ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ خورماتوو ده‌گوزه‌رێت له‌ ئاکامی پیلانگێری ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر  و هه‌وڵه‌ شکست خواردوکانیانه‌ دژ به‌ گه‌لی کورد که‌ له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان که‌وتوته‌ کۆمه‌لکوژ کردن و په‌لاماردانی کوردان وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی فاشیستی تورکیا له‌ باکوور کوردستان که‌وتوته‌ کۆمه‌لکوژی و په‌لاماری کوردان هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌ ده‌ستی کردوه‌ به‌ تۆبارانکردنی خاکی رۆژئاوا و گه‌مارۆدانی هه‌روها رژیمی ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوا ده‌ستی به‌ پیلانگیری و په‌لاماردان و تۆپبارانی کوردان کردوه‌ له‌ باشوریش رژیمی ئێران دوو هه‌ڤالی ته‌ڤگه‌ری ئاپۆچی شه‌هید ده‌که‌ن.

له‌ خورماتویش ئه‌و شه‌ر و ئاڵۆزی له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبیدا رویدا به‌ پیلانی حکومه‌تی عێراق و رژێمی ئێرانه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ هێرش سه‌ر کوردان بکه‌ن.

هه‌موو ئه‌م شه‌ر و ئالۆزی و په‌لاماردان و کۆمه‌لکوژی سه‌ر کوردان گرێدراوی یه‌کن له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و پیلانگریه‌ نیوده‌وله‌تیه‌ که‌ ولاتانی داگیرکه‌ر له‌سه‌ری رێککه‌وتون که‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان هێرشی سه‌ر کوردان بکه‌ن.

هه‌روه‌ها هاۆکاره‌ ناوخۆیه‌کانیش که‌وای کردوه‌ ئه‌م ره‌وشه‌ی خورماتوو دروست ببێت و چه‌ندین جار دووباره‌ ببێته‌وه‌ له‌وانه‌  لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان نه‌یانتوانیه‌وه‌ یه‌ک گوتار و یه‌ک هه‌ڵویست بن و مالی کوردان یه‌کبخه‌نه‌وه‌  و هێزی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن هێزیکی نیشتیمانی که‌ تا ئیستا به‌ ئه‌جیندای دوو ئیداره‌ی کار ده‌کات ئه‌مه‌ش وای کردوه‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر وه‌کو خالیکی لاوازی بیبینیت و هۆکاری هاتنی حه‌شدی شه‌عبیش ئه‌مه‌یه‌.

هه‌روه‌ها تا وه‌کو ئیستا نیونه‌رانی کورد له‌ به‌غدا نه‌یانتوانیه‌وه‌ چاره‌نوسی ناوچه‌ کیشه‌ له‌سه‌رکان که‌ ده‌کاته‌ ماده‌ی 140 یه‌کلای بکه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها نه‌ینتوانیه‌وه‌ ژیانێکی ئاشتی و پێکه‌وه‌ ژیان بۆ نه‌ته‌وه‌ جیا جیاکان فه‌راهه‌م بکه‌ن، زیاتر کار و ئه‌جندای هێزه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کانی باشور له‌سه‌ر پیشخستنی زهنیته‌ی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی و ریکخستنی هێزی کلاسیکی بوه‌.

خورماتوو ناوچه‌یه‌کی فره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ ( کورد عه‌ره‌ب تورکمان ) و فره‌ مه‌زهه‌ب پیکهاتوه‌ بۆیه‌ ئه‌جیندای ئه‌و ولاتانه‌ رۆلیکی سه‌ره‌کیان هه‌یه‌ له‌ تیکدانی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌که‌ بیگۆمان هه‌تاوه‌کو ناوچه‌که‌ له‌ کێشه‌و ئالۆزی دا بیت بۆ قازانجی ولاتانی داگیر گه‌ر ده‌بیت.

بۆیه‌ ده‌بێت گه‌لی کورد ئه‌مرۆ له‌ هه‌ر کاتێکی تر یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌لویست و یه‌ک ریز بن  هه‌رچی زوتره‌ کار بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی بکریت و کوردش نیو مالی خۆی یه‌ک بخات و هه‌روه‌ها ده‌بیت نیونه‌رانی کورد له‌ به‌غدا به‌رژه‌وندی حزبایه‌تی به‌لاوه‌ بنین و ببن به‌ نیونه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌ل و هه‌ر چی زوتره‌ کار بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ کیشه‌ له‌سه‌رکان بکه‌ن و لایه‌نه‌ کوردیه‌کانیش به‌ زهنیه‌تیئاشتی  و پیکه‌وه‌ ژیانی گه‌لان کار بکه‌ن.

ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان

ئه‌نجومه‌نی گه‌رمیان
4
ی بانه‌مه‌ڕ(گوڵان) 2716
به‌رانبه‌ر به‌ 24-4-2016  

 

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام