ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا جارێكی تر رەتیكردەوە پارتی یەكێتی دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان وەك هێزێ:ی تیرۆریست بناسێنێت.

جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی نابینێت.

وتی، واشنتۆن لە نیگەرانییەكانی توركیا بەرامبەر یەپەگە تێدەگات، بەڵام یەپەگە یەكێكە لەو هێزانەی لە شەڕی داعشدا كاریگەرە، بۆیە وەك تیرۆریست نایناسێنین‌و هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ یەپەگە بەردەوام دەبن.

رۆژی چوارشەممە 150 سەربازی ئەمەریكی كە ژمارەیەكیان ئەفسەرن، لەچوارچێوەی پلانێكی باراك ئۆباما بۆ مەشق‌و راهێنان بە هێزەكانی یەپەگە گەیشتنە فڕۆكەخانەی رومێلان، بڕیارە 100 سەربازی تریش لەئایندەدا بۆ هەمان مەبەست بگەنە ناوچەكانی ژێر دەستی پەیەدە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام