دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ شاری قامیشلۆ له‌رۆژئاوای كوردستان روویاندا، به‌و هۆیه‌وه‌ 17 شه‌هید و 30 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ .

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاسایشی شاره‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌، له‌هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی وه‌سه‌تی كه‌هه‌ردوو چێشتخانه‌ی میامی و كبرائیلی كرده‌ ئامانج ، 17 شه‌هید و 30 برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ .

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: هه‌موویان هاووڵاتی مه‌ده‌نین .

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌، كه‌ هه‌وڵێكی تری خۆكوژی له‌هه‌مان شوێن پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ویستراوه‌ چێشتخانه‌ی گابریل بكرێته‌ ئامانج ، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆرسته‌كه‌یان كوشتووه‌ .

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام