سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ئارگبه‌ست له‌ سوریا خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، به‌ڵام چه‌كداره‌ توندره‌وه‌كان به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردیه‌كان و توركیاش بۆردومانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات، ئێستاش شه‌ڕێكی قورس ناوچه‌كانی عه‌فرینی گرتۆته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌هه‌واڵیه‌كان له‌ رۆژئاوای كوردستان ماوه‌ی دوو رۆژه‌ چه‌كداره‌كانی جه‌بهه‌ی نوسره‌ و ئه‌حرارولشام به‌ پیشتیوانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گوندی شیراوا له‌ كانتۆنی عه‌فرین.

هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی عه‌فرین سوپای توركیا به‌چه‌كی قورس ناوه‌ناوه‌ بۆردومانی كوێرانه‌ی ناوچه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ له‌ حه‌له‌ب ده‌كات هاوكات هێرشی هێزه‌ توندڕه‌وه‌كانیش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وامه‌.

بۆردومانه‌كانی توركیا گونده‌كانی باسۆفان و گوندی مه‌زن و باشمره‌ی به‌ هاوه‌ن و تۆپی قورس كرۆدته‌ ئامانج، له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و سوپای سوریای ئازاد رێگری ده‌كه‌ن له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و ئێستاش به‌رده‌وامن.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ تا ئێستا جه‌نگ له‌ ناوچه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و هێرشكه‌ران بێتوانان له‌ به‌زاندنی هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌ڤانان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام