۲٥ی ۷  ڕۆژێکی مێژووی گرنگ بوو ، ڕۆژێک بوو ئاوس بە ڕووداو گەلی جیاجیا ، هەڵگری پاشاخانێکی پیس و گەنیوو بوو ، لەدوونیای دەوڵەت داری و سیاسەتێکی بەستو ، کەئیتر چیتری لە خۆ هەڵنەدەگرت ،

لەم ڕۆژەدا خەڵک بەدەستی خۆیان ڕۆژگارێکیان خوڵقاند ، خوڵقاندنی ئەم مێژوە ، خۆی لە خۆیدا ڕاپەڕینێکی گەورە و ڕاچڵەکینێکی مێژووی بوو ، بۆ کەسانێک تا ئەم ساتەش دەقیان بە ڕۆژانی شۆڕشەوە گرتوە ، هەر لەم کونەوە فودەکەنە زوڕنای خۆیان ، لەکاتێکدا زووڕنای دەستیان ڕزیوە ، دەمێکە شەباقەی گەوری تێکەوتوە و دەنگێکی ناساز و ناخۆش دەردەکات و خەڵک لەم دەنگە بێزار بوە ،

۲٥ی۷ ئەو ڕۆژەی بەڕێبەرایەتی بزووتنەوەی گۆڕان ،گەل  دەستی برد بۆ دەرگا دخراوەکان ، گۆڕان بوو بەکلیلی هیواو ئومێدی گەلێک ، کە لە نائومێدیدا ڕۆژگارە سەختەکانی لە سایەی خەڵکی پیری کەم ئەزموون لە دەوڵەت داری بەڕێ دەکرد ،

پێویست ناکات وەک خەڵکانێک ، کەڕۆژانە لەسەر کاسەی ئەم میللەتە ، بەناوی شۆڕشەوە ئەمڕۆ سێ ژەمە دەیدەنەوە بەنێوچاوانی خەڵکی بیکەین بە منەت، گوایە ئەگەر ئەوان نەبوونایە ڕاپەرین و حکومەت درووست نەدەبوو ، ماندووبونە ،

لەکاتێکدا ئەگەر پێیان وابێ ئەوان هەڵگری ئەم درووشمە قەبانەن ، لەکاتێکدا مەرج نیە ئەوانە داڕێژەر ڕاپەڕین و پلان دانەری حکومەت بوبن، بەڵام ئەگەر واشبێت ، ئەوا هەموو درووشمە قەبەکانتان بریتیە ، لە شەڕی ناوخۆ ، دووئیدارەی ، تیرۆری ڕۆژنامەنوسان ، ئاودیوکردنی پارە ، ناشەفافی لە داهاتی نەوت ، لەهەمووشی سەرنج ڕاکێشتر بەنیوە کردنی مووچەی مووچە خۆران ،

هەموو ئەمانەی کە ئێستا بەرهەم هاتوە ، گۆڕان بەرەنجامی ئەم کارانەی حکومەتی هەرێم بوە لە ڕابردوودا ، کە خەڵکیان بێزار کردبوو ، بیریان لە هەڵبژاردنی ڕەوتێکی نوێ کردەوە ، لە دوای هەڵبژاردنی تەموزی ۲۰۰۹ گۆڕان پەیامی ڕونی گەیاند بەخەڵکی ئەم هەرێمە ، هاواریکرد ، پەردەی هەڵماڵی لەسەر سلساری ئەم دەسەڵاتدارانە ، کە ئەم هەرێمەیان سارومار کردوە ،

بەڵام دەرەنجامە ڕاستەقینەکەی لە ناوەڕاستی ۲۰۱٤ دەرکەوت بە نەدانی مووچەی هاوڵاتیان ، ئاخر مەترسیش بە پاشەکەوتی موچە لە ۲۰۱٦ کردنی بەنیوە لەلایەن ئەم دەسەڵاتەوە دەرکەوت.

گۆڕان هەڵقوڵاوی توێژی زیندوو و دوربین و وشیاری کۆمەڵگای کوردی بوو ، کەهەستیان بەمەترسی گەورە دەکرد لەسەرژیانی تاکی کورد ، لەم هەرێمە ، نامەوێ بیکەمە منەت وەک خەڵکانێک ، زۆر بەکورتی گۆڕان نەبوایە ئێستا نەک نیوەی موچە بەڵکو زۆر خراپتر چاوەڕێتان بکردایە لە دەستەڵاتی سلسار

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام