رێوڕه‌سمێك له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ له‌ شاری ئامه‌د، بۆ تاهیر ئه‌لچی سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د، سازده‌كرێت كه‌ دوێنێ تیرۆر كرا، دوای رێوڕه‌سمه‌كه‌ش، ته‌رمی‌ ئه‌لچی له‌ شاری ئامه‌د به‌ خاك ده‌سپێررێت.

میدیاكانی باكوری كوردستان بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمێك له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ له‌ شاری ئامه‌د، بۆ تاهیر ئه‌لچی‌ سه‌رۆكی ژوری پارێزه‌رانی ئامه‌د ساز ده‌كرێت‌و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی له‌گۆڕستانی یه‌نی كۆی هه‌ر له‌ شاری ئامه‌د، به‌خاك ده‌سپێررێت.

هه‌رچه‌نده‌ زێدی تاهیر ئه‌لچی، شارۆچكه‌ی جزیره‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای‌ شرناخه‌، به‌ڵام برایه‌كی ئه‌لچی به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندوه‌: كوشتنی براكه‌یان، بڕیارێكی سیاسی بوه‌ و ئه‌وانیش به‌ مه‌رامی سیاسی‌ بڕیاریانداوه‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ پایته‌ختی باكوری كوردستان كه‌ شاری ئامه‌ده‌، به‌خاك بسپێرن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام