دوێنێ 6 مین کۆنگره‌ى ته‌ڤدا به‌رێوه‌چوو و بڕیاردرا که‌ ئیدى ته‌ڤدا ببێته‌ پارتیه‌کى سیاسى به‌ناوى  پارتى ئازادى و دیموکراتى ئێزیدیان (PADÊ) و ئه‌مرۆش هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چووه‌ و سه‌رۆک و جێگرانى ده‌ستنیان کران.

کۆنگره‌که‌ له‌ شارۆچکه‌ى خانه‌سورى شه‌نگال به‌رێوه‌چوو و بڕیاردرا که‌ ته‌ڤگه‌رى ئێزدیان ته‌ڤدا بێته‌ پارتێکى سه‌ربه‌خۆ و به‌و شێوه‌یه‌ پارتى ئازادى و دیموکراتى ئێزدیان (PADÊ) راگه‌یه‌ندرا . ئه‌و پارته‌ سه‌رۆکێک و دوو جێگرى هه‌یه‌ و سه‌رۆکى پارته‌که‌ ناوى  شێخ قه‌هتان عه‌لى عوسان ــ ه‌ و هه‌ردوو جێگره‌که‌شى یه‌کێک ژنه‌ به‌ناوى ده‌لال حسێن خه‌له‌ف و عومه‌ر سالح.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى ئه‌و پارته‌ له‌ 29 که‌س پێکدێت و 5 ژن و 14 پیاو ، دوو ژنى گه‌نج و 8 که‌سى دیکه‌ش له‌ کۆمه‌ڵه‌ى ئێزیدیانى ئازادن.

هاوکات له‌و کۆنگره‌یه‌دا 7 کۆمیته‌ى ئه‌نجومه‌نى پارته‌که‌ ده‌ستنیشان کران ، ئه‌و کۆمیته‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى دیبلۆماسى ، گه‌نجان ، ئابوورى ، رێکخستن ، کلتوور ، ژن و منداڵ و مافه‌کانى مرۆڤ به‌رێکخستن ده‌که‌ن.

 

رۆژنیوز ــ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان

 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام