ئابوری نیشتمانی بریتیە یان ئاماژەیە بۆ سەرچاوەکانی دارایی وڵات و دارایی کارگێڕی ؛ن لەدیدی بەرهەمهێنانەوە کەرتەکانی بەرهەم دەگرێتەوە کەبەرهەمی مادی کۆمەڵن وەکو بەرهەمی کشتوکاڵی،

پیشەسازی کشتوکاڵی و پیشەسازیەکانی ترو بەشێکی تر کەکەرتەکانی بێ بەرهەم دەگرێتەوە وەکو خانوو، ساختمان و شتگەلێکی تر کنبەرهەمهێنەر نین.

ئەژمارکردنی یان نەکردنی هەندێ کەرتی بەبەرهەمهێنەر یان بێ بەرهەم پەیوەنی راستەوخۆن بەسەردەم و هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە هەیە، بۆ نمونە گەسیستمی سۆسیالیستیدا کەرتی هاتوچۆو فێرگەکان و کەرتی تەندروستی بەبێ  بەرهەم دادەنرێن، بەڵام لەسیستمی بازاڕی ئابوری ئازاد یان سەرمایەداری بەشێکن لەبەرهەم.

 

لەپاڵ بەرهەمی ماددی وەکو بەرهەمی کشتوکاڵ و پیشەسازی و سامانە سروشتیەکان وەکو سەرچاوەی ئابوری نیشتمانی ، هەمیشە سامانی مرۆیی لەبواری زانین و شارەزاییدا رۆڵی  هەبوە لەگەشەپێدانی سامانی ئابوری نیشتمانی و ئیدارەکردنی و ئەم سامانە مرۆییە لەئابوری هاوچەرخدا بۆ خۆی بۆتە سامانێک کە ئەتوانێ وەکو ئابوریەکی نیشتمانی سەیربکرێت، بۆ نمونە زۆر لەگەلانی پێشکەوتوی پیشەسازی ئەمڕۆ وەکو یابان، کۆریای باشور، ئەڵمانیاو چەندەها وڵاتی تر کەخاوەنی سامانی سروشتتی نین بەڵام بەهۆی دەوڵەمەندی لەسامانی مرۆیدا باشترین و بەهێزترین ئابوری نیشتمانیان هەیە لەسەر ئاستی جیهان.

 

لەئێستاو داهاتودا، بەدڵنیایی سامانی مرۆیی  رۆڵی زۆر زیاتر دەبێت لەبەهێزکردنی ئابوری نیشتمانی، بۆ نمونە کەوەڵاتێک هەتا ئەگەر لەسامانی سروشتیدا دەوڵەمەندبێ وەکو وڵاتانی نەوتی، بەڵام ئەگەر لەسامانی مرۆیداو هێزی شارەزای کارا هەژاربێ، ئەوا دەبێت بەشێکی زۆر سامانە سروشتیەکانیان بەکاربێنن بۆ شارەزایانی دەرەکی.

 

بچوکترین نمونە لەشارێکی وەکو سلێمانی لەساڵآنە چەندەها ساختمانی گەورە دروستدەکرێ، بەڵام بۆ دامەزراندنی (مەسعەد) دەبێ کرێکاری شارەزای تورکی و ئێرانی بەکرێ بگیرێ، ئەمجا کەباسی سامانی نەوت بکرێ کارەساتەکە گەورەتر دەبێ لەکوردستاندا تادەگاتە ئەوەی کەهیچمان بۆ نامێنێ، هەموو کەرتەکانی تری ژیان و ئابوری بەهەمان جۆر لەحاڵی تراژیدیادان لەڕوی ئابوریەوە.

 

بۆ دابینکردنی ئابوریەکی بەهێزی نیشتمانی دەبێت و پێویستە تەواوکاری گونجاو هەبێت لەنێوان سامانە سروشتیەکان و سامانە مرۆییەکان، بۆ هەریەکەیان رێگەو میکانیزمی خۆی پێویستەو بۆ هەر رێگەو میکانیزمێک دەبێت لەسەر بەرژەوەنی میللی و نیشتمانی کاریان بۆ بکرێ تاگەشە بکەن و سودیان گشتی بێت و بۆ ئەمەش دەبێت گشت واتا تاکەکان رۆڵ و دەنگیان هەبێت لەدیاریکردنی سەرخستنی ئابوری  نیشتمانی بۆ خۆیان و گەل و وڵات.
تایبەتمەندییەکان: ئابووری

زیادکردنی وەڵام