له‌جیهانی رۆشه‌نبیری و بیرمه‌ندی و فه‌یله‌سوفیدا شتێك بوونی نیه‌ به‌ناوی دووباره‌كردنه‌وه‌ ، ده‌كرێت بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف هه‌میشه‌ فه‌لسه‌فه‌ی نوێگه‌ری به‌گوێی كۆمه‌لگادابده‌ن له‌هه‌مو رویه‌كی ژیانه‌وه‌ ، بۆئه‌وه‌ی بێ ئاگاكانی ده‌سته‌ڵات و چینی ناوه‌راست و عه‌وامه‌كه‌ له‌زۆرینه‌ی كاره‌كانیاندا به‌ئاگابێنه‌وه‌و له‌بوونی خۆیاندا هه‌له‌نه‌كه‌ن به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌ورسته‌و لێدوانانه‌ی ده‌یدات یاده‌ینوسێت ببێته‌ مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان و ئینسانیه‌تی تێدابێت .
له‌كۆمه‌لگای ئێمه‌شدا بوونی ئه‌و جۆره‌مرۆڤانه‌ گه‌ربلێم بوونی نیه‌ ئه‌وا راست نیه‌و ده‌كرێت هه‌مان بێت و له‌هه‌موو گۆرانكاریه‌كانی جیهانی به‌رده‌وامبونی مرۆڤه‌كان ده‌ست پێشخه‌ری خۆیان كردوه‌و بیروبۆچونی خۆیان ده‌ربریوه‌ ، به‌ڵام تاكه‌شتێك كه‌بمه‌وێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ربكه‌م دووباره‌كردنه‌وه‌ی نوسینه‌كانه‌ یا بردنی نوسینه‌كان و دارشتنه‌وه‌یانه‌ به‌جۆرێكی تر كه‌له‌سه‌رهه‌مان مه‌فهومه‌و كه‌چی به‌جۆرێكی تر له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌كانی تره‌وه‌ جارێكی تر له‌سایت و رۆژنامه‌كانی تر داده‌رێژرێنه‌وه‌ .
ده‌كرێت لێره‌دا پسیارێك بێته‌ پێشه‌وه‌ ئایا كاتێك بیرمه‌ندێك و نوسه‌رێكی به‌هێزمان بیه‌وێت فه‌لسه‌فه‌ی نوێ بهێنێته‌ ناو جیهانی رۆشه‌نبیری كۆمه‌لگاكه‌یه‌وه‌و بیه‌وێت ئاراسته‌ی ده‌سته‌ڵات و كۆمه‌لگابگۆرێت بۆنوێگه‌ری بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش وتارێكی به‌هێز بنوسێت و كه‌چی له‌پاڵیشدا هه‌مان بۆچون و بیرۆكه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه‌ به‌جۆرێكی تر دابرێژرێنه‌وه‌و بنوسرێنه‌وه‌ ؟
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م كارانه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ كارێكی ره‌وانیه‌و به‌باشی نازانم ، هه‌سته‌كه‌م ئه‌مجۆره‌ خوه‌ ناشرینه‌ له‌ناو رۆشه‌نبیره‌كان و نوسه‌رانی ئێمه‌دا بڵاوه‌و هه‌میشه‌ خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه‌ .
نوسه‌ری به‌هێزو بیرمه‌ند بۆیه‌ بیرمه‌نده‌ چونكه‌ داهێنانێكی نوێگه‌ری له‌ناو هزریدا بوونی هه‌یه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌رله‌خۆوه‌ نه‌بووه‌و له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی زۆرو ته‌جروبه‌و گۆشه‌گیریه‌كی بالایدا روویتێكردوون و بوه‌ به‌بیرمه‌ند یانوسه‌رێكی به‌هێز یاده‌توانم بلێم فه‌یله‌سوف .
من پێم وایه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی رسته‌كان و یا بردنی رسته‌ی نوسه‌رێك و دارشتنه‌وه‌یو بردنی مه‌فهومی و جارێكی دارشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نوسه‌رێكی تره‌وه‌ ئه‌وا ئه‌وپه‌ری بێرێزی كردنه‌ به‌و نوسه‌ره‌ به‌رێزه‌و شكاندنی به‌های ئه‌وه‌ ، وێرای ئه‌وه‌ی شتێكی پێویستیشی نازانم كاتێك بیرۆكه‌یه‌ك یانوسینێكی به‌هیز نوسرا دووباره‌ له‌شوێنێكی تر بنوسرێته‌وه‌ چونكه‌ هه‌رشتێك كه‌نوسرا ئیتر بۆئه‌وه‌ نوسراوه‌ كه‌سودی لێوه‌ربگیرێت نه‌وه‌ك كه‌سێكی تر خۆی پێ هه‌لبداته‌وه‌ یاخۆی پێوه‌ نمایش بكات .
بۆیه‌ ده‌مه‌وێت چیتر ئه‌م بێرێزیه‌ له‌ناو هه‌ناوی رۆشه‌نبیری ئێمه‌دا بوونی نه‌مێنێ و كه‌رامه‌تی ئه‌م جۆره‌ بیرمه‌ندو نوسه‌رانه‌مان نه‌شكێندرێت . وێرای ئه‌وه‌ش بۆدوارۆژی هه‌رنوسه‌رێك و بۆئێستاش باهه‌ریه‌كه‌مان ببین به‌خاوه‌نی بوونی خۆمان و فه‌لسه‌فه‌و كاری نوسینه‌كانمان ده‌كرێت پارێزراوبن و خودی نوسه‌ره‌كه‌ بۆهه‌رنوسینێكی به‌هیزو مانادار پشت گوێ نه‌خرێت و كاره‌كه‌ی دیاربێت ، نه‌وه‌ك كه‌سانی تر بخرێنه‌ شوێنی ئه‌مانه‌وه‌ .

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام