هەرێمی کوردستان دوای تێکچونی نێوان تورکیاو روسیا چۆن هەنگاو دەنێت؟ ، تێکچونی پەیوەندی نێوان تورکیاو روسیا دوای خستنەخوارەوەی فرۆکەیکی روسی لەلایەن تورکیاوە لەسوریا ، بەرە بەرە لێکەوتەکانی دەردەکەون ، تورکیا بەرو گۆشەگیری گەورە هەنگاو دەنێت ، سەرەرای  ئاشکرابونی ئەوەی کە تورکیا کۆمەکی رێخراوە تیرۆستیەکانی سوریا دەکات بەتایبەتیش داعش ، هەروەها دوا گەمارۆی روسیا بۆسەر تورکیا ، ئاگادارکردنی تورکیا لەلایەن ئەمریکا کە سنورەکانی خۆی لەگەڵ سوریا دابخات بەروی رێخراوە تیرۆرستیەکان .
 پرسیارەکە ئەوەیە ، ئایا هەرێمی کوردستان چیدەکات لەئەگەری تێکچونی دۆخی تورکیا ؟ لەکاتێکداد حکومەتی هەرێم بەتایبەتیش سەرۆکی حکومەت  لەماوەی رابردوو بێ رەزاماندی و ئاگاداری پەرلەمان دەیان گرێبەستی گەورەی واژۆکردوە لەبواری بازرگانی ، بەتایبەتیش گرێبەستی ٥٠ سالی بواری نەوت ، تێکدانی پەیوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ، وایکردوە هەرێم توشی قەیرانی گەورەی ئابوری بکەن ، والە خەڵکی کوردستان بکەن کە توشی دەیان گرفتی گەورەی ژیانبێت .
 
حکومەتی هەرێم لەماوەی رابردوو ، تەواوی دەرگاکانی بەروی خەڵکی کوردستاندا داخستو ، تاکە دەرگای سەرەکی تورکیا هێشتەوە ،لەم دەرگایەشەوە بۆ ئەوەی شتێکی دەست بکەوێت هەموو داهاتی خەڵکی کوردستانی خستە مەزاد خانەی تورکیا و تورکیاش بە ئارەزووی خۆی نرخی لە سەرکاڵاکانی هەرێم داناوە ، حکمەتی دەست و پێ سپی بێباک لەسەر ژیانی خەڵک و فرچک گرتوو بە ئازاردانی خەڵکی هەرێم ، سەر بۆ تاڵانکارای تورکیا دادەگرێت ، کەبەرامبەر بە نەوت و گازی هەرێم دەیکات ، 
 
ئەم تاڵانکاریە دەسەڵاتە بازرگانەکانی کوردستان  لە ئێستادا نیە ، بەڵکو لەدوای راپەرین و دروستکردنی حکومەتی هەرێم ، یەکەم وێزگەی کاری دەوڵەتداریان ، تاڵانکردنی ژێرخانی ئابوری کوردستان بوو ئاودیوکردن و فرۆشتنیان بوو بە وڵاتانی دەوروبەر ، ئەم تاڵانکاریە بەردەوامە تا رۆژی ئەمرۆ ، لە ئێستا دا هەم تاڵانکاری هەم داگیرکاری فۆرمی گۆراوە لە هەرێمی کوردستان ، ئێستا لەبری ئەوەی دەوڵەتانی داگیرکەر بێت و مەسرەفێکی گەورەو خوێنێکی زۆر برێژێت و بەشێکی وڵاتان بکاتە دژی خۆی و وڵاتێک داگیربکات، لەرێگای بەرپرسانی ئەم هەرێمەوە ئەم کارەیان بۆدەکرێت ، بەلکو لەسەردەستی ئەوان و لەسەر گیرفانی قوتی خەڵکی کوردستان بەناوی سەربەخۆی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ، رادەستی داگیرکەر دەکرێت و ئەوانیش بەشی نانەسک کرێکەی پێدەدەن .
 
قسەسەرەکیە ئەوەیە ،ئایا هەرێمی کوردستان دوای شەری نێوان تورکیا و روسیا ، کوردستان بەرو چ قۆاناغێک هەنگاو دەنێ؟ هەرێمی کوردستان لەسایەی فەشەلی سیاسی دەسەڵات دارە خۆسەپێنەکانی کوردستان ، پێدەچیت توشی گرفتی گەورەتربێت ، هەرێمی کوردستان بگەرێتەوە بۆ باردۆخی سەدەی رابردوو ، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا تورکیا خۆی خستۆتە داوێکەوە کە ئاسۆکانی رونین ، هەرلە خستنە خوارەوەی فرۆکەی روسیاو ئاشکرابونی کۆمەک کردنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش ، ئەمەش وادەکات ئەم وڵاتانەی دژی داعشن ، بەوچاوەی لەتورکیا دەروانن بەهەمان شێوەش بروانە کوردستان ، لەهەمان کاتیشدا پیدەچیت تورکیا بەهۆی گرژی لەگەڵ روسیای تەنیا بمێنیتەوە ، ولاتانی زلهێز سەرای ناکۆکیەکانیان لەگەڵ روسیا ، نەیانەوێت لە ئێستادا خۆیان توشی شەرێکی گەورەبکەن لەگەڵ روسیا ، بەکورتیەکەی روسیا بە تورکیا ناگۆرنەوە ، هەروەها تورکیا لە ئێستادا بە خانەیەکی زیندوی بێدەنگی داعشیشی دەبینن .
 
کورد لەم نێوەندەدا جارێکیتر خۆی دەکاتەوە قوربانی دەوڵەتی تورکیا فاشی ، لە ئەنجامدا کورد بە خوێنێکی زۆر گەورەو دەستێکی بەتاڵ و وڵاتێکی تاڵنکراو دەردەچیت و دوایش بۆ دڵدانەوەی خۆمان دەبێت بڵێین خەتای داگیرکەرانە ، ئاخر داگیرکەرێک نەهاتوە تۆ داگیر بکات و تاڵانت بکات ، ئەوەخۆتی و بۆمانەوەی خۆتە بەدەستی خۆت ماڵی خۆت لە مەزادخانەی ئەودا بەدڵی ئەو هەراج دەکەی ، تۆی دەسەڵات داری ناتەوێ کورسی جێبێڵی و لەپێناوی کورسی خۆتدا نەدیموکراسیت قبوڵە ، نەئازدای و نە مافی وەک یەکی و نە ژیانێکی ئاسودە بۆ هاوڵاتیان ، تا ئەمە بیرکردنەوەت بێت ، دەبێ هەر لەخزمەت داگیرکەرێکی فشۆڵ و دۆراودابیت ، کوردستانیش لەم شەرەی ناوچەکە بگێریتەوە بۆ دۆخی سەد سال لەمەوبەر ، لەکۆتیشدا کورد ناگات بەهیچ شوێنێک و دەبی سەد ساڵی تر بەرخودان بکات ، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بدۆزێتەوە بگاتە ئازادی و دوایش نەزانێک ریسەکەی لێدەکاتەوە بەو خوریەی تازە لە پشتی مەر خەریکی گەشەیە .
 
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام