گۆڤاری فۆرن پۆڵسی ئەمەریكی لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان‌و پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بابەتێكی شیكاری بڵاوكردۆتەوە‌و تیایدا هاتوە “سەرەڕای ئەو قۆناغە باشانەی حكومەتی هەرێم بەرەو دیموكراسی بون بڕیونی، بەڵام لەئێستادا ئەزمونەكەی كەوتوەتە مەترسییەوە”.

لەراپۆرتێكی شیكاریدا گۆڤاری فۆرن پۆڵسی ئەمەریكی باس لەدۆخی هەنوكەیی هەرێمی كوردستان‌و پرسی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات‌و لەبەشێكی راپۆرتەكەدا هاتوە “مەسعود بارزانی دوای 10 ساڵ لەحوكمڕانی، داوای درێژكردنەوەی ویلایەتەكەی دەكات‌و كورسییەكەی بەلاوە گرنگترە لەدیموكراسی”.

لەبارەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمەوە فۆرن پۆڵسی ئەمەریكی دەنوسێت “لەئێستادا هەرێم توشی دۆخێكی سەخت بوە، چونكە خەریكە دەسەڵاتی ڕەهاو حوكمداری جێگەی ئاشتی دەگرێتەوەو ئەو پارتەی كە دەسەڵات‌و سەرچاوە ئابورییەكانی هەرێمی بەدەستەوەیە لایەنەكاتی تری پشت گوێ خستوە”. 

هەروەها لەراپۆرتەكەدا هاتوە “پارتی ئەم هەرێمەی خستوەتە قەیرانەوەو لەئێستادا ئەم هەرێمە بەسەر دو بەرەدا دابەشبوە، بەرەی یەكەمیان پێكهاتوە لە: گۆڕان، یەكێتی، یەكگرتو، كۆمەڵ، بەرەكەی تریش پارتییە”.

لەبارەی دەستبەردارنەبونی بارزانی لەپۆستی سەرۆكی هەرێم گۆڤارەكە نوسیویەتی “مەسعود بارزانی كە دوای 10 ساڵ لەحوكمڕانی داوای درێژكردنەوەی زیاتری ویلایەتی كورسییەكەی دەكات، بەشێكە لەهۆكارەكانی ئەم دۆخە. چونكە بارزانی لەجیاتی ئەوەی سەرۆكایەتی هەمو هەرێمی كوردستان بكات، سەرۆكایەتی حزبەكەی كردوەو بەلای ئەوەوە كورسییەكەی گرنگترە لەدیموكراسی”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام