
هه‌تا دوێنێكهبوو بیردۆزی سه‌ربه‌خۆی ئابووری كه خاوندارێتێكهی ده‌گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌ندازیارانی دارشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ته نه‌وتیه‌كانی حكومه‌ت ، له لای هه‌ندێ له حزبه‌كان به شێوه‌یه‌ك ده‌رچه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئابووریان بچوك كردبۆوه ، كه له گۆشه نیگای ئه‌وانه‌وه ڕۆیشتنی نه‌وت به بۆڕیه نه‌وتیه‌كانی ( كوردستان – جیهان ) ده‌بێته هه‌وێنێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه ئه‌م هه‌رێمه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت . چونكه ئه‌و ئه‌ندازیارانه به شێوه‌یه‌ك وێنه‌كانیان دادهرشتهوه و باس و خواسیان له سه‌ر پلان و سیاسه‌ت و ستراتیجهتی وه‌زاره‌ته نهوتیهكهیان ده‌كرد كه كه به ناچاریش بێت به شه‌كه‌ی دیكه‌ی خه‌لكی و حكومه‌ت له زهنیه‌تی خۆیاندا دان به‌م واقیعه‌دا بنێن گه‌رچی تاڵیش بێت .
هه‌ر بۆیه له‌وكاته‌دا ره‌خنه گرتن ئیدی چ له لایه‌ن هه‌ر گروپ و رێكخراو و كه‌سی تایبه‌تمه‌ندیش بوایه له سه‌ر بیردۆزی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌رێم كه له دیدگای ئه‌م سیاسیانه‌وه ته‌نها له بواری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا بچوكرابۆ وه ، گه‌ر به‌هاتایه رهخنهگرتنێكیش بوایه له سۆنگه‌ی په‌رۆشی بۆ دارشتنه‌وه و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی ئابووری له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به سێكته‌ری نه‌وتیشه‌وه ، هه‌وڵی بۆ بنیاتنان و دامه‌زراندنی كارگه‌ی تایبه‌تمه‌ند له ناوچه جیاجیاكان به سێكته‌ره هه‌بووه‌كانی كوردستان چ له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت یان كه‌رتی گشتی ، گرنگ به‌رو پێش بردنیان و سه‌ر پێ خستنیان بوو . ئه‌وا بێ هه‌ڵوێسته‌كردن له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانت نیشانه‌ی پرسیاریان له سه‌ر داده‌نای .
چونكه بنه‌مای ئابووریێهكی به‌هێز ده‌بێته پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ ئیدامه‌دانی ئه‌و سه‌ربه‌خۆی ئابووری له رووی په‌شت به‌ستن به خۆی له ئه‌گه‌ری دروست كردنی هه‌ر جۆره فشارێك ئیدی چ ئیقلیمی بێ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێجار له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وله‌تی توركیاوه دروست ده‌كرێ یان ده‌ولی بێت وه‌كو دابه‌زینی نرخی نه‌وه‌ت به‌م شێوه‌یی ئێستا كه كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر گۆڕینی ئاراسته‌ی بڕیاره‌كان .
له كاتێكدا بۆ به‌ده‌ست هێنانی بنه‌مای ئابووریه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت پشت به‌م خالاَنه بهبهستین :
– پلانی ئابووری : پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و به سێكته‌ری نه‌وتیشه‌وه پلانێكی وردی پشت به‌ستوو به توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی هه‌بێ له سه‌ر ئاستی هه‌رسێ قۆناغه‌كه به‌شێوه‌ی ( پلانی كورت مه‌ودا ، مام ناوه‌ند ، درێژمه‌ودا ) له بواری :
1- چۆنێتی به‌رهه‌م هێنان : ( كه پێویسته له كه‌مترین كاتدا و به كه‌مترین تێچو و باشترین به‌رهه‌مان هه‌بێت .)
2- چه‌ندێتی به‌رهه‌م هێنان . ( پێویست به دیاریكردنی ئاستی توانای به‌رهه‌م هێنانمان له ئێستادا وه به به‌رده‌وامی هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م هێنان بدرێت بۆ به‌رزترین ئاست به له به‌رچاو گرتنی ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌كاربه‌ر و ژینگه و نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان .)
3- چۆنێتی به بازاركردن . (هه‌ڵبژاردنی باشترین و گونجاوترین ڕێگای دڵنیای ( تئمین ) بۆ به پارهكردنهوهی بهرههمهێنراوهكان له كه‌مترین كاتدا . )
ئه‌میش له ڕێگای راوێژكردن و توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌یه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان و كه‌سانی پسپۆر تایبه‌تمه‌ند به بواری دیاریكراو كه ده‌رچه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ فره سه‌رچاوه‌كردنی داهاتی نیشتمانی .
– سوود وه‌رگرتن له سامان و داهاتی به‌رده‌ست و بایه‌خدان به داهاتی تاكه كه‌سی چونكه بنه‌مایه‌كی به‌هێزه بۆ پاشه‌كه‌وت كردنی له داهاتی نه‌ته‌وه‌ی له رێگای پیاداچونه‌وه به بووجه‌ی گشتی ده‌وله‌تدا وه ڕێگری كردن له دروست بوونی عجر له بووجه‌ی ساڵانه‌دا ئه‌میش له ڕێگای ئههی هه‌وڵ بدرێت هه‌میشه بواری به‌رهه‌م هێنان (مستپمر ) زیاتر بێت له بواری به‌كارهێنان (مستهلك ) واته ڕێژه‌ی سه‌دی به‌رهه‌مهێنان زیاتربێت له ڕێژه‌ی سه‌دی به‌كاربردن چونكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دێره‌ی سه‌ره‌وه جگه له كاره‌سات و هه‌نگاونان به‌ره‌و مایه‌پووچ بوون هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گوزه‌رێ ….