تۆ ئەی برادەر
ئەی ئەو کچەی،
لە کچەی پرتەقاڵی گاردەر جوانتری
جوانتر لەھەر شتێکی تر.
ئەی چاو جوانتر لە فەرەنگیس
فەرەنگیسی ڕۆمانی چاوەکانی بزورگی عەلەوی.
باوەڕم وایە،
فەرەنگیس لە بەشێکدا نیوەکەی تری تۆیە و
لە بەشێکی تریدا ھاوشێوەکەی ترتە
نیوەکەی ترتە وەک کارەکتەری تریفە یابەحری و سەبری
لە ڕۆمانی غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵی بەختیار عەلیدا،
ھاوشێوەتە لەوەی کە ھەموو کەس خۆشیدەوێی
ڕێک وەک خودی فەرەنگیس.
نا، من ھەرگیز باوەڕم وانییە
تۆ لە فاسیلەی نێوان کچەی پرتەقاڵ و فەرەنگیسدا بیت
تۆ تەنھا خۆتی
ھەرگیز جارێکی تر
ژیان
دوو دونیا دووبارە ناکاتەوە.
پێمگووتی “من لە تۆدا
تەنھا ڕووە جوانەکەی ژیان دەبینم”
بێگومان حەیف لەوە دەخۆم
کاتێک تۆ ژیان وەک شتێکی پوچ دەبینی
ئاخر منێک ئەگەر بۆ تەنھا چرکەیەکیش بێت
ژیان ھەڵدەبژێرم، چۆن حەیف نەخۆم
ئاخر من چۆن ژیانێک ھەڵنابژێرم
کە تۆم تیادا ناسیووە.
وەک ھاملێتێکی خوێڕی وام
تەنھا بیر دەکەمەوە و توانای کوشتنم نییە،
مەبەستم کوشتنی ھەندێک شتە لە ناخدا
ئۆفێلیا خنکا و تۆش ھەروا
ئۆفێلیا لە عەشقی یەک کەسدا و
تۆش لە عەشقی سەداندا
بە چی دەچآ خنکان ھەر خنکانە
لە ئاودا بخنکێی یان لە بآ ئاویدا
تۆ خەریکە لە ئاوی عەشقدا دەخنکێی ئەی برادەر
تۆش خەریکە لە بآ ئاوی عەشقدا دەخنکێی ئەی برادەرەکەی ترم.
حەیف لەوەدا نییە خاتوونی برادەر
کە بەشێک لەو ئاوی ژیانەت نادەی بە کاکی برادەرم
حەیف لەوەدایە کە ھەرگیز باوەڕناکەم
ئەم دوو ئاوە تێکەڵ بە یەکتری بن!
پوچی عەشق لەوەدا دەبینم
کە دەبآ تۆ بۆ تەنھا یەک کەس بیت.
لە کاتێکدا بآ ویستی خۆت
تۆ ھی ھەموومانی
وەک چۆن منیش ھی ھەمووتانم
جوانی برادەرایەتیش لەوەدا دەبینم،
کە تۆ ھی ھەمووانی
ھەموان بە من و کاکی برادەرم و خودا و شەیتان و خۆشتەوە.
لە عەشقدا تۆ خۆت ھی خۆت نی، ھی کەسێکی تری
کەسێک لەوانەیە خوێڕی ترین بێت و
لەوانەشە مەردترین کەس، بەس نەتوانآ ھەستەکانی بە جوانی بگەیەنآ
من لە نێوان ئەو دووانەدا جیاوازیەکی ئەوتۆ نابینم
ئاخر چۆن حەیف نییە نەتوانرآ ھەست بۆ تۆ دەرببڕدرآ.

برادەرێکی ترم داوام لێدەکا داوات لێبکەم
چیتر خۆت بەمشێوەیە پیشان نەدەی
ئەم داوایە ڕێک لەوە دەچآ بڵێت: ئەی گولڕ خۆت وەک گولڕ پیشان مەدە.
ئاخر گولڕ بە پەلکەکانیەوە گوڵە
ئەو پەلکانەی کە زۆر ناسکن
تۆ ئەی ئەو برادەر، داوام لێدەکەی پێی بڵێم
با چیتر خانمی برادەرمان ناسک نەبێت.
ھەڵوەرینی پەلکی گوڵەکان و نەمانی ناسکی گولڕ
ھەر یەک شتن.
نەمانی پەلکەکانی گوڵ و نەمانی خودی گوڵیش ھەر یەکێکن،
ئیتر..
نەمانی ناسکی خانمی برادەرمان و نەمانی خودی برادەرمان ھەر یەکێکن،
ئیتر تۆ چۆن داوای نەمانی خودی برادەر دەکەی!
پێویستە بڵیێم ئەی برادەر!
“تۆ گەر حەز بە برادەرایەتی خانم دەکەی، خۆی چۆنە ئاوا، بەھەموو بوونیەوە بتەوآ”
حەیف لەوەدایە کە خانمی برادەر
تەنھا عاشقی دەبن و ئەو عاشق نابی
وای لەو جۆرە کارەکتەرە، ئاخر ئەمە سەبری کارەکتەری
ناو ڕۆمانی غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵی بەختیار عەلیم بیر دەخاتەوە.
تۆ ئەی خانمی برادەر، تۆ ئەی دونیای جوانی من
تۆ ئەو جەو جەلادەی ناو خەونەکانی دێلاواری
تۆی جەلادەکەی ناو ڕۆمانی ھەورەکانی دانیالی بەختیار عەلی
نا، ئەوە سکینان نییە کە جەلادە ئەوە تۆی.

تۆ ئەی دونیا سادەکەی من
ئەی عەروسآ قەشەنگآ مەن
لە ناخی دڵەوە پێت دەڵێم:
تۆ کچێکی تێگەیشتووی.
بەڵام کام تێگەیشتن؟!
تێگەیشتووی لە خودی خۆت،
بەڵام دەبی پێت بڵێم کە تۆ لە دەوروبەرت تێناگەی.
نەفرەت لەو کۆمەڵگایە دەکەم
کە گوڵ بوونی تۆیان قەبوڵ نییە.
ئاخر ئەوە چۆن پەستم ناکا
سەدان کەس لە ھاوڕێی قرخن و چەورە
بیر لە لەشی ناسکی تۆ بکەنەوە.
نەفرەت لەو ڕۆژھەڵاتە دەکەم
مرۆڤسازیەکەی و شەھوەتخوازیەکەی یەکێک بن.
نا، من نەفرەت لە شەھوەت ناکەم
نەفرەت لەوە دەکەم شەھوەتمان بۆ برادەر ھەبآ.
نەفرەت لەو ڕۆژھەڵاتە دەکەم کە ڕێگە نادا
بە تۆقەکردنی نێوان دوو برادەری کوڕ و کچ
ئاخر نەک برادەر، کەلتوری ڕءژھەڵات ڕێگە بە ماچی عاشقانیش نادا.
دەی من لە کوآ جەنگەڵی عاشقان درووست بکەم؟
جەنگەڵی عاشقانێک کە بەختیار لە ئێوارەی پەروانەدا مەحکومی دەکات بە ڕوخان
ڕوخانێک بە وێنەی باسکردنی ڕوخانی ئاسمان و زەوی لە قورئانا.

تۆ، خانم! تۆ، خانم ئەو کەسەی کە کەمترین ماسکت ھەیە و
من لە ژیانما بینیبێتم.
تەنانەت ماسکەکانت لە ھی من کەمترن
ئاخر من ھەندێک جار ماسک بۆ خودی خۆشم دادەنێم
وەک چۆن ئەو برادەرەم کە عاشقی تۆ بووە
سەدان ماسکی بۆ خۆی داناوە.
من پێم وایە درۆزنترین مرۆڤی سەر زەویە!
چونکە بەردەوام درۆ لەگەلڕ خۆیدا دەکات و
بەردەوامیش قەناعەت بە خۆی دێنآ کە درۆکەی ڕاستە.
تێکەڵکردنی درۆ و ڕاستی گەلێک کوشندەیە
کوشندەتر لە تێکەڵکردنی خەیالڕ و حەقیقەت
کوشندەتر لە تێکەڵکردنی خەون و حەقیقەت
کە من ئەو دووانەی کۆتاییم چەند جارێک لێتێکەلڕ بووە.
بەڵام لای تۆ ئەی برادەری عاشق تێکەلڕ کردنی درۆ و حەقیقەت دەبینم.
نەفرەت لە ڕۆژھەڵات دەکەم.
ئەو ڕۆژھەڵاتەی کە من خەڵکی ئەوێم.
من شەرم لە ڕۆژھەڵاتی بوونی خۆم ناکەم، وەک چۆن شانازیشی پێوە ناکەم.
وەک لیبرالیستێکی ترسنۆک تەنھا دەبی حەیف بۆ ئەمە بخۆم
خۆزگە کۆمەڵگایەکمان بوایە کە گۆڕینی ستایلی قژ و گۆڕینی ئایین
وەکو یەک ئاسایی بوایەن!
سەیرکردنی فیلمە پۆرنۆکان و دەستپەڕە نھێنیەکان بوونیان نەبوایە
ئەوەی دەبوو سێکس بووایە، سێکسی نێوان کچ و کوڕێک.
ئاخر من ترۆپکی گەیشتنی ڕۆح و جەستە لە سێکسدا دەبینم
لە سێکسدا ئەوپەڕی چێژ، ئەوپەڕی پوچی،
ئەوپەڕی عەشق دەبینم
لێ ھەرگیز تیایدا ئەوپەڕی برادەرایەتی نابینم!
سێکس و برادەرایەتی
دوو پیسترین دوو ووشەن ئەگەر تێکەلڕ بەیەکتری بکرێن!
پیس وەک ئەو ئاوە بەحساب پیرۆزەی کە پیاوێکی قرخنی پیر
لە دوای ھەموو لەززەتی خۆیەوە فڕێی دەداتە سەر سمتی کیژێکی ناسک.

نا، من ناحەقی ئەو برادەرەت ناگرم کە عاشقت بووە.
ئاخر بۆ ناحەقی بێت،
ئینسانێکە و
لە برادەرایەتیەوە دابەزیوەتە پلەی عەشق!
ئینجا بۆچی نالۆژیکی بێت کە ئەو عاشقتە،
ئاخر ھەست دەکەم خودا خۆیشی عاشقتە!
ئەگەر تێگەیشتنمان بۆ خودا ھەر وەک جاران بوایە
ئەگەر ئەلڵا و زیۆس ھەر یەکێک بوایەن،
وەک چۆن ژوپیتێر و زیۆس یەکێکن
ئەوا دەبوو بڵێم تۆش یەکێک دەبووی
لەو شۆخە ئافرەتانەی کە زیۆسی گەورەخودای گریک
عاشقت دەبوو و بە دزی ھێرای بانووخوداوە
دوور دوور، لەسەر لوتکەی چیایەکدا
ناسک ناسک تۆی دەخستە ئامێزیەوە
منیش ڕق ڕەق ھەزاران خودای ئاوام بەنەفرەت دەکرد!

ئەو برادەرەم کە عاشقت بووە
وەک دیکارت بووە بە خاوەن کۆجیتۆی خۆی
کۆجیتۆی ” من عاشقم، کەواتە ھەم”
بەڵام ئەو نازانآ عەشق بوون نییە، بەڵکو مرۆڤ دەبات بەرەو عەدەم.
دووبارەی دەکەمەوە
ھەرگیز دونیایەکی تر لەم دونیایەدا دووبارە نابێتەوە!
بێگومان لە دونیاکەی تریش،
ئەگەر قەرار بآ دونیایەکی تریش ھەبێ،
ئەگەر قەرار بآ خودایەک بوونی ھەبی،
کە من یەک زەڕەش گومان لە بوونی خودا خۆی ناکەم!
ئایین شتێکە و خودا شتێکی تر،
سوسەی گومانم لە ئایین ھەیە بەڵام ھەرگیز لە خودا نا.
ئاخر چۆن گومان لە خودایەک بکەم کە بەم ھەموو جوانی و باشیەتەوە
تۆی بەرھەم ھێناوە.
ھەموو ئافرێنەرێک لە پنتێکدا ترۆپکی داھێنانی خۆی دەخاتەگەڕ
من پێم وایە تۆ شاکاری خودای نەک عیسا!
وەک چۆن شاکاری داڤنشی تابلۆکەی مۆنالیزایە.
لەوانەشە شابرادەری من ھەر تۆ بیت
تۆ ئەی شاجوان و شاکار و شابرادەری من
تۆ شا ئادەمیزادیشی.
باوەڕم وایە خودا ئێڤای بۆ ئادەم دروستکرد
ئیتر تاھەتایە ڕەگەزی نێری ھەم دوودلڕ و ھەم ئارام کرد.

تۆ ئەی ئەفرۆدێتی من
ھاوار بۆ یوسف، گەر تۆ لە جێگەی زولەیخا بوایەیت.
چۆن پەرجوو نییە دونیایەک لە ناو دونیایەکدا بژی.
لەوانەیە دونیایەک و دونیایەک و دونیایەکی تریش بوونیان ھەبآ
وەک چۆن لە ڕۆمانی دواھەمین ھەناری دونیای بەختیار عەلیدا
سەریاسێک و سەریاسێک و سەریاسێکی تریش بوونیان ھەیە.

وەک ئۆرفیۆس وام بۆتۆ ئەی خانمی برادەری لێوناسک
ناسک ڕێک وەک خودی لێوی خۆت،
چونکە ھیچ شتێکی لەو ناسکترم نەبینیوە.
ئاوڕ دەدەمەوە وەک ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس بۆ ئۆردیکا.
بەڵام ئایا ئەو ئاورڕە ھۆکەی چییە؟
ئەمەیان گومان نییە وەک ئەوەی بەختیار دەیڵآ،
بەڵکو ئەوەی من بۆ تۆ پێی دەڵێم غیرەی برادەرایەتی!
ئاخر چۆن غیرە نەکەم کاتێک چەند لاتێک
سەیری مەمکەکانت دەکەن.
حەسرەتی ئەوە لە چاوانیاندا دەبینم
کە تۆ لە ئامێزیاندا نییت.

حەز لەوە دەکەم
لە پیاسەدابین بەدەم ڕێژنەی بارانەوە.
کاتێک قسەت بۆ دەکەم دەنگم بەرز بکەم،
بەرز وەک ھەورە بروسکە.
دەست بخەیتە دەستمەوە،
گەرم دابێت گیانت.
باسی ئەو گەرمیە ناکەم کە لە ئاگر ھەستی پێدەکەین،
باس لە گەرمیەکی تر دەکەم
گەرمی ئەو ئاگرە ناڵێم
کە پرۆمیسۆس لە خوداکانی دزی بۆ مرۆڤ،
تا مرۆڤەکان خۆیانی پێگەرم بکەنەوە.
نا، من باس لە گەرمی جەستەی کوژراوی دوو برادەر دەکەم!
لەو ڕێژنە بارانانەدا ڕێ بکەین کە خۆش ناکەنەوە،
لەو پیاسانە بکەین کە دوور دەڕۆین و ناوەستین،
لەو پیاسانەی کاتێک ماندوو دەبم دەمگریتە باوەش،
وەک باوەشی گورگێک بۆ بێچوەکەی.

تۆ ئەی خانمی برادەر بڕۆ بۆ سەفەر
ئێرە نیشتیمانێکە جێگای ڕیبوارانی تیادا نابێتەوە.
بڕۆ سەرێک لە ھادەس بدە
بڕۆ سەیری سیزیف بکە چۆن تاوێرەکەی سەردەخا بۆ لوتکە
بێرەوە سەیری عاشقانیشت بکە،
بزانە چۆن ھەوڵ دەدەن بگەن بە تۆ
تۆ و لوتکە یەکێکن!
سەیری ئۆرفیۆس بکە
لە ئاوڕەکەی ڕابمێنە
بێرەوە سەیری ئەو عاشقانە بکە کە بە حەژمەت ئاوڕێکتەوەن!

پێویستە تۆ تێبگەی
تۆ لەم ژیانەدا پێویست دەکا
تەنھا یەک کوڕ بە پیاو بزانیت
تەنھا یەک دانە.
ھیچ پیاوێک قەبوڵی ئەوەت لێناکا
ھەموو کوڕانی دەورت وەک پیاو سەیر بکەی
ئەو یەک دانەپیاوە، پێویست دەکا
کە سەیری چاوی کردی تۆ نەبینآ، تەنھا خودی خۆی ببینآ،
ھەست بەوە بکات کە ئەم بۆتە بەشێک لە تۆ
ھەست بەوە بکات کە ئەو لەلایەن تۆوە داگیرکراوە،
تۆش لەلای خۆتەوە ھەست دەکەی کە ئەوە ئەوە تۆی داگیر کردووە.
بەمشێوەیە تۆ ھەم داگیرکەری و ھەم داگیرکراو،
ھەم جەلادی و ھەم قوربانی
جەلادی.. سەدان پیاو وەک جەلادی ڕۆحی خۆیان سەیرت دەکەن.
قوربانی.. سەدان پیاو جەستەت وەک لەززەت سەیر دەکەن
ترسم لە بومەلەرزە نییە
ترسم لە لەرزینی مەمکەکانی تۆیە
کاتێک کوڕان سەیری دەکەن!

من ئینسانێکی ڕاوچیم
نا، من ڕاوی شێر و پڵنگ ناکەم تا کەوڵەکانیان بفرۆشم،
نە بوێری ئەوەشم تیادا ھەیە.
نا، من ڕاوی ئاسک ناکەم تا چێژ لە گۆشتە ناسکەکەیان وەربگرم،
نە سۆزیشم ڕێگەی ئەوەم پێدەدا.
من حەزم لە ڕاوی چۆلەکەیە، حەزم لە ڕاوی گوڵە
ڕاو بەو مانایەنا من چۆلەکەیەک بکوژم،
لاسکی گوڵێک بکرتێنم،
بەو مانایە چۆلەکە بێت لەسەر سنگم بنیشێتەوە،
بچمە لای گولڕ و خۆی خونچە بپشکوێنآ و بۆنم بۆ بکاتەوە.
وا ھەست دەکەم مانگ سوژدەت بۆ دەبا!
ڕقم لەو برادەرانەیە کە بە خەیالڕ ستیانی ھاوڕآ کچەکانیان
دەنێن بە بە لوتیانەوە.
ستیانێک سوور بە وێنەی خوێنێکی ئالڕ، ئالڕ وەک دوو ھەنار.

یاخیم، من یاخیم ئەی برادەر
یاخیم لە ھەرچی شتێکی ئەم نیشتیمانە ھەیە، جگە لە تۆ
من ھەڵۆیەکم حەزم لە فڕینە
فڕینێکی بڵَند
تا بگەم بە ئاسمانی ئەم دونیایە، دونیایەک کە ناکۆتایە.
من ئەو کوڕە سەرکەشەم کە یاری بە گیانی خۆمەوە دەکەم.
مەگەر خودی ئەوەی لێت یاخی نابم سەرکەشی نییە؟!
ئیبلیسێکم دەوآ فێرم بکات لێت یاخی ببم
ئیبلیسێ، یەکەم یاخیگەر لە دونیادا.
با ئیبلیس یان من فێرە یاخی بوون بکا لێت
یان من وا بکەم ئیبلیس واز لە یاخیگەری خۆی بھێنآ دژی خودا.
لەم جەنگەڵەدا کە ناویان ناوە نیشتیمان پڕە لەو جانەوەرانەی کە ھەوڵی خواردنت نادەن،
ھەوڵدەدەن بتلێسنەوە.
ھەوڵی کوشتن و ھەوڵی بریندارکردن دوو شتی جیاوازن.
ڕێ کردن بە جەنگەڵەدا وەک ڕێ کردنە بە دۆزەخدا.
تۆ ئەی ئەو خانمەی ڕووە جوانەکەی ژیان دەبینی،
جەنگەڵی ئەم نیشتیمانە شەوانی زۆر تاریکە.
من چی لەو برادەرەم بکەم کە عاشقت بووە
ئاخر ئەو عەشق وەک بەشێک لە ژیانی سەیر ناکا،
عەشق بە ھەموو ژیانی سەیر دەکا،
نەبوونی عەشق و نەبوونی خۆی بەیەک حساب دەکات،
ھەموو بوونی خۆی لە عەشقدا دەبینێتەوە،
ھەموو عەشقیش لە تۆدا دەبینێتەوە،
بەڵام ھەموو بوونی خۆی لە بەشێکی تۆدا دەبینێتەوە،
ئەو بەشەی تۆش کە خۆی تیادا دەبینێتەوە دەپەرستآ،
دەتپەرستآ بآ ئەوە خۆیشی بزانآ،
دەپەرسترێی بآ ئەوەی بزانی،
ئیلاھەیەکی وەک ئەفرۆدێت!
نەفرەت دەکەم لەو فالۆسە گەر پێی لە تۆ جیاواز بم.
ژیانی من بەر لە تۆ و دوای تۆ ئەی برادەر یەک چەشن نییە،
تۆ کۆدێتایەک بووی لە برادەرایەتی.
نا، ھەرگیز ژیانی بەر لە ناسینی تۆ و ژیانی دوای ناسینی تۆ
یەک سەردەم نیین
دوو سەردەمن و تۆ فاسیلەی بەیەکگەیاندنی ئەو دوو سەردەمەی!
سەیربکە عەشق چی یاریەک لەگەلڕ برادەرە عاشقەکەم دەکات،
سەیربکە برادەرایەتی چی یاریەک دەکات لەگەلڕ ئێمە.
دەسەیربکە بزانە چی یاریەک دەکات!

ئەو برادەرە عاشقەمان
غیرە لە ھەموو شتێک، ھەموو کەسێک دەکات
غیرە لە من دەکات، غیرە لە برادەرێکی ترمان دەکات
غیرە لە با دەکات کاتێک ھەڵدەکات و ھەوڵدەدات کراسەکەت ھەڵداتەوە
غیرە لەو بایەش دەکات کە یاری بە قژت دەکات
غیرە لە خودی خۆی دەکات کە تۆی خۆشدەوێت
غیرە لە باوکیشت دەکات،
باوکێک کە تۆ کچی ئەوی
ترسی ئەوەی ھەیە وەک ئەلێکترا عاشقی باوکت ببی
ترسی ھەیە باوکت وەک ئاگامەمنون
ڕازی بێت لە ناو کەشتیەکدا تۆ بکەن بە قوربانی.
ئەو ئاگامەمنون بە نەفرەت دەکا
ئۆدیپ بەنەفرەت دەکا
ژۆستیکا بەنەفرەت دەکا
سفینێکس بەنەفرەت دەکا
ترۆی و ئاتێن بەنەفرەت دەکا
تیبەی میسر بەنەفرەت دەکا
بەڵام تۆ نا ئەی ئەلێکترا غەمگینەکەی ئەو، تۆ نا!
ئەم کابرای عەشقە
ترسی ھەیە لە کەڵبەی گورگ
ترسی ھەیە لە کڵپەی ئاگر
نا، ئەو لە ئاگر ناترسآ، ئەو لە کڵپەی ئاگر دەترسآ.
ئەو وەک ئاگرپەرست ڕەفتار دەکا،
ترسم ھەیە تۆ جنست گۆڕبێت بۆ ئاگر!
لەوانەیە ئاتەشگەیەک، پەرەستگەیەک بۆ عەشق چێکا،
عەشقێک کە لەنێوان تۆ و ئەودا ھەرگیز ڕووی نەداوە!
ھەرچەندە ئەم عەشقە تاک لایەنەی
دۆڕان و شکستی دواھەمین حورمەتی ژیانی بوو!
ئەوەندە سەیری ئاسمان دەکات
گومانم ھەیە ئینجا بووبێت بە ئاسمانپەرەست
ھەوڵدەدا لەودیو ئاسمانەوە دونیایەکی تر ببینآ،
لێ ھەرگیز نایبینآ.
دونیایەک کە تەنیاو تەنیا لەم سەرزەویەدا ھەیە و
تەنھا لەم سەردەمەشدا دەژی.
واتا تەنھا لە ئێستادا ئەو دونیایە بوونی ھەیە
بوونی دونیایەکی تر وەک کەس و
بوونی دونیایەکی تر وەک شوێن
تەنھا گریمانەیە، ھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر بوونیان!
من چی بکەم، بتدەم بە برادەرێکم کە عاشقتە؟
کە شەھوەتی بەقەد شەھوەتی ڕەبەنێک بۆ ئافرەت، ھەیە بۆت،
جۆرێک لە شەھوەت کە من پەست دەکا لێی.
قێزم دێتەوە لەو ماچانەی نێوان کیژ و کوڕان
کە یەکتری باش ناناسن،
ئەمە ماچی ڕیسواکانە،
ماچ ڕیسوابوون نییە، شکۆمەندییە.
ھیچ شتێک تامی یەکەمین ماچ نادا لە ژیاندا،
یەکەمین ماچی ناودەم، پڕچێژترین شتی ژیانە، ئەی برادەر.

تۆ ئەی برادەری ئازیزم
پێمگووتی پێکەنینت زۆر لێدآ.
دەزانی دیوی ئەودیوی ئەم قسەیەم چی بوو؟
نازانم دەزانی یان نا
بەڵام مەبەستم ئەوە بوو کە ژیان لەگەلڕ تۆدا،
بەم پێکەنینانەتەوە وا لە پیاو دەکات ھەست بە وەڕزی نەکات.
ئاوازی پێکەنینێک کە ھەرگیز لە بیری ناکەم،
وێنەی لێوانێکی ناسک بەدەم پێکەنینەوە،
جوانتر لەو زەردەخەنە حیزەی مۆنالیزا
ھەرگیز لە یادم ناچآ.. دەنگی ئەو ئاوازە، وێنەی ئەو لێوانە!
من لەو برادەرەم ترسم ھەیە لە گۆڕینی عەشقی بۆ کینە
تۆ نازانی گۆڕانی عەشق بۆ کینە،
مرۆڤ دەکات بە چی جانەوەرێک،
چی فاشیەک،
چی ووردبوویەکی ووردوخاشکەر!

ئەی برادەر
ئەی ئەو کچەی ھەرگیز نەبووی بە یاری برادەر
تۆش دۆزەخی خۆت ھەیە.
نا، ھەڵەن ئەوانەی وا بیر دەکەنەوە
تەنھا خودا خاوەنی دۆزەخەو
ئیبلیسێک دەخرێتە دۆزەخەوە.
نا ھەڵەن، ھەڵەن بە ئەندازەی عەشقی ئەو برادەرەم بۆت.
ئاخر ھەموو عاشقێک خۆی لە خۆیدا ئیبلیسێکە.
ھەموو عەشقێک دۆزەخێکە،
دۆزەخێک کەس نازانآ ساردە یان گەرم.
ھەموو مەعشوقەیەکیش خاوەن دۆزەخی خۆیەتی
تۆش ئەی خانمی برادەر،
خاوەنت سەدان دۆزەخی بچووک بچووکی.
خودا دۆزەخی خۆی ھەیە و تۆش دۆزەخی خۆت ھەیە
خودا خالقێکی پەرستراو، تۆش مەخلوقێکی پەرستراو
تۆش وەک خودا دەپەرسترێی، وەک خودا دۆزەخی خۆت ھەیە.

بیرمە جارێک لێم پرسی:
ئەگەر مرۆڤ نەبوایەیت حەزت دەکرد چی بوایەیت؟
گوتت نازانم.
من پێتی دەڵێم: تۆ ئەگەر مرۆڤ نەبوایەی گولڕ دەبووی،
گوڵێکی سوور،
سوور وەک ئەو خوێنە ئاڵەی کە شەرەفی کچانی ڕۆژھەڵاتی لەسەر بەندە.
ووتم من درەخت دەبووم ئەگەر مرۆڤ نەبوایەم.
لێ تۆ نەک ھەر دەبووی بە گولڕ گەر مرۆڤ نەبوایەی،
بەڵکو لە ئێستاشا ھەر وەک گوڵ دەتبینم.
گولڕ بوون لە کۆمەڵگایەک کە بازاڕی خیانەتە، شەرمەزاریە
شکۆمەندی نییە گوڵ بوونت، تۆ ئەی خودی گولڕ.
شەرمەزاریە وەک قاچ کردنە ھەوای
ئەو ئەو بێوەژنەی کە لەززەت لە چاوی دەڕژآ و
بەسەریەوە ھەرزەکارێک شەھوەتی خۆی لێ خاڵی دەکاتەوە.
بێوەژنێک کە چاوانی پڕە لە حەسرەتی لەدەستچوون،
لەدەستچوونی کەرامەت و بوونی بە لەشفرۆش،
لەدەستچوونی مێردە شەھیدەکەی،
ئەو مێردەی لە جەنگدا کوژرا بۆ نیشتیمان،
ئەو نیشتیمانەی گەوادەکان بەڕێوەی دەبەن.
بۆ نیشتیمانێک شەھید بوو کە ژنەکەی تیادا بوو بە سۆزانی.
نا، ئەو بێوەژنە حەسرەتی بۆ شەھوەت نەدەخوارد
حەسرەتی بۆ یەک باوەشی گەرم دەخوارد
پڕبآ لە شەھوەت، پڕبآ لە میھر بۆی
وەک باوەشی ئەو مێردە شەھیدەی
کە لە باوەشی نیشتیمانا مرد نەک لە باوەشی ژنەکەی.
دەی سوێند بەخوا
لە باوەشی ژندا بمری باشترە
وەک لەوەی لە نیشتیمانێکدا بکوژرێی
کە تیایدا گەوادەکانی نیشتیمان حوکم بکەن و
کوڕەکانیان بیر لە ناوگەڵی ژنی سەربازەکانیان بکەنەوە.
نیشتیمانێک ژنی سەربازەکانی تیادا ببن بە سۆزانی!
تۆ ئەی نیشتیمان ھەرگیز ناتوانم
حەسرەتی لە دەستچوونت لەبیر بکەم
تۆ ئەی نیشتیمان خۆشمدەوێی
بەڵام چیت لێبکەم کە تۆ ھی خوێڕیەکانی و
بەداخەوە من لەو خوێڕیانە نییم بۆت.
تۆ ئەی نیشتیمان دڵنیابە ھەرگیز خیانەتت لێناکەم
ئەمە بەڵێنی گەنجێکە حەسرەت لە لەدەستچوونی نیشتیمانەکەی دەخوا
لەدەستچوونی نیشتیمانێک بەدەستی خۆمان نەک دوژمنان.
لە ڕاستیا حەسرەتی لەدەستچوون نییە،
حەسرەتی بەدەست نەھێنانە.
دەی حەسرەتی بەدەست نەھێنانی نیشتیمان و
حەسرەتی بەدەست نەھێنانی تۆ ئەی خانمی برادەر
وەک یەکترین، ئەی برادەری عاشقم.

تۆ ئەی دوورترین ئومێد
عەشقی ئەم بۆت کوشندەیە،
کوشندەیە وەک ئەو بارانەی دەبارآ بەدەم ڕەشەباوە!
کوشندەیە وەک بینینی ئەو ڕووبارە تیژە لە شەوێکی زوڵمەتدا،
کوشندەیە وەک بینینی وێنەی مانگ لە ڕوباردا لە مانگە شەودا،
کوشندەیە وەک بینینی سینگی تۆ بە ڕووتی،
وەک بینینی ھەنار بەدارەوە کوشندەیە،
کوشندەیە وەک بینینی تۆ،
لەناو ڕووباردا لەکاتی خۆشردنتا،
ئەی برادەر من وا تۆ ببینم کالڕ دەبمەوە
کالڕ کالڕ.. تا گەیشتن بە عەدەم بەردەوام کاڵبوونەوە.
خواستی من ئەوەیە تۆ کاڵ بیتەوە بەڵام ئەو منم کالڕ دەبمەوە.
ترسم لە کالڕ بوونەوەی خۆم نییە،
ترسم لە کاڵ بوونەوەی تۆ نییە،
ترسم لە کاڵ بوونەوەی پەیوەندی برادەرایەتی نێوانمانە!
تۆم بەقەد ھەموو کتێبەکانم خۆشدەوآ،
ئەو کتێبانەی کە تەنھا خەمی پاش مەرگمە کە چیان لێ بەسەر دآ،
ئەو کتێبانەم کە بەھێندی ناسینی تۆ شتیان فێر نەکردووم.
تۆ و گولڕ و من و کتێب ئەبەدی نیین
برادەرایەتیمان ئەبەدی نییە
ئەو ھەستی برادەرایەتیەمان ئەبەدیە!
حاشا لەو خۆرە دەکەم کاتآ دەزانم
مانگ سەرچاوەی بآ تاقەتی ئەبەدی منە.

حەز دەکەم بەیەکەوە لەسەر مانگ بژین
دەبآ ژیانکردن لەگەلڕ تۆ لەسەر مانگ چی ھەستێک بێت ئەی برادەر!
کوچەکانی ئەم شارە بە من نامۆن،
نامۆن وەک کەلتووری ئەم ڕۆژھەڵاتە بە من.
مەبەستم نامۆی کامۆ نییە
نا، مەبەستم نامۆیی منە بەم کەلتوورە پیسە.
نا، من نامۆ نییم بە ژیان، من چێژ لە ژیان دەبینم
حەز بە ژیانکردن دەکەم، ژیاندۆستم.
وەک لیبڕاڵێک حەز بە ژیانی ئازادانە دەکەم لە پالڕ تۆدا.
حەز دەکەم ھەستی ئەوەم ھەبێت ھەموو زەوی نیشتیمانمە،
کەچی نییمە
چیتر ھاوڵاتی نەمێنین و ببین بە ھاوزەمینی!
ھیچ کوچەیەکم نییە لەم نیشتیمانەدا،
کوچەی من لەم دونیایەدا تۆی ئەی برادەر.

کەمێک پێشتر پێم گووتی کە تۆ دۆزەخی خۆت ھەیە
دەزانی دۆزەخی عاشقان جیاوازە لە دۆزەخی ئاسایی سەرپێچی کەرانی خودا.
جیاوازی گەلێک زۆرە، سوتان لە ناوەوە و سوتان لە دەرەوە.
سوتانی عاشقان سوتانی ناخە.
دۆزەخی ئاسایی سوتانی جەستەیە
دۆزەخی عاشقان سوتانی ڕۆحە
دۆزەخی ئاسایی لە دونیاکەی ترە و
دۆزەخی عاشقان ھەر لەم دونیایەدایە
ڕۆحێک کڵپەی من و بڵێسەی تۆ دەکا بە فریشتەیەکی یاخی!

ئەو برادەرە عاشقەم پێت
مەرگێک دەمرێ وەک مەرگی تاقانەی دووەم،
مەرگێک سەرشار لە دڕندەیی،
مەرگێک بەر لە ترازانی فریشتەکانی ناوەوەی
وەفای ڕەفعەت بەگ
لە ڕۆمانی کەشتی فریشتەکانی بەختیار عەلیدا،
مەرگێک لەپالڕ حەزی فڕیندا
فڕینێک لە چەشنی جەمشیدخانی بەختیار عەلی.
بمبوورە ئەی برادەری عاشق
من ئەو قەشەیە نییم تۆ و ئەو بەیەک بگەیەنم،
کە ڕۆمیۆ و ژولیەتی گەیاند بەیەک،
ترسی لە دەستدانی ھەردووکتانم ھەیە!
ھەموومان بەشێک لە ڕۆحی خودایی لە جەستەماندا ھەیە
من ئەو بەشە دەردێنم و دەیدەم بە تۆ،
بە تۆ ئەی برادەر!
لە دەربەندی ئەم عەشقەدا، ھەڵۆیەک دەبینم لەکاتی فڕیندا.
دەستم لە ناو دەستت ھاویشتوە و ھەموو جەستەتم گەرم داھێناوە
گەرم وەک ئەو دۆزەخەی کە تۆ ھەتە
ئەم گەرمییە حیکمەتی قارەمانەکان نییە
نا، من قارەمان نییم
من سەرکەشێکم لە چەشنی گورگ،
تۆ جوانێکی لە چەشنی مانگ
دەبآ ھیچ شتێک لەوە سەیرتر ھەبێ
تێڕامان لە سەیرکردنی گورگێک بۆ مانگ!
حەز لە پڕشنگی مانگ بکات وەک لە خودی مانگ،
ئەگەر قەراربآ پڕشنگی مانگ و خودی مانگ ھەر یەکێک نەبن.
تۆ ئەی ڤینۆسە گچکەلانەکەی من
درۆیە ئەم ئاشتیە، دڵنیابە جەنگ ھەڵدەگیرسآ
دەبآ ھیچ شتێک ھەبآ کوشندەتر لە جەنگی نێوان برادەران!
حەز بەسەما دەکەم لە گەڵتا بەدەم نمەی بارانەوە
سەمایەک، بآ ھیچ موزیکێک
حەز دەکەم بە پێکانمان ڕیتمی سەماکەمان دەربھێنین
وەھا پآ بە زەوی بکێشین، ھەست بەوە بکەین ئێمە لەسەر زەوی نیین
لە ئەستێرەیەکین کە ھی برادەرانە نەک ھی عاشقان.
سەمایەک لە درێژەکێشانیدا خودا خۆی داوامان لێبکا وازبھێنین!
تۆ ئەبەدی نی، من ئەبەدی نیم
عەشق ئەبەدی نییە،
نا، برادەرایەتیش ئەبەدی نییە
ئەوەی ئەبەدیە ئەو ھەستەمە بۆت،
کە بەم شعرەم بۆم گوزارشت کردووی،
ئەم ھەستەم بۆت ئەبەدییە ئەی برادەر.
حەیف بۆ ئەوانەی شەرەفی برادەرایەتی لەکەدار دەکەن
شەرەفی من تۆی ئەی برادەر!
ئەمە ئەو نامەیەمە
کە نەمدەتوانی بە قسە پێتی بڵێم، بە نامە بۆتی بنووسم
ئەم شعرە نامەی منە بۆ کچێکی برادەرم
بۆ کچێک کە بەقەد ھەموو دونیا جوانترە!

نیسانی ٢٠١٦

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام