هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنەوەی به‌نداوی تشرینیان كۆتایی پێهێنا و پلانێکی داعشیان بۆ تەقاندنەوەی به‌نداوی تشرین ئاشکرا کرد.

دوای كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنەوەی به‌نداوی تشرین لە دەستی چەکدارانی داعش لە باشوری کۆبانی، عەقید تەڵاڵ سلۆ، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای‌ دیموكرات، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داعش به‌نیاز بوه‌، به‌نداوی تشرین بته‌قێنێته‌وه‌، به‌ڵام (هه‌سه‌ده‌) به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌ستی به‌ ئازادكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كرد.

ئاشكراشیكرد: ئه‌گه‌ر به‌نداوه‌كه‌ بته‌قێنرایه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌وتنه‌ ژێر ئاوەوە.

هاوکات شه‌ڕڤان ده‌روێش؛ وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنەوەی به‌نداوی تشرین، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا هاوڵاتییانی‌ شارۆچكه‌ی تشرین، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام