ووردبه‌ره‌وه‌و بڕۆ ناو پارچه‌كانی وڵاته‌وه‌ ، ‌ له‌وێشه‌وه‌ ورتر بڕۆره‌ ناو پارچه‌ فیدڕاڵه‌كه‌وه‌و به‌ڕوحێكی وه‌رزشی له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك بڕۆره‌ ناوچه‌یه‌كی ، له‌وێشه‌وه‌ ورتربڕۆره‌ گه‌ڕه‌كه‌كانییوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ست به‌قسه‌بكه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌كان خۆ ئه‌گه‌ریش نه‌بوو له‌ناو لیته‌دا بدوێ یانیش جارو بار بڕۆره‌ ماڵه‌كانه‌وه‌و خێزانه‌كان بدوێنه‌ ، كه‌مێك ماندو ئه‌بی به‌ڵام گه‌لێك به‌چه‌ند سه‌عاتێك ئه‌ناسی ..!
كه‌كه‌سێكی بیانی گه‌ره‌كی بێت به‌كورترین ماوه‌و باشترین ناسین بیه‌وێت گه‌لێك بناسێت بابێته‌ كوردستان باشتر به‌شی فیدڕاڵه‌كه‌ .
جالێره‌وه‌ ئه‌بینێت و سه‌ری سوڕده‌مێنێت كاتێك تووشی به‌ناو ڕۆشنبیرێك ئه‌بێت بۆ زانیاری وه‌رگرتن ڕێك دیمه‌ن و چه‌قی ناسینه‌كه‌ی ده‌ست ئه‌كه‌وێت و دێته‌ پێش چاوی ، یانی چۆن ؟ ڕۆشنبیره‌و ئۆتۆماتیك كۆنتڕۆڵ نامێنێت ، باشه‌ به‌ڕاست ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ چی هه‌یه‌ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵیان ئه‌سوڕێنن بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌كۆنتڕۆڵ ئیش ئه‌كه‌ن .
باسه‌كان ئه‌كاته‌وه‌ جاوه‌ك سیفه‌تی هه‌میشه‌یی ڕۆشنبیری كورد یه‌كسه‌ر به‌حیزبی نه‌بوون ده‌ست پێئه‌كات ، ده‌ڵێت بۆ دڵنیاییت من حیزبی نیم ، جا ڕێك كه‌سی ئاقڵ ده‌زانێت حیزبیه‌ ، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی له‌ئه‌ساس ده‌نگ ناخۆش كاتێك گۆرانیه‌ك به‌ڕاسته‌وخۆ ئه‌ڵێت بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێی ئه‌ڵێت جا ببورن ته‌ندروستیم كه‌مێك ته‌واو نیه‌ ، خۆ كه‌خۆشی ماتكرد ئه‌وه‌ هه‌ر حیزبیه‌ ، كه‌هاواریشی كرد ئه‌وه‌ پێویست ناكات لێی بپرسی ، ئه‌مه‌ بۆ كۆی گشتی ئه‌وانی تریش ڕاسته‌ ، چونكه‌ تائێستا ڕۆشنبیره‌كانیشمان وێنه‌یه‌كی ته‌واو ڕوونیان نه‌داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ كه‌له‌كۆمه‌ڵگادا پێگه‌و ڕێگه‌یان دیارو به‌كاریگه‌ر حیسابیان بۆ كرابێت ، له‌ڕاستیدا هیچ مه‌عقول نیه‌ ڕۆشنبیری كورد تائێستا پێگه‌و ڕێگه‌یه‌كی ڕۆشنی بۆخۆی نه‌دۆزیبێته‌وه‌ تۆبێی پێگه‌و ڕێگه‌ی پێبده‌ی به‌ناوی گه‌ل یانیش كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكه‌وه‌ قسه‌بكات و به‌رنامه‌ بڵێوو ئامانج دیاری بكات !
كاری ڕۆشنبیر بریتی نیه‌ له‌وه‌ی به‌مرۆڤه‌كان بڵێت نابێت حیزبی بیت بچیته‌ لق و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كۆو نازانم چیوو چی …؟ وه‌بۆخۆشی ئاساییه‌ باوه‌ڕی به‌چی هه‌یه‌ بیڵێت یانیش نه‌یڵێت ، ئاخر ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌ كه‌مرۆڤ شایسته‌یه‌تی موماره‌سه‌ی بكات سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكه‌ له‌ئازادی هه‌ڵبژاردنی كه‌سی یانی هیچ كه‌سێك بۆی نیه‌ حیزبێك یان گروپێكی دیاریكراو بۆ كه‌سێكی تر دابنێت تا چالاكی یان متمانه‌ی پێبدات ، كاری ڕۆشنبیر پیشاندانی ڕێگا ڕۆشنه‌كانه‌و هه‌ڵبژاردنیش له‌لای خه‌ڵك ئازادانه‌یه‌ .
شه‌ڕی ڕۆشنبیر زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ڕۆشنبیری كورد له‌چوارچێوه‌ گشتیه‌كه‌ شه‌وو ڕۆژ له‌بازنه‌یه‌كی دیاریكراوو ته‌سكدا ئه‌خولێته‌وه‌ ، یانی جه‌وهه‌ری شه‌ڕی ڕۆشنبیر له‌باسی حیزبایه‌تیوو ئاڕاسته‌گۆڕین و چونی كۆمه‌ڵگا بۆ موماره‌سه‌و لایه‌نگیری بریتیه‌ له‌وه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ڕاست بێژی بدات بۆ به‌راوردكردن و دیاریكردنی باشترینی گروپ ، حیزب ، كۆمه‌ڵه‌ ….هتد ، یانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ له‌خزمه‌تی گشتی كار ئه‌كه‌ن به‌ڕه‌نگی جیا ، ڕۆشنبیرو نوسه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت باشترینیان دیاری بكه‌ن له‌هه‌وڵی به‌راوردكاری زانستی به‌دیاریكردنی كارو چالاكیه‌كان له‌په‌یوه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوخۆییوو دیبلۆماسیه‌تی ده‌ره‌كی له‌حاڵه‌تی پێویستبوون و هه‌بوون و كاره‌ كرداریه‌كانیان ، ده‌رئه‌نجام بڵێن ئه‌مه‌ باشه‌و ئه‌وه‌یان خراپ ، ئه‌مه‌ ژیانی تۆ بۆ داهاتوو ئاوا لێئه‌كات و پیشان ئه‌دات ئه‌وه‌شیان ئاوا ، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌باسی ڕابردوو .
نه‌ك وه‌ك ئه‌و شه‌ڕو قسه‌ مناڵانه‌یه‌ی كه‌ڕۆژانه‌ له‌تیڤیه‌كانه‌وه‌ به‌ناوی گفتوو گۆی ڕۆشنبیران ئه‌یبینین و ئه‌یبیستین ، كه‌تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دیار  كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر  له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕق و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی  پێی نه‌وتین ئه‌مانه‌ كه‌مێك له‌وه‌ باشترن و ئه‌مه‌شیان زۆر له‌وه‌ .
واته‌ گفتوگۆی ڕۆشنبیرو نوسه‌رو ڕوناكبیره‌كانیش پڕه‌ له‌و ڕق و قینه‌یه‌ی كه‌ڕۆژانه‌ هاوڵاتی كورد له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌گیرۆده‌ی سه‌رلێشێواوییوو نه‌زانی و خود په‌رستیه‌وه‌ یه‌كتر ئه‌شكێنن و كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كه‌ن و كوشتن وه‌ك دیاری له‌پێناو كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ند خواز ئه‌كه‌نه‌ دیاری ئه‌وی تر واته‌ ڕكابه‌ره‌كانیان !؟
ئێمه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌ژین كه‌ ڕۆشنبیره‌كانیشمان به‌شێكن له‌و ده‌نگه‌ده‌نگ و هاواره‌ی كه‌هاوڵاتیه‌كی ساده‌و ئاساییش ڕۆژانه‌ موماره‌سه‌ی ئه‌كات ، نه‌ك وه‌ك ڕۆژئاواو وڵاتانی تری پێشكه‌وتوو خۆی پیشان نه‌داوه‌ كه‌به‌شه‌گه‌وره‌كه‌ی خه‌ڵك‌ چاوی لێوه‌بێت كه‌ڕۆشنبیر ده‌ست له‌سه‌ر خاڵه‌كان دابنێت و لێیه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕق و كینه‌وه‌ خاڵه‌ ڕوونه‌كان دیاری بكات و بیانكاته‌ ڕێنیشانده‌ر بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا ، كه‌حیزب به‌خزمه‌تكار بۆ كۆمه‌ڵگا ئه‌بینن نه‌ك به‌كۆمپانیاو كه‌سی یه‌كه‌م به‌خوا ، ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیر كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شی یه‌كه‌م دروست كردو دانا هێواش هێواش به‌شی دووه‌میش دێنه‌وه‌ هۆش خۆیان به‌تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ، واته‌ له‌به‌خواییكردن و به‌كۆمپانیا سه‌یركردنی كه‌س و حیزبه‌كان كاڵ ئه‌بنه‌وه‌ .
به‌ڵام نایشارمه‌وه‌ لێره‌و له‌وێ چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌ڕۆشنبیری جدی و جوانمان هه‌یه‌ كه‌تاڕاده‌یه‌كی باش توانیویانه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاری خۆیان ئیش بكه‌ن و هه‌و‌ڵیانداوه‌ ، به‌ڵام باوه‌ڕی تاكی كورد به‌حیزب به‌جۆرێكه‌ حیزبایه‌تی ئه‌كاته‌ به‌شێك له‌خوێنی خۆی ، یانی ده‌بینین كاتێك ڕۆشنبیرێكی جدی حیزبێكی جدی و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ڕۆشنت پیشان ده‌دات كه‌له‌وانی تر باشتره‌ ، بزانێت ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی ڕێك ده‌ست ده‌كه‌ن به‌تۆمه‌ت و جوێن به‌خشینه‌وه‌ پێی ، كه‌له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ له‌لای هاوڵاتی ‌ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ریشدا زۆر كه‌موو كاڵه‌  له‌ڕۆژئاواو پێشكه‌وتووه‌كانیش تا حه‌دی نه‌بوونه‌ .
بۆیه‌ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان زۆر سه‌ختره‌ له‌وه‌ی كه‌به‌ساده‌و سانایی باسی لێوه‌ ئه‌كرێت ، چونكه‌ قه‌یران له‌كه‌رت و لایه‌نێك نیه‌ ، بۆیه‌ هه‌م ماوه‌ هه‌میش توانا و ئاماده‌گیه‌كی گه‌وره‌و جدی ده‌وێت بۆ ده‌ربازبوون له‌وداڕمانه‌ گشتگیریه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگای كوردی گرتۆته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش خۆی
له‌خۆیدا سه‌ختری كردووه‌ .
•ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)ڕاگیرا ، ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر)یش بۆ سفره‌ به‌رده‌وامه‌ ….!؟
“هه‌میشه‌ به‌خوایی كردنی كه‌س و به‌كۆمپانیاكردنی حیزب ، ژیان وێران ده‌كات نه‌ك باش ” .
تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام