ده‌مێكه‌ ووتوومه‌  كه‌یه‌كگرتووش چه‌شنی حیزبه‌كانی
 تر له‌كوردستان و ناوچه‌كه‌دا باوه‌ڕی به‌گۆڕینی ئه‌میندارو سه‌رۆك‌ نیه‌ ،  ڕێك له‌پۆستێكی كاتیدا ووتم ‘ سه‌لاحه‌ددین بهاالدین ‘ كاندیدی یه‌كه‌موو كۆتایی یه‌كگرتووه‌و زنجیره‌ كاندید ته‌نها بۆ  هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و دیمه‌نی جوانه‌ بۆ سه‌ر سته‌یجی به‌رامبه‌ر چاو .
وازهێنانەکەی سەلاحەدین بەهادین و بونە ئەمینداری
 محەمەد فەرەج لەکۆنگرەی رابوردووی یەکگرتوو، ئێستاش وازهێنانی محەمەد فەرەج و بونەوە ئەمینداری سەلاحەدین بەهادین، هەر لەسیناریۆکەی (ڤلادیمیر پۆتن و دیمتیری میدڤید) روسیا دەچێت، پۆتین وازی هێنا تا میدڤید ببێتە سەرۆک و دواتریش خۆی بوویەوە سەرۆک و میدڤیدیش بویەوە بەسەرۆک وەزیران…!! بۆیە شتێکی تازە رووینەداوە تا ئێستا…
ئه‌وه‌ی جیاوازبوو له‌كۆنگره‌  كه‌له‌هیچ حیزبێكی تری كوردستان نه‌مبینیوه‌و یه‌كگرتوو وه‌كو مۆدێل مامه‌ڵه‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی حیزبی ( به‌ناوی گۆڕین)ه‌وه‌ به‌تاكتیك و عه‌قڵ گرتن هێناو په‌یڕه‌وی كرد ، ئه‌ویش به‌پێدانی ڕێستێك به‌سه‌رۆكێكی ماندوو هه‌میشه‌یی له‌به‌رچاو به‌دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی كاتی له‌زۆر ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ بۆ كه‌می ده‌ركه‌وتن تاكۆنگره‌ی داهاتوو كه‌ئێستایه‌ ، بۆ ئیسراحه‌تێك به‌ئامانجی پێكان و كاڵكردنه‌وه‌ی  ڕه‌خنه‌كانی سه‌ر خۆیان و نمایشجوانی به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌ی سواوی سه‌ر حیزبه‌كانی تر‌و هیچی تر ، ته‌نها ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو جیاده‌كاته‌وه‌ له‌باوه‌ڕبوون به‌گۆڕینی سكرتێرو ئه‌میندار دروستكردنی بڵقێكه‌ له‌سیاسه‌ت و شێوه‌ی گۆڕیینی ڕوكه‌شبازی نه‌ك حه‌قیقه‌تبازی ئه‌ویش به‌نه‌گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كرداری ، وه‌ توانیشیان له‌جێی ئه‌وه‌ سه‌ربكه‌ون له‌ڕوئیاو ئامانج پێكانی مه‌به‌ستیانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنان و مانه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌نگده‌رانیان بۆ حیزب ، ئه‌ویش پێدانی ڕێست به‌سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی له‌جێی نه‌بوونی
به‌دیلی حه‌قیقییوو نمایشی خۆسه‌پێنی ڕوكه‌ش .
خۆی ئه‌مه‌ش بۆ سیاسه‌تی كوردی جوانه‌ ، به‌ڵام ..!؟به‌وه‌ی كه‌شێوازی  گۆڕینی سكرتێرو سه‌ركرده‌یان له‌تاپۆكردنی جێگیره‌وه‌ی پۆسته‌وه‌ گۆڕی بۆ جوڵه‌ی جاروبار به‌سه‌ر خاوه‌ن و هه‌ڵگری تاپۆكه‌دا ، ئه‌ویش به‌پێدانی ڕێستێك به‌سه‌ركرده‌ خاوه‌ن تاپۆكه‌و جوڵه‌ی ڕوكه‌شی پۆسته‌كه‌ بۆ كه‌سێكی تر‌ ، وه‌ك سیمبول نه‌ك به‌ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی ، چونكه‌ بینیمان له‌چوار ساڵی ئه‌و ڕێسته‌ی كه‌درا به‌ ئه‌مینداری نوێ ته‌نها گۆڕینی شكڵی كه‌سی ئه‌میندار بوو به‌ده‌سه‌ڵاتێكی لاوازو پڕ ترس دانیشتن  له‌سه‌ر كورسی ئه‌مینداری ،  خاڵی له‌گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌مینداری كۆن بۆ نوێ  ، له‌سه‌ر چه‌شنی سیاسه‌تی پێش   جوڵه‌ی كاتی‌ به‌تاپۆكردنه‌كه‌.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شبوو ئه‌میندار دوای ته‌واوبوونی ڕێسته‌كه‌ی‌ له‌كورسیه‌ لاوازه‌كه‌ی سه‌رباری خۆی داوای له‌ڕكابه‌ره‌كانی تریش كرد بۆ كشانه‌وه‌ له‌كاندیدبوونی خۆیان به‌رامبه‌ر كاندیدی خاوه‌ن تاپۆكه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌سیاسه‌تدا ئاسایی نیه‌ به‌ڵكو تاكتیكێكه‌ كه‌سه‌لمێنه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی پۆست له‌م ناوچه‌یه‌دا تاپۆیه‌ نه‌ك ئاسایی گواستنه‌وه‌ ، ئاسایی گواستنه‌وه‌ قسه‌یه‌ نه‌ك كردار و باوه‌ڕبوون پێی .

 

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام