هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌، له‌باره‌ی سیاسه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ڕوسیا ڕه‌خنه‌ی توند له‌ حكومه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: حكومه‌تی ئاكه‌په‌ سیاسه‌تێكی دووڕوو په‌یڕه‌و ده‌كات. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌، له‌ شاری باتمان له‌ باكووری كوردستان، له‌ وتارێكدا باس له‌ گۆڕانكاریی ئه‌م دواییه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌كات، له‌باره‌ی هه‌وڵی باشكردنی په‌یوه‌ندیی حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌و ڕوسیا و وتی: هه‌تا دوێنێ سه‌رۆك كۆمار سه‌ركرده‌كانی حكومه‌تی ئیسرائیلی به‌ تیرۆریست ناو ده‌برد و ده‌یوت: خه‌ڵكی غه‌زه‌، فه‌له‌ستین‌و قودس بۆ ئه‌وان به‌های پیرۆزن، به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌و پیرۆزییانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌فرۆشێت. ده‌میرتاش، ئاشكراشی كرد؛ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌ڵێت: به‌ ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گه‌مارۆی سه‌ر غه‌زه‌ كۆتایی دێت، به‌ڵام  سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌. ده‌میرتاش له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ڕوسیا و توركیاش وتی: پێشتر ده‌یانوت ئه‌گه‌ر پێویست بكات فڕۆكه‌یه‌كی تری ڕوسی ده‌خه‌نه‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئێستا به‌ نامه‌یه‌ك داوای لێبووردن له‌ ڕوسیا ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ده‌په‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ڕوسییه‌كه‌ ده‌گرت به‌ خیانه‌تكار تۆمه‌تبار ده‌كرا. هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ وتیشی: ئێستا ئه‌ردۆغان به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوریا و سه‌رۆكی میسر هه‌یه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر بزانن له‌سه‌دا 99ی ده‌نگه‌كانیش به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌وا ئه‌وان سیاسه‌تێكی ئاوا چه‌وت به‌ڕێوه‌ نابه‌ن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام