له‌ كاتی شه‌ڕی ناوخۆ نامیلكه‌یه‌كم له‌سه‌ر پارتی و بارزانی نوسی به‌ چه‌ند به‌لگه‌نامه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ 3 جار له‌ چاپ درایه‌وه‌. ڕێكخستنی پارتی له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ (10) لاپه‌ڕه‌ وه‌لامی دامه‌وه‌و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان ته‌نیا جنێوی تێدابوو ، له‌ شێخ مه‌حموده‌وه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ به‌نده‌. ئه‌وه‌و هه‌لوێسته‌ تونده‌كانم به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌تی پارتی كه‌ سالانێكیش ئه‌ندامی كۆمێته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی بووم له‌ ئه‌ڵمانیاو به‌رپرسێكی كۆمه‌له‌ی خوێندكارانی كوردستانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی بووم له‌ ئه‌لمانیا ، له‌ كاتێكدا به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی له‌ ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ل پارتی تێك نه‌ ئه‌دا ، تێیاندا هه‌یه‌ ئه‌مڕۆكه‌ پۆستی هه‌یه‌ له‌ ناو پارتیدا له‌ ولات و كاتی خۆی دۆسیه‌و زانیاری ناو یه‌كێتیان لابووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌…
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خوشك و براكه‌م له‌ بر ایم خه‌لیل
كاتێك خوشكم و براكه‌م به‌ رێگای برایم خه‌لیله‌وه‌ گه‌ڕابونه‌وه‌ هه‌رێم ناوه‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی من باسیره‌ی پێوه‌یه‌و له‌ كۆمپیوته‌ریان دابوو ، لێیان پرسی بوون ئێوه‌ خوشك و برای سالار باسیره‌ن؟ ئه‌وانیش وتبویان به‌لێ. دوای پشكنینی جانتاكانیان به‌ شێوه‌یه‌كی ناشیرین و په‌رش و بلاوه‌پێكردنیان هه‌ردوكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبون و پاسپۆرته‌ ئه‌وروپیه‌كانیان لێ سه‌ندبوون. په‌یوه‌ندیم پێوه‌ كرا كه‌ چی ڕویداوه‌. ئه‌و كاته‌ دوای شه‌ڕی ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی گوایه‌ ئاشتی پێكهاتبوو له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی ، منیش په‌یوه‌ندیم كرد به‌ هاورێیه‌كمه‌وه‌ له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و هه‌ره‌ها به‌ هاورێیانێكی تری به‌رپرسه‌وه‌و دوای هه‌وڵدانێك و دوای دوو سێ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن ئازاد كرابون به‌ تایبه‌ت كه‌ ئه‌وان هاولاتی ئه‌لمانی و هۆله‌ندی بوون و ده‌ستی براكه‌میان ئه‌زیه‌ت دابوو.
گه‌رانه‌وه‌ به‌ رێگای ئێرانه‌وه‌
من ناچار ده‌بوو به‌ رێگای ئێرانه‌وه‌ بگه‌رێمه‌وه‌ هه‌رێم و یه‌كێتی ئه‌و داواكاریه‌ی بۆ پێشكه‌ش كردبووم بۆ فیزه‌، به‌لام ئێرانیه‌كان وه‌لامیان نه‌ئه‌دایه‌وه‌ ، دواتر كاك فوئاد مه‌عسووم كه‌ ئه‌و كات به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوو له‌ له‌نده‌ن به‌ كاك شۆڕش ئیسماعیلی وتبوو پێم ڕابگه‌یه‌نێت ئێرانیه‌كان فیزه‌م پێ ناده‌ن ، من هۆكاره‌كه‌یم ده‌گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ چالاكیه‌ ئاشكراو كاریگه‌ریه‌كانی سالانێكم له‌ دژی كۆماری ئسلامی ئێران. ده‌شمویست بگه‌رێمه‌وه‌ ولات. هاورێیه‌كی كوردی شێعه‌ مه‌زهه‌بم له‌ رێگای مه‌كته‌بێكی سه‌فه‌ری ئێرانیه‌وه‌ له‌ ئه‌لمانیا بۆی رێكخستم كه‌ ببمه‌ ئه‌ندامی گرۆپێكی شێعه‌ كه‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ بۆ زیاره‌تی ئیمام ڕه‌زا فیزه‌ی جه‌ماعیان پێ ئه‌ده‌ن بۆ ئێران. منیش بوومه‌ یه‌كێك له‌وانه‌. كه‌ گه‌یشتمه‌ خاڵی پشكنینی پاسپۆرت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی تاران ترسێكی زۆرم لێ نشیت به‌لام لێی ده‌رباز بووم. له‌وێوه‌ په‌یوه‌ندیم كرد به‌ كاك جه‌بار فه‌رمانه‌وه‌ بۆ هاوكاری كردنم چونكه‌ بۆ هاتنه‌ ناو هه‌رێم مۆله‌تی ده‌ویست. كاك جه‌بار وه‌لامی دامه‌وه‌و پێی وتم ئه‌وا به‌ رێكه‌وت كاك حه‌مه‌ی حاجی محمودم لایه‌و سلاویشی هه‌یه‌ بۆت و ده‌لێت بێته‌ شاری سنه‌و من هه‌ر ئێستا نوێنه‌رێكی خۆم كه‌ بۆ پشوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سلێمانی ده‌ینێرمه‌وه‌ بۆ سنه‌ بۆ هاوكاری كردنت. ئه‌و به‌رێزه‌ كاری خۆی بۆ كردم و شه‌و هه‌ر له‌ مالی ئه‌وان خه‌وتم له‌ سنه‌و منی هه‌تا پێنجوین گه‌یاندو له‌وێ كاك جه‌بار سه‌یاره‌ و پێشمه‌رگه‌ی خۆی ناردبوو به‌ دوامداو ئه‌و ئێواره‌یه‌ش هه‌ر میوانی خۆی بووم.
ڕۆژی زه‌هر خواردن كردنه‌كه‌م
سالانێك دواتر م.س یه‌كێتی كه‌وتنه‌ نێوانه‌وه‌ كه‌ پارتی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌مدا له‌ برایم خه‌لیل كێشه‌م بۆ دروست نه‌كات و پارتی ڕه‌زامه‌ندی نیشاندابوو. پێشتر پێم وترا هیچ شتێكیان نه‌خۆمه‌وه‌ یان نه‌خۆم. كاتێك گه‌یشتمه‌ برایم خه‌لیل و نوێنه‌رێكی پارتی دیاره‌ پاراستن هات بۆ لام و له‌و كاته‌شدا كتوپڕ چایه‌كیان بۆ هێنام و منیش له‌به‌ر هیلاكی ئه‌و تێبینیه‌م له‌ یاد نه‌مابوو ، كه‌ یه‌كه‌م قومێكی ته‌نیا بچووكم له‌ چاكه‌دا ئه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه‌و چیتر چاكه‌م نه‌خوارده‌وه‌. پێیان وتم كه‌ لانگرۆزه‌رێك و 3 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌ سلێمانیه‌وه‌ هاتوون و له‌ ده‌ره‌وه‌ چاوه‌رێت ده‌كه‌ن و لێره‌دا سوپاس بۆ كاك نیاز سه‌عید به‌رپرسی په‌یمانگای كادیرانی سیاسی له‌ قه‌لاچوالان بۆ ناردنی ئه‌و به‌ریزانه‌ به‌ شوێنمدا. دوای گێچه‌ل پێكردنمان له‌ شه‌قلاوه‌ له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ شه‌وێكی دره‌نگ گه‌یشتینه‌ سلێمانی. به‌یانیه‌كه‌ی كه‌ خه‌به‌رم بۆوه‌ هه‌ستم به‌ ناڕه‌حه‌تی ده‌كرد. بینینی چاوم تێك چوو ، ڕه‌نگم زه‌رد هه‌لگه‌ڕا ، ئه‌ره‌قه‌م ده‌كرده‌وه‌ ، جه‌سته‌م جاروبار ڕاده‌وه‌شا ، هه‌ستم ده‌كرد بێهێزم و فشاری خوێنم به‌رز ده‌بۆوه‌… تاد. بارودۆخێكی زۆر خراپ.. بردمیانه‌ لای دوكتۆرێكی هه‌ناوی ئاشنای خۆم كه‌ له‌ ئه‌مریكا ته‌واوی كردبوو ، دوای پشكنینی خوێن و هه‌ندێكی تر بۆم ڕوون بۆوه‌ كه‌ چیم به‌رامبه‌ر كراوه‌. دوای ماوه‌یه‌ك ناڕه‌حه‌تی به‌سه‌ربردن له‌ سلێمانی خۆم گه‌یانده‌ ئه‌لمانیا بۆ چاره‌سه‌ر كردن. جا ئاخۆ چیم لێبهاتایه‌ ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌و پیاڵه‌ چایه‌م بخواردایه‌ته‌وه‌؟ ئێسته‌ش ده‌موچاوی ئه‌و چایچیه‌م له‌به‌ر چاوه‌ كه‌ چۆن سه‌یری ده‌كردم كاتێتك چاكه‌ی بۆ هێنام.
ئایا ئه‌وه‌ پاداشتی ئه‌و هه‌موو سالانی خه‌بات و كوردایه‌تیم بوو بۆ گه‌له‌گه‌م و دژ به‌ رژێمی سه‌دام حسین كردومه‌ كه‌ كه‌سوكاره‌كه‌شمی توشی تراژیدیای خێزانی كرد.. هه‌موو ژیانم خه‌وم به‌وه‌وه‌ ده‌بینی به‌عس بڕوخێت و به‌ ئازادی بگه‌رێمه‌وه‌ ولاته‌كه‌م ، ئه‌وه‌ش شێوازی گه‌ڕانه‌وه‌كانم بوو.. له‌به‌ر هه‌لوێست و نوسینه‌كانم به‌رامبه‌ر پارتی بارزانی،، به‌تایبه‌ت به‌م دواییه‌ و به‌ جدی ئامۆژگاری كراووم نه‌چمه‌ هه‌ولێر..
ده‌رباره‌ی روداوه‌كانی تری پارتی به‌رامبه‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ده‌رفه‌تێكی تردا ده‌رباره‌ی ده‌نوسم
تیبینی / بروانه‌ نامیلكه‌یه‌كی 38 لابه‌ره‌ له‌ نوسینی به‌نده‌ سه‌باره‌ت به‌ كارە تیرۆریستیەكانی رژێمی بەعسی عیراق لەئەوروپا و چالاكیەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كورد، كه‌ بارتی رۆلی ئیجابی تیدا نه‌بووه‌ ، بروانه‌ ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌  ،

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام