كۆشكی سپی ئەمەریكا تایدەگەیەنێت، سەردانەكەی جۆ بایدن بۆ عێراق ئاماژەیەكی باشە بۆ پشتیوانیكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە یەكخستنی وڵاتەكەی.

جۆش ئیرنست، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: ئەمەریكا بەردەوامە لە پشتیوانی هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكخستنی وڵاتەكەی لە روبەڕوبونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و سەردانەكەی جۆ بایدنیش ئاماژەیەكی باشە بۆ ئەو مەبەستە.

بەپێی بەیاننامەی نوسینگەی جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، سەردانەكە لە پێناو گفتوگۆكردن بوە لەسەر سەركردەی لایەنە عێراقییەكان تاوەكو هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە لە جەنگی دژی تیرۆردا.

لەماوەی یەك مانگدا، ئەوە بە سێیەم كەسی پلە باڵای ئەمەریكا دادەنرێت، كە سەردانی عێراقی كردوە و بۆ یەكەمجاریشە لەدوای كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق، جۆ بایدن سەردانی عێراق بكات.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام