مێرولە بوەتە مەسەلەی مان و نەمان،درەختی ئەکاسیا (Acacia )کە ڕوەکێکی گوڵ-پەپولەییە بەبێ هاوژینی مێرولە لەناوئەچێت ، کاتێک مێرولە لەم درەختە دوربێت،ئەوا چەندەها جۆر مێروی زیان بەخش ڕوی تێئەکەن و ئەکەونە خواردنی گەڵا و چرۆکانی و بەرەو وشکبونەوەو لەناوچونی ئەبەن، چەندەها ڕووەکی مشەخۆر خۆیانی پیاهەڵئەواسن و ئەخنكێنن، تۆوی ئەکسییا زیانی لێئەکەوێت و ئیتر توانای شینبونی نامانێت .

43


 

جۆرێک میرولە خەریکی کشتوکاڵ کردننە لەرسەر لق و پەل و پۆی دارەکان ، ئەم مێرولانە تۆوی ڕوەکی برۆمیال (Bromelia )ئەبەنە سەر لق و پۆپە سەرکەشەکانی درەختی (Epifytre )لەوێ سەرلەنوی شینییان ئەکەونەوە گەرچی ئەم ڕوەکە خۆی مشەخۆر نییەو لەسەر ڕوەکی دیکە ناژی،ئەم باخچەیە سەرچاوەیەکی باشی خۆراکی مێرولەکانە.

ئەی سەرچاوەی خۆراکی باخەکە چۆن دابین کراوە ؟ مێروەلەکان ئەوەشیان چار کردوە بەوەی ماڵەکانیان لەو درز و قڵیشانە دروست ئەکەن کە ڕەگی ڕوەکی بۆرۆمێال ئەیگاتێ تابتوانێت لە پاشماوەی مێروە خوراوەکان و پاشەرۆی میڕولەکانەوە سەرچاوەی خۆرک دابین بکەن .

جێگای خۆیەتی بووترێت ئەم ناچار بوونی پێکەوە ژیان و سوودگۆڕینەوەیە ، مێروولەکان و ڕووەکەکانی ناچاری گۆڕینی سیفەتی بۆماوەیی (Gene )کردووە. مێروولەکان بۆ ئەوەی خۆراک دابین بکەن خەریکی کاری جوتیاریین، رووەکەکان بەبێ بوونی خاک و خۆڵ و زەوی لەبەرزانی و لەسەر لق و پۆی دەرەختێک ئەژین !

شێوەی ژیانی جیاواز بەرهەمی ژیینگەی جیاوازە ئەم یاسایە مێرولەیش دەگرێتەوە، مێرولەکان لە شوێنە جیاوازەکاندا وەک یەک ناژین.

جۆرێک مێرولە ناسراوە بە(alas Stenamma ) لە دارستانە چڕوپڕە باراناویەکاندا ئەژین، دەرگای شاری ئەمانە پاسەوانی تایبەتی هەیە، پاسەوانەکە چاودێری دەرگای مەملەکەت ئەکات هەرکات هەستی بە مەترسی کرد دەرگای شار ئەگریت بە بەردێکی تایبەت پڕ بە پڕی دەرگای سەرەکی وڵات ،ئەم بەردە تایبەت بۆ ئەوە نزیک دەرگای سەرەکی شار ئامادە کراوە، سەرەڕای ئەوەی چەند کویرە ڕێگایەک نزیک دەرگای سەرەکی دورست کراوە بۆ سەرلێشێواندی نامۆو ناحەزان!

جۆری مێرولەی (Thaumatomyrmex )لەسەر خواردنی تەتەڵەمیران ئەژی،لەبەر ئەوەی لەشی ئەم مێروە بە گەندە موی دەرزیلەیی داپۆشراوە،مێرولەکە فێڵ ئەکات،لەڕووی پێشەوە بۆی ئەچێت و ئەگرێت،ئینجا بە پەلوپۆی ئەکێشیت بە دڕکەدەرزیلەییەکاندا تا لە پەلوپۆی ئەخات و ئەیخوات.

لە باکوری خۆرهەڵاتی واڵتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا مێرولەی جۆری پرۆتۆمۆگناسیسی ئەمەریکایی)amaricanus Protomognathus ) گەرای مێرولەی جۆری تێمنۆسۆراکس (Temnothorax )ئەدزن لەنزیک شاژنی خۆیان بەخێویان ئەکەن تا هەراش ئەب دووای ئەوە وەک (کارەکەرو ن کۆیلە ( ئیشییان پێئەکەن،یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانیان بەخێوکردنی بەچکەکانی ئەمانە !

زیندەوەرزانێکی ئەڵمانی بە چاودێریکردنی یان لەم مەملەکەتی زۆردارییەدا ،بۆی دەرکەوت،هەندێک لە میرولە بە کۆیلەکراوەکان دەست لە زۆردارانییان دەوەشێنن،پێش ئەوەی گەرای ئاغاکانییان بەتەواوی بتروکێن و ببە مێروی تەواو ،بەشێکی زۆریان ئەبەنە شوێنێکی نالەباری شێدار، تا (کەڕوو) تێیانبات و بمرن،هەندێک جار خۆیان ئەیانکوژن و ئەیانخۆن،بەم جۆرە نزیکەی لەسەدا هەشتا (٨٠ )%ی وەچەی زۆردارەکنییان لە ناو ئەبەن )ڕەنگە جۆرێک تۆڵەکردنەوە بێت.

خانمە پرۆفیسۆری زیدەوەرزانی لە زانکۆی تەکساس )Himler Anna )لە لێکۆڵینەوەیەکی کێڵگەییدا بۆی دەرکەوت کە جۆرێک لە میێروولە بە ناوی )simithii Mycocepurus ) بازدانی جینەکان تێیدا ڕوویداوە ،شاژن تەنها کۆپی مێینەکان ئەکاتەوە ،بە تەواوی وازیان لە ڕەگەزی نێرینە هێناوە .ئەو خانممە ئەوەی پشتڕاست کردوە کە بە دڵنیاییەەوە بۆیان دەرکەوت ئەم مێروولەیە وازی لە توخمەجوتبوون هێناوە ، رۆڵی نێریینە لای ئەمان کۆتایی هاتووە.

 

سەرچاوەکان؛ ١-ڕاپۆرتێکی ناشنال جیۆگرافیک http://video.nationalgeographic.com/video/ant_caterpillarsymbiosis?source=relatedvideo /http://www.buzzle.com/articles-٢ http://www.bbc.com/earth/world-٣

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام