گەورە لێکۆڵەرێکی لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مەریكا ئاشکرای دەکات: رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش به‌شێكی‌ زۆر له‌و نه‌وته‌ی‌ كه‌ ده‌یفرۆشێت، له‌رێگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و توركیاوه‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌كات.

هه‌ردو ئاژانسی هه‌واڵی‌ سپۆتینگ و نۆڤۆستی‌ روسی‌ له‌زاری‌ جۆن كیریاكۆی‌ گەورە لێکۆڵەری لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مەریكاوه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه: رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش به‌شێكی‌ زۆر له‌و نه‌وته‌ی‌ كه‌ له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌ریده‌هێنێت و ده‌یفرۆشێت، له‌ رێگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و توركیاوه‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری‌ و چاوپۆشی‌ لێكردن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ ناوچه‌یی‌ هه‌رێم و توركیاوه‌ ده‌كرێت.

ئه‌و لێکۆڵەرەی ئه‌نجومه‌نی‌ پیران كه‌ پێشتر كارمه‌ندی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌مەریكا بوه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، ئه‌وانه‌ی‌ هاوكاری‌ داعش له‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن، حكومه‌ت به‌شێوه‌ ره‌سمییه‌كه‌ی‌ نیه‌، به‌ڵكو به‌رپرس و بازرگانانێكی‌ ناوچه‌یین كه‌ ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێكه‌ڵكردوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌كانی‌ ئه‌مەریكا بڵاویكرده‌وه‌، داعش مانگانه‌ (40) بۆ (50) ملیۆن دۆلاری‌ له‌ فرۆشتنی‌ نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام