چەمکی دڕندەیی مەسعود بارزانی هەر لە علی کیمیاوی دەچێت،نامەوێ بیکەمە هاوتای سەدامی دیکتاتۆر، دڵنیام زۆری پێخۆش دەبێت بەوی بشوبهێنن،منیش ئامادە نیم ئەو چاکەیەی لەگەڵ بکەم.

ئاخرسەدام چەندە دیکتاتۆرو خوێن خۆر بوو،دیسان وەک مەسعود بێ شەهامەت نەبوو،لێرەوە ئەوپەڕی گەمژەیی بوو چاوەڕوانیمان لە سەدام وعەلیەکان بکردایە بۆ چاکسازی،وەختێک نەخۆشیەک جەستەی ئینسان دەتەنێتەوە،نەخۆشیەکە خۆی ناتوانێ خۆی کۆبکاتەوەو ئەو جەستەیە بەجێبهێڵێت،دەبێت دەرمانێکی دژی دەرخوارد بدەیت تا لەناوی بەرێت و ئەو جەستەیە بەجێبهێڵێت،هەموو دیکتاتۆرێک گەورە یان وەک مەسعود گرگن وبچوک،هەر ئاوان،هەرگیز ناتوانن خۆیان خۆیان چارەسەر بکەن.

مەسعود لە پێناوی دەسەلاتەکەی خۆیدا بۆ کۆیلەکردنی خەڵک کۆ لەهیچ ناکات،ئەو چۆن تەواوی سەرکردەکانی پارتەکەی و ئەندامەکانی زەلیلکردوە،دەیەوێت کۆی کۆمەڵگا ئاوا لێبکات،ئەو هەمیشە خەونێک دەبینێ،کە حوشتر دەیبنێت بۆ نەمانی ئەو بەرزیەی کەبە پشتیوەیەتی،بە بێ ئەوەی بزانێ ئەوە محاڵەو ئەگەر لێبکاتەوە ناژی،مەسعود لەو گورگە دەچێت کە پەلاماری هەر نێچیرێک دەدا بۆ تێرکردن ومانەوەی خۆیەتی،چەمکی”یان من یان کەس″ کە بۆخۆی ڤایرۆزێکە، مەسعود لە خۆیدا هەڵیگرتوە،لەبەر ئەوەی نە دڵی هەیە نە مێشک تا پێچەوانەکەی بیربکاتەوە.

مەسعود خۆی سیمبوڵی خیانەتە،سیمبوڵی گەورەترین مافیاو دزە،سیمبوڵی سەربڕینی ئازادی و دیموکراسی و ژیانی ئینسانە،سیمبوڵی فرۆشتنی هەموو بەهاکانی نیشتیمان و نەتەوەیە بە داگیرکەران،سیمبوڵی خۆسەپاندنە بەهەر ڕێگایەکی پۆخڵ،سیمبوڵی درۆکردنە،تەنها بۆ مانەوەی خۆی و بنەمالەکەی، لێرەوەیە وەختێک کۆمەڵێ کۆیلەو نەخوێنەوارو ڕابردو پیس و دزو درۆزن کۆدەکاتەوە،گوایە چاکسازی دەکات،جگە لە تفکردن لە ڕوخساری خۆی ناگاتە هیچ جێگایەک.

مەسعودو بنەمالەکەی تا ئێستا دەیان ملیۆن دۆلاری بەناو شۆڕشی ئەیلولیان نەگێڕاوەتەو بۆ خەڵک،خۆیان خواردیان ولەسەری ژیان،بیستو پێنچ سالە پارەی برایم خەلیل هەموو ئێوارانێک دەبرێتەوە بۆناو قاسەکەی خۆیان،کە ڕۆژانە چەندین ملیۆن دۆلارە،بیست و پێنچ ساڵە بەرهەمی ئەم وڵاتە بە فرۆشتنی نەوتیشەوە دەچێتە گیرفانی ئەوان و شەریکە دزەکەیان کە یەکێتیە،هەرچی کۆمپانیای هەولێرو بادینان هەیە مولکی ئەوانە،زەویەکانی هەموو بادینان وهەولێرو دەوروبەری زۆربەی هی ئەوانەو هەرچیان بوێت دەتوانن لەسەری بیکەن و دەستی بۆ بەرن،وەک چۆن هەموو سەری ڕەش موڵکی خەڵکەو ئەوان داگیریان کردوە.

مەسعود ئەگەر بە ڕاستی دەیەوێ چاکسازی بکات،دەبی لە خۆیەوە دەست پێبکات،پێویستە سەرەتا ئەو دەیان ملیارد دۆلارە بهێنێتەوە کە دزیویەتی،هەموو سەری ڕەش تەسلیم بکاتەوە بە خاوەنەکەی،ئەوسا یەخەی نێچیری برازای بگرێت و بڵێت ئەوە من چیم دزیبوو هێنامەوە،فەرموو تۆیش بیهێنەرەوە،ئەوسا کوڕەکانی و برازاکانی و هەموو ئەو دزو چەتانەی سەرکردایەتی حیزبەکەی و بنەماڵەکەی کە بیستو پێنچ ساڵە دەدزن،ئایە هەربەڕاستی ئەمە خەونی حوشترەکە نیە کەلەسەرەوە باسم کردوە؟ئەمە جاڕی مەرگی خۆی نیە؟ئایە مەسعود ئەونە شەهامەتی هەیە خود کوژی بکات؟.

تەنها یەک ڕێگای چاکسازی لەبەردەم مەسعودایە،ئەو سەدان ملیارد دۆلارەی بردویانە بیگێڕنەوە بۆ خەڵک وخۆیو نێچیرو مەسرور دەست لە کار بکێشنەوە،دەولەتداری بەم نەخوێنەوارو خائین و دزو جەردانە ناکرێ،لەمە بەدەر قەڕنێ مەسعود باسی چاکسازی بکات،وەک ئەوەیە لە جیاتی بنێشت ئیسفنج بجاوێ.

بنەماڵەی بارزانی د ەبێت بەشەق لاببرێن،لەمە بەدەر با هیچ کەس ئەوەندە گەمژە نەبێت چاوەڕوانی لە بنەمالەیەکی خێڵەکی و وڵات فرۆش ودیکتاتۆر بکەن بۆ چاکسازی،ئاخر ڕەنگی ڕەش هەر ڕەشە، قەڕنێ لێیداتاشی هەر ڕەشە.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام