هەرێمى کوردستان ملیۆنان دۆلارى خەرجکردووە لە لۆبیکردن بۆئەوەى خۆى وەکو هەرێمێکى دیموکراتى و هاوپەیمانێکى ئایدۆلۆژى ئەمریکا لە ناوچەکە پیشان بدات.
بۆئەوەى ئەوە پیشان بدات کە بە جددى لە دژى داعش دەجەنگێت، بەڵام حەقیقەتەکە زۆر لەوە ئاڵۆزترە، چەند هەفتەیەک بەرلەوەى موسڵ کۆنترۆڵ بکرێت، حکومەتى هەرێمى کوردستان، وادەردەکەوێت چەکى دژە تانکى کۆرێنتى بەخشی بێت بە داعش بۆئەوەى حکومەتى ناوەندى لاواز بکات کە مەسعود بارزانى لەوکاتەدا کێشەى سیاسیدا بوو لەگەڵ حکومەتى ناوەندى.
بارزانى چەند جارێک داواى ئێزدییەکانى ڕەت کردەوە بۆئەوەى هێزى زیاترى پێشمەرگەیان بۆ ڕەوانە بکرێت تاوەکو بەرگرى لەخۆیان بکەن یاخود بەلایەنى کەمەوە چەکیان پێ بدەن بۆئەوەى بەرگرى لەخۆیان بکەن.
کاتێک داعش کۆنترۆڵى ناوچەى زیاترى کرد، پێشمەرگە ڕایکرد، بەوشێوەیە ئێزدییەکان بێ چەک و پشتیوانیى پشتگوێخران.
ئەمەش هۆکارى سەرەکى بوو بۆ کوشتنى بەکۆمەڵى پیاو و ژنانى ئێزدى و بە کۆیلەکردنى ژنان و کچانى ئێزدى.
لە ئابى ساڵى ڕابردوودا، بە ماوەیەکى کەم بەرلەوەى ویلایەتى مەسعود بارزانى کۆتایى بێت، هێزە ئەمنییەکانى سەر بە بارزانى نمایشێکى سەربازییان لە شەقامەکانى هەولێر لە پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا، بە ئەو چەک و پێویستییە سەربازییانەى کە لەلایەن هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانەوە بە پێشمەرگە بەخشراوە بۆ جەنگى دژى داعش.
لەشوێنى ئەوەى ئەو چەک و پێویستییە سەربازییانە بۆ جەنگى دژى داعش بەکاربهێنرێت، وادەردەکەوێت کۆکرابێتەوە بۆ خزمەتى بەهێزکردنى هێزە سەربازییەکانى بارزانى لە ڕکابەرى هێزە کوردییەکانى تر.
لەم دواییانەدا، ئەو چەکانەى لەلایەن ئەڵمانیاوە بەخشرابوون بە پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەوە فرۆشراون، لەکاتێکدا حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت هیچ پارەیەکى نییە بۆئەوەى مووچە دابین بکات، ئەوە ئاشکرا بووە کە بەرپرسانى باڵاى حکومەت بە بەهاى ملیۆنان دۆلار باڵەخانە و ڤێلاى زەبەلاحیان لە دەرەوەى وڵات کڕیوە.
لەئێستادا بەرپرسانى حکومەتى هەرێم دەڵێن لەوانەیە لە بەرژەوەندى کورددا نەبێت کە داعش لەناو ببریت.
هیوا ئەفەندى، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ئایتى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا نووسیوویەتى: لەڕووى ستراتیژییەوە، هەڵەیەکى زۆر گەورەیە کە بەر لە لەناوبردنى حەشدى شەعبى ئێمە داعش لەناو ببەین، حەشدى شەعبى مەترسییەکى زۆر گەورەترن بۆ عێراقییەکان بەراورد بە داعش.
ئیتر، بەرپرسێکى باڵاى سەر بە پارتەکەى بارزانى بڕواى وایە کە پێویستە لەسەرەتاوە لەدژى شیعەکان بجەنگین بەر لە جەنگى داعش، وەڵامى ئیدارەى ئۆباما چییە؟
٤١٥ ملیۆن دۆلارى تر بدرێت بە کورد، هەندێجار، پارەدارکردنى کێشەیەک چارەسەرى کێشەکە ناکات، بەتایبەت کە کوردەکان تامەزرۆى بەدەستهێنانى پشتیوانیى و یارمەتى دارایین، وەک لە ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى، و لەکاتێکدا کە تێکشکاندنى داعش دەبێتە دووەم ئامانجیان بەراورد بە ڕووبەڕووبوونەوەى سیاسیى ناوخۆیى لە عێراقدا.
*مایکل ڕوبن – لێکۆڵەرە لە پەیمانگاى ئەمێریکان ئینتەرپرەیز. بەرپرسێکى پێشووى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکایە، لێکۆڵینەوەکانى تایبەتن بە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و تورکیا و ئێران و دیپلۆماتى.
(ئەم وتارە لە گۆڤارى نیوز ویکى ئەمریکى بڵاوکراوەتەوە)

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام