دادگایه‌كی‌ ته‌كساس له‌ ئه‌مەریكا وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم به‌درۆده‌خاته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم كێشه‌ی‌ له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ و ده‌ڵێت: به‌هۆی‌ كشانه‌وه ‌و رۆیشتنی‌ كه‌شتییه‌ پڕ له‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌، كه‌یسه‌كه‌ی‌ داخراوه‌، ئاژانسی‌ رۆیته‌رزیش بڵاویکردەوە: تائێستا كێشه‌ گه‌وره‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

رۆژی‌ (29)ی‌ ئه‌م مانگه‌،وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ (45) وشه‌ییدا، رایگه‌یاند: به‌ بڕیاری‌ دادگای‌ ته‌كساس، حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ئه‌مەریكا و شوێنه‌كانی‌ تری‌ جیهان، مافی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئاژانسی‌ هەواڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری‌ دادگاكه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌رۆده‌خاته‌وه ‌و راستی‌ ئه‌و كه‌یسه‌ ئاشكرا ده‌كات.
رۆیته‌رز بڵاویکردوەتەوە‌: گره‌ی‌ میلـله‌ر، دادوه‌ری‌ دادگایه‌كی‌ ویلایه‌تی‌ ته‌كساس، كه‌یسی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌و كه‌شتیه‌ نه‌وته‌ی‌ هه‌رێمی‌ داخستوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌شتییه‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ هه‌ڵگرتوه‌ و له‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ ته‌كساس ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ له‌نگه‌ری‌ گرتوه‌، ئاوه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ جێهێشتوه‌ و رۆیشتوه‌، بۆیه‌ به‌بێ‌ بونی‌ كه‌شتییه‌كه‌، ناكرێت كه‌یسه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی‌ بمێنێته‌وه‌.
به‌ وته‌ی‌ دادگاكه‌ هۆكاری‌ رۆیشتنی‌ كه‌شتیه‌ نه‌وته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كڕیاره‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌ له‌ كڕینی‌ نه‌وته‌كه‌ په‌شیمان بوه‌ته‌وه‌.

رۆیته‌رز ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە‌: داخستنی‌ ئه‌و كه‌یسه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دادگاكه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ رابردودا، هیچ بڕیارێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌داوه‌، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ ئایا حكومه‌تی‌ هه‌رێم توانای‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌ یان نا.
له‌باره‌ی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانیشەوە، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ رۆیته‌رزی‌ وتوه‌: ئه‌و به‌یاننامەیە‌ دوره‌ له‌ راستیه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌شتیه‌ نه‌وته‌كه‌ بچێته‌وه‌ هه‌مان شوێن، ئه‌وا جارێكی‌ تر دۆسیەی دادگایی‌ له‌ دژ ده‌كرێته‌وه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام