سەرچاوەیەکی تایبەت و نزیک لە ماڵی تاڵەبانییەوە بە چاوی گەلی ڕاگەیاند،پێش سەفەرەکەی مەسعود بارزانی بۆ ئەڵمان،لەیەک ڕۆژداو بە دوای یەکدا پاڤێل و دایکی هەریەکەیان بە جیا مەسعود بارزانیان بینیەوە.

 

پاڤێڵ بە چەند قسەیەک” ئێستا هێزی یەکێتی هەمووی لای دایکمە،لەگەڵ ئەو ڕێکەوی یانی لەگەڵ یەکێتی ڕێکەوتوی،هەموو دەزگاکانی بۆ بژاردوە بە پارەیشەوە کە لای ئەوانە،دوای ئەوە هێرۆو مەسعود بەیەکەوە دانیشتوون وکۆمەڵێ قسەو باسیان لە هەموو بوارەکاندا کردوە.

 

چەند ڕۆژێک دوای ئەم دانیشتنە هەردو بنەماڵە کۆبونەوەیەکیان کردوە،لە لایەن بنەماڵەی تاڵەبانیەوە ،هێرۆ،قوبادو پاڤێڵ،لە لایەن بنەماڵەی بارزانیەوە،مەسعود،نێچیر،مەسرور،کەوتونەتە ڕێکەوتنێکی هەمەلایەنە.

 

سەرچاوەکە زیاتر دواو وتی”قسەکانی دوێنێ قادری حەمە جان کاردانەوەی نزیکبونەوەو ڕێکەوتنی هەردو بنەماڵەیە لە یەکتری،چەند ڕۆژێکیشە هێرۆ خەریکە لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ڕێکەوتن دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆی بیبات بۆ سەر سەبەتە نانەکە،پاڤێڵ بە بەرهەمی وتوە،بێچگە لە پۆستی سەرۆک کۆماری هەموو دەزگاکانی تر چ لە بەغداو چ لە هەرێم وناو یەکێتی بۆت کراوەن،باسکردنی پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق لەو دانیشتن و قسەو باسانەوە هاتۆتە بوون ودوور نیە ئەو پۆستەی بدەنێ،

بۆ ئەم مەبەستەیش دکتۆر بەرهەم وهێرۆ بەیەکەوە دانیشتیان کردوە،هێنانی بەرهەم بۆ دورخستنەوەیەتی لە بالەکەی کۆسرەت،گوشارەکانی یەکێتی بۆ بایکۆتی پەیوەندی بەم ڕیکەوتنەی هەردو بنەماڵەوە هەیە.

ئەم دانیشتن وڕێکەوتنە ژێر بەژێرە بە بێ ئاگاداری مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتی ئەو حیزبە بووە.

 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام