بەرپرسی راگەیاندنی‌ كۆماجڤاكێن كوردستان، جەختدەكاتەوە، كە ئۆجەلان داوای‌ چەكدانانی‌ لە گەریلاكانی‌ پەكەكە نەكردووە، بەڵكو مەبەستی‌ دەستهەڵگرتنە لە خەباتی‌ چەكداری‌ و ڕاشیدەگەیەنێت، میدیاكانی‌ توركیا، دەیانەوێت نامەكەی‌ ئاپۆ دەستكاری‌ بكەن.

زاكرۆس هیوا، بەرپرسی راگەیاندنی‌ كۆماجڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایدەگەیەنێت :” ژمارەیەك لە كەناڵەكان و دەزگا میدیاییەكانی‌ سەر بە ڕەوتی‌ سەرەكی‌ توركیا، هەوڵدەدەن نامەكەی‌ ئۆجەلان دەستكاری‌ بكەن و ناشرینی‌ بكەن”.

ئەو بەرپرسەی‌ كەجەكە، لە فەیسبوك، راگەیەندراوێكی‌ بڵاوكردووەتەوە و تیایدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە :” هەوڵێكی‌ جدی‌ هەیە بۆ شیكردنەوەی‌ نامەكەی‌ ئاپۆ، هەوڵەكەش بۆ ئەوەی‌ بانگەوازەكەی‌ لە (دەستهەڵگرتن لە خەباتی‌ چەكداری‌) بگۆڕن بۆ (چەكدانان).”

ئەمڕۆ سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، دوو ئەندامەكەی شاندی پارتی دیموكراتی گەلان HDP و ئەفكان ئاڵا، وەزیری ناوخۆی توركیا و یاڵچن ئاكدۆغان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆبوونەوەو دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكی هاوبەشیان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئۆجەلان داوای چەكدانان لە پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات.

بەڵام زاگرۆس هیوا، جەختدەكاتەوە، كە چەكدانان، جیاوازە لە دەستهەڵگرتن لە خەباتی‌ چەكداری‌، كە ئۆجەلان داوایكردووە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام