موراد قەرەیلان، ڕایدەگەیەنێت”بەهۆی هێرشی حكومەتی توركیاوە، لە ئێستادا شەڕێكی ناوخۆیی لەتوركیا بەڕێوەدەچێت‌، چیتر گەلی كورد نایەوێت بێ ناسنامەو بێ پێگە بژی”. 

موراد قەرەیلان، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند”شەڕ لەباكوری كوردستان، چوەتە قۆناغێكی نوێ‌‌و نائاساییەوەو بەهۆی هێرشی دەوڵەتی توركیاشەوە، لەئێستادا لەناو شارەكانی توركیا، شەڕێكی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت”.

 قەرەیلان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە” راگەیاندنەكانی باشوری كوردستان ئەوەندەی گوێ لە  لێدوانەكانی دەسەڵاتدارانی توركیا دەگرن ، ئەندە گوێ لە بەرخۆدان و رەوشی باكور ناگرن،ئەو بەرخۆدانەی ئەمرۆ لە باكوری كوردستان دەستی پێكردوە لەبەرامبەر زوڵمی سەدامی نوێ بەرخۆدانی مرۆڤایەتی و هەبون و ئیرادەیە، ئەردۆغان سەدامی نوێیە. چۆن سەدام ئەنفالی لەبەرامبەر گەلی كورد كرد و بەسەدان هەزار كوردی لە باشوری كوردستان كۆمەڵكوژ كرد و دەستی بە قڕكردن كرد، بەهەمان شێوە ئەردۆغانیش دەیەوێت ئەو قڕكردنە بەشێوەیەكی نوێ بەرێوەببات، گەلەكەمان سەدامەكان باش دەناسن لە باشوری كوردستان و ئەردۆغانیش سەدامی نوێیە”.   

 ئەوئەندامەی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی كرێكاران ئاشكراشی‌ كرد”لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی توركیا، كورد خۆی دەپارێزێت و چیتر كورد نایەوێت بێ ناسنامە و بێ پێگە ژیان بەسەربەرێت، گەلی كورد دەیەوێت لەگەڵ گەلی تورك بژی، بۆ ئەوەش دوایین هەوڵەكانی خۆی دەدات.  

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام