سەرەتا پێویستە لەوە ڵامی کاک عبدولڕەزاقی بەڕێوەبەری مێدیای گۆڕاندا ئەوە بڵێم،کە تەفسیری “گۆڕان تەنیایە یان تەنیا نیە”لە بناغەوە نادروستە،بزوتنەوەی گۆران بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیەو خاوەنی دیدگای سیاسی خۆیەتی و تێکۆشان دەکات بۆ ئاڵوگۆر لە باشوری کوردوستاندا،پێویست نییە ئەم بزوتنەوەیە چاوەڕوانی هیچ لایەنێک بکات کەهەنگاوەکانی وەک ئەم بێت،خۆ ئەگەر هەرسێ لایەنەکەی”یەکێتی،یەکگرتو،کۆمەڵ” هەرسبەینێ بچنەوە دیوەخانەکەی مەسعود هیچ لەو مەسەلەیە ناگۆڕێ،کە گۆڕان پێداگری بکات لەسەر بۆچونە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی خۆی، بۆ گۆڕینی کۆی سیستەمی حوکمڕانی لە کوردوستاندا.

ئەم برادەرە دڵی خۆی بەوە خۆش دەکات کە” چوارلایەنەکە بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم یەک دەنگو یەک هەڵوێستن”.

خۆ ئەگەر لە دوای کودەتاکەی پارتییەوە سەیر بکەین،چەرچیەکانی کوردوستانیش دەزانن کە ئەم قسەیە بچوکترین مانای نییەو بێ ئەسڵە،خۆ ئەگەر پێش کودەتاکەیش باس بکەین و بگەڕێینەوە بۆ ناو پەڕلەمان وکۆبونەوەکانی بۆ ئەوەی مەسەلەی سەرۆکایەتی بە پێی یاسا چارە بکرێت،یەکگرتوی ئیسلامی ساختەترین جۆری سیاسەتی کردو بە ئاشکرا ئاوی کردە ئاشی پارتی،نیوەی وازی هێناو بەشداری کۆبونەوەکانی نەکرد،، ئەوانەی سلێمانیش سەرقاڵی مزایدەی سیاسی بوون،بە بۆچونی من لەم ڕوەو پارتی چەندە تاوانبارە یەکگرتوی ئیسلامی دوو ئەوەندە، چونکە خاوەنی هەڵوێستی کاربڕ نەبوو وە خۆیان دوو کەرت کرد، کەرتێکیان بە قازانجی مەسعود بارزانی وسیستەمە مەوجودەکە کاریان کردو،کێشەکانیان پەلکێش کرد بۆ ئێرە،هیج بزوتنەوەیەکی ئاقڵ،کە خاوەنی گەردێ مەنتق بێت ناتوانێ کەمترین هیوا لەسەر یەکگرتو هەڵبچنێت.

دوای کودەتاکەیش سێ لایەنەکە کەوتونەتە کەمین و وەک ئاسکەکەی شێرکۆ بێکەس شاخیان لەبەینی دوو شاخی”گۆران،پارتی” گیر بوەو ناتوانن نەبەرەو پێشەوە بڕۆن و نە پاشەکشە بکەن،ئەویش نەک لەبەر ئەوەی کە بە ڕاستی بیانەوێ سیستەمەکە بگۆڕن،یان ڕازی نەبن بە مانەوەی مەسعود بارزانی، لەبەر ئەوەی خۆیان بە”توشبوو” دەزانن ولەبەر لایەنگرانی خۆیان و کۆمەڵێ هەڵوێست کە بزوتنەوەی گۆڕان توشی کردون بچنەوە ناو پارتی و هەرچەندەژێر بەژێرو نەرم نەرم هەنگاویشیان ناوە بۆ ئەم مەبەستە،وەلێ پێچەوانەی ئەمە بچوکترین هەڵوێستیان نەبوە، هەمیشە ڕویان لە پارتی بوەو سەریان بۆ لەقاندوە.

دوای ئەوەی پەڕلەمان لە لایەن چەکدارەکانی پارتییەوە ڕاوەستێنرا،ئەو سێ لایەنە بچوکترین قسەیان نەبوە کە بتوانن کرداریزەی بکەنەوە یان ببێتە هۆی فشار بۆ پارتی،ئەوان نەیان توانی بکشێنەوە،نەیان توانی فشار دروست بکەن،ئەسڵەن بەشێک لە یەکێتی و یەکگرتو ڕێک دارشەقی بن هەنگڵی ڕێکردنی بنەماڵەی بارزانی بوون.

مەلا بەختیار بە هەموو ئەقڵی خۆیەوە دەڵێت” یەکێتی دژی پارتی و گۆڕان هەنگاو هەڵناگرێ” واتە ناچێتە سەنگەری پارتی دژی گۆڕان ودژی گۆڕانیش ناچێتە سەنگەری پارتی” ئەمە ئیتر جگە لە ئیفلاسی سیاسی و بێهەڵوێستی و پاراستنی بەرژەوەندی خۆ هیچ مانایەکی نییە،ئاخر کەی کێشەکە چونە سەنگەری ئەمە دژی ئەو یان بە پێچەوانەوە؟مەسەلەکە بە سەمەرگەیاندنی پرۆژەکەی خۆتە کە حەواڵەی پەڕلەمانت کردوە،بۆ پێت وایە ئەگەر خاوەنی پەیامەکانی خۆت بیت،ئەگەر بە ڕاستت بوبێت سیستمەکە بگۆڕیت لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەڕلەمانی،ئیتر چویتە سەنگەری گۆڕان دژ بە پارتی؟ئەسڵ ئەوە بوو کە ئەگەر بەڕاستی دەیانەویست سیستەمی سەرۆکایەتی بگۆڕێ،و مەسعود بە پێ یاسا مافی سەرۆکایەتی کردنی نەماوە،ئەگەر بەڕاست پێیان وابو پارتی کودەتای کردوەو یاسایی لەژێر پێ ناوە، نەهاتایەتە سەنگەری گۆران دژی پارتی،بەڵکو دیفاعی لەو بڕیارانەی خۆی بکردایە بۆ گۆڕینی سیستەمەکە،نەک هێشتایش بە وئەقڵە کار بکەن و مەسعودیشیان پێ سەرۆکی هەرێم بێت،ئەمە لە خۆیدا جۆرێکە لە بێئەخلاقی لە سیاسەتدا.

ئەوانەی کە پێیان وایە گۆران تەنها نەماوەتەوە،”بە بۆچونەکانی خۆیان”ڕاست ناکەن،دەبێت بزانن کۆبونەوەی وەزیرەکان، واتای پشتیوانی لە مانەوەی مەسعود بەهەمان دەسەلات و ئەقڵەوە،کۆبونەوەی پەرلەمان پرۆڤەیەک بوو بۆ کۆبونەوەی فراوانتر،ئەمەش بە ناوی پرسی چاکسازیەوە،ئەوەتا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو زیاتر خۆی گەمژە دەکات وزەبونانە دەڵێت” پەڕلەمانتار ئەگەر لە پرسی چاکسازیدا قسەی خۆی نەکات،ئەی بۆ کەی قسە دەکات” ئەو داماوە پێی وایە ئەم حکومەتە کودەتاچی و سەرۆکە بەزۆر داسەپاوە نەوت فرٶش وئیفلاسە دەتوانێ چاکسازی بکات.

خودا بازاڕتان بدات،ئێوە سەرۆک و سەردارو سەرۆک فراکسیۆن و پەڕلەمانتارو وەزیرن بۆیە کۆی کۆمەڵگای کوردی سات بەسات وێرانتر دەبێت.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام