ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ‌و گه‌نجی قه‌ڵادزێ‌ دژی پێنه‌دانی موچه ‌‌و به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌ دروستكراوه‌كانی هه‌رێم، له‌به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌تی قه‌ڵادزێ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.

دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ گه‌نجان‌ و دانیشتوانی سنوری قه‌زای پشده‌ر، له‌به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌تی قه‌ڵادزێ، خۆپیشاندانێكی‌ ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا.

په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) له‌ قه‌ڵازدێ‌ رایگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كه‌ دژ به‌ دواكه‌وتنی موچه‌ی پێنج مانگی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌ دروستكراوه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی هه‌رێمه‌ و خۆپیشانده‌ران داوا دەکەن‌ چیتر هاوڵاتییان نه‌كرێنه‌ قوربانی پۆست و كورسی ده‌سه‌ڵات و ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.

راشیگەیاند: له‌ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌وه‌ گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا دروستبوه‌ و باره‌گای‌ قایمقامیه‌تیان به‌ردباران كردوه‌ و رێگای‌ ناوبازاڕ و به‌رده‌م قایمقامیه‌تیان داخستوه.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام