ماوەی (30) ساڵ بەسەر تیرۆركردنی سەرۆك وەزیرانی سوید تێپەڕ دەبێت، بەبێ ئەوەی تائێستا نهێنی تیرۆركردنەكەی ئاشكرا بكرێت.

بە ئامادەبونی سەرۆك وەزیرانی ئێستای سوید، ستیڤان لۆڤن و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان، چەپكەگوڵی رێزلێنان لەسەر گۆڕی ئۆلف پاڵمێ سەرۆك وەزیرانی سوید دانرا كە (30) ساڵ بەسەر تیرۆركردنەكەیدا تێپەڕ دەبێت.

پالمێ سەعات (11)ى شەوى (28)ی شوباتی ساڵی (1986)دا لە لەكاتی هاتنە دەرەوەی لە یەكێك لە هۆڵەكانی سینەما لەگەڵ هاوسەرەكەی، دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و تیرۆر کرا، لەو كاتەشەوە تائێستا نەتوانراوە نهێنی تیرۆركردنی پاڵمێ ئاشكرا بكرێت، وێڕای بڵاوبونەوەی چەندین چیرۆك لە پشت تیرۆركردنەكەیەوە، كە ئێستا بەشێك لە میدیاكانی سوید ئەو كارە بە پیلانگێڕی ناودەبەن.

ئۆلف پالمێ

(بە سویدی: Olof Palme) سیاسەتمەداری سۆسیال دیموکراتی سویدی، ساڵانی (1969-1976) و پاشان لە ساڵی  (1982)ەوە تا رۆژی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیران بوە.

پالمێ ساڵی (1927) لە دایک بوە و حەوت ساڵان بوە کە باوکی مردوە لەوکاتەی خوێندکاری بەشی یاسا بوە، بوەتە ئەندام لە یانەی فێرخوازانی سۆسیال دیموکراتدا.

ساڵی (1952-1953) خوێندنی یاسای تەواو کردوە و بوەتە سکرتێری تاگە ئەرلاندەر کە سیاسەتمەدارێکی ناوداری سۆسیال دیموکراتەکانی سوید بوە لە ساڵانی (1946-1969) سەرۆک وەزیرانی سوید بو.

پاڵمێ ساڵی (1963) بوە وەزیری راوێژکار، ساڵی (1965) وەزیری دانوستان و ھەروەھا ساڵی (1967) وەزیری فێرکاری و ساڵی (1969) بە کۆی دەنگ ھەڵبژێردراوە بە وتەبێژی پارتی سۆسیال دیمرکرات لە جێی تاگە ئەرلاندەر و دواتریش وەک سەرۆک وەزیرانیش جێی گرتەوە.

ساڵی (1976) پارتی راستڕەوەکان ھەڵبژاردنیان بردەوە، پاڵمە و پارتی سۆسیال دیموکرات بۆ ماوەی شەش ساڵ بەرەی ئۆپۆزسیۆنیان هەڵبژارد، لە ھەڵبژاردنی ساڵی (1982)دا سەرلەنوێ سۆسیال دیموکرات دەسەڵاتی گرتەوە دەست و پالمێ وەک سەروەزیران دیاریکرایەوە تا رۆژی  تیرۆرکردنی.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام