لە هەرێمی کوردستان حیزب هەیە ، سەرچاوەی هەموو قەیرانەکانە ، سەرچاوەی کێشەی گەورەیە بۆ میللەت ، خەتابارە بە یاساشکێنی ، خەتابارە بە پەکخستنی دەزگای شەرعی پەرلەمان ،لەگەڵ هەمووشتێکە یاسانەبێ و دامەزراوەنەبێت ، تابەئارەزوی خۆی چی بیەوێت بیکات ، هەمووشتێ بەئارەزوی خۆی بگۆرێت ،هەتا بەبێ پەرلەمان و دەمازراوەی شەرعی بەبێ گەرانەوە بۆ رای گەل ، زۆر بێشەرمانە دەستی وڵاتی داگیرکەر دەگرێت و پەلکێشی دەکات بۆ ناو کوردستان ، لەکاتێکدا ئەم دەوڵەتە داگیرکەورە رۆژ نیە ، چەندین رۆڵەی گەلەکەمان لەباکور نەکاتە قوربانی .
 
سەرای ئەم هەموو کێشانەی بۆگەلی کوردی لە هەرچوار پارچەی کوردستان دروست کردوە ، بەتایبەتیش باشور و باکور و خۆرئاوا ، بەڵام بێ ئەوەی حساب بۆ رای دەنگدەران بکات ، خۆی بەخاوەنی کوردستان دەزانێ و لایەنەکانیش بەمیوان و خانەخوێ ، لە چەند رۆژی رابردوو وەک ئەوەی پارتی خاوەنی کوردستان بێت لەرێگای چەند کەسێکی دامەزراو لەپەرلەمان گوێمان لەوەدەبێت دەڵێن نابێت بەرێز دکتۆر یوسف ببێتەوە سەرۆکی پەرلەمان ، جارێکیتر گۆران پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرناگرێتەوە ،گۆران لە حکومەتدانەماوە و دەبێت ببێت ئەئۆپۆزسیۆن ،
 
 ئەم جۆرەقسانە وەک ئەوەیە ،خەڵک بۆ دروستکردنی گۆران پرسی بەوانکردبێ ،یان دەنگدەرانی گۆران ، داوای رێگەدانیان لەپارتی کردبێ بۆ ئەوەی دەنگ بەگۆران بدەن ، ئەگەر نازان باباش ئەو راستیەبزانن ،کە دروست بونی گۆران و دەنگدان بەگۆران لەبەرئەوانە بوە ،چونکە  دەروست کەری نادادی و دەست بەسەرداگرتنی قوتی هاوڵاتیان و یاساشکێنی و بێرێزیکردن بە مرۆڤ بوە  لەهەرێم . پارتی بەم قسانەی ئەوەدەسەلمێنێت کە هێزەکانی تری هەرێم گلپۆی سەوزی بۆپێکرابێت ،
 
تابەئارەزووی خۆی هەرکاتێک ویستی و کەسێکی بەدڵ نەبوو رێگای لێبگرێت و سنوری خۆی جیابکاتەوە ، جاری شەری ناوخۆ بدات ، ئەگەر ئەوە راست نیە ئەم هێزانەی خاوەنی دەنگن لەپەرلەمان چۆن قبوڵی ئەوەیانە ، هێزێک دەست بەسەر هەمووشتێکدابگرێت و پەرلەمان کەناوەندی دەنگی دەنگدەرانیانە ، پەکیخات و رێگا لەکارکردنیان بگرێت دەنگیش نەکەن ، یان دەترسن رۆژێک پردێ یان دێگەڵە یان زینەتر ببێتە ناوەندی گێرانەوەیان . شەرم ئەوەیە ببێتە رابەری یاساشکێنی خۆشت بەخەتابار نەزانێ 
 
بەڵام سەرای هەموو ئەوخەتایانە کەلە ئەستۆی پارتین ، هێزگەلێک هەن شەرعیەت دەدەنە کارە نارەواکانی ئەم حیزبە  هەرلە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی کوتلە پەرلەمانیەکان ، سەر بۆ داواکانی دەلەقێنن ، هەرئەمەشە وای کردوە بەدرێژای مێژوو خەڵکانێک هەبن کارە نارەواکانیان بۆ پەردەپۆش بکەن . ئەوەی شەرعیەت بەکارە نارەواکانی پارتیدەدات لەهەرێم ئەمرۆ هیچیان کەمترنیە لەو ، ئەوەی کودەتای پارتی بەشەرعی دەکات و هێزگەلێک پشگوێدەخەن لەپێناوی بەرژەوەندیەکانیان ، ئیتر هەرێمی لەبری ببێتە جێگای تێرامانی دۆستان لە جیهان و نیگەرانی دوژمنان ، دەبێتە جێگای ئاخ وکەسەر بۆ دۆستان و شایلۆغانی دوژمنان ، ئیتر دەسەڵات داری کورد بەم شیوەیە خۆری رولەئاوابونە 
 
 بۆیە بەئەندازەی پارتی ئەوهێزانەش شەریکن لە یاساشکێنی و پشتاوپشتی دەسەڵات و بێرزکردنی بەهای دەنگی تاکی کورد ، خەتابار لەم قەزیەیە بەتەنیا پارتی نیە ، چونکە مشتومرو پێداگریەکانی پارتی لەماوەی رابردوو ، سەلمێنەری ئەوراستیەیە کە ،لەپشتەوە هێزگەلەێک هەبوون کە لەروو دۆستی یاساو دیموکراتی و پێشکەوتن بوون ، بەڵام لەپشتەوە حەزیان لەم جیهانە جەنگەڵە خەتەرەیە کەهەیە ، تا باشتر میللەت بکەن بەکۆیلەو لەبازاری سیاسی خۆیاندە گاڵەتە بەشعوری میللەتبکەن ، ئەگەر میللەت ئەوەی قبوڵبێت پیرۆزە ، ئەگەر قبوڵیشی نیە دەبێت چارەی خۆی بکات . 
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام