ئه‌رمینیا له‌ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ئاڵای توركیا و ئازربایجان ده‌سوتێنن.

نزیكه‌ی (15) هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌ شاری یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا، ساڵیادی جینۆسایدی یه‌ك ملیۆن و (500) هه‌زار هاوڵاتیب وڵاتەکەیان كرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا‌ و له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای عوسمانییه‌كان كۆمه‌ڵكوژ كران.

خۆپیشانده‌رانی‌ یه‌ریڤان، ئاڵای توركیا و ئازربیجانیان سوتاند و رویان له‌ مۆنۆمێنتی قوربانییان كرد و گوڵیان له‌سه‌ر مۆنۆمێنته‌كه‌ دانا.

رۆژی (24)ی نیسانی ساڵی (1915)، نزیكه‌ی (1915) هه‌زار هاوڵاتی ئه‌رمه‌نی له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌، كۆمه‌ڵكوژ كران ‌و ئه‌وه‌ش به‌ سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵكوژكردنی‌ ئه‌رمنییه‌كان داده‌نرێت‌ و جگه‌ له‌ كوشتنی هاوڵاتیانی ئه‌رمه‌نی، عوسمانییه‌كان، وه‌ك كه‌نیزه‌ك مامه‌ڵه‌یان‌ له‌گه‌ڵ ژن و منداڵی‌ ئه‌رمه‌نییه‌كاندا کرد و ده‌ستیشی‌ان به‌سه‌ر ته‌واوی موڵك و ماڵیاندا گرت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام