له‌ په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی گه‌ریلای كردووه‌ موراد قه‌ره‌یڵان فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌)  داوا یان لێده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ سوپای توركیا به‌هیچ جۆرێك ده‌ستنه‌پارێزن.

قه‌ره‌یڵان له‌و باره‌وه‌ به‌و هێزه‌ی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ گه‌شتوونه‌ته‌ خاكی توركیا به‌رگری له‌ هاووڵاتیانی كورد بكه‌ن له‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی سوپای توركیا بوه‌ستنه‌وه‌.

قه‌ره‌یڵان به‌هار به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانێت بۆ شكاندنی هێزه‌كانی سوپای توركیا و داش ده‌كات هێزه‌كانیان به‌هاری مێژوو تۆمار بكه‌ن تا به‌دی هێنانی ئازادی بۆ گه‌لی كورد له‌ باكور.
قه‌ره‌یڵان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیاش ده‌كات كه‌ به‌ خراپی باجی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی كورد ده‌دات، كه‌ به‌ هه‌موو هێزێكیه‌وه‌ په‌لاماری شاره‌كوردیه‌كانی داوه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام