زۆربەمان دژی ئەوە بووین گۆڕان بەشداری لە شتێکدا بکات کە بیستو پێنچ ساڵە لە خۆڕا ناویان ناوە حکومەت،لە کاتێکدا تەنها لولەی چەکی حیزب دەسەڵاتدار بووەو،دەستی بەسەر سامانی گشتیدا گرتوە بۆ سەرکردەکانی ،تەنها خۆیان دەولەمەند کردوەو حاڵی خەڵکو هەلو مەرجی ئابوری کوردوستانیش وەک دەبینین سفرە،خۆ ئەگەر حکومەتێک هەبوایە لەدوای ئەو هەموو ساڵە لانی کەم پارەی چایەکی لە گیرفاندا دەبوو،ئەوەی کە ڕاستییە هیچ کاتێک ئێمە خاوەنی حکومەت نەبووین،ئەوەی ئەمە نابینێ یان بەشدارە لەو پاشاگەردانی و ڕاو ڕوتەدا،یان زۆر گەوجێنراوە،یان هەموو راستیەکان دەزانێ و هەدەفی باڵاتری هەیە.

لەوکاتەدا کە نەوشیروان مستەفا داوای بەشداری و چوارساڵ ئارامی کرد،ئێمە هەم دژی بەشداریەکە بووین،هەم دەمانزانی کە ئارام نابێت،مەرجی” ئارامی بوون” تەنها سازشکردن و تەسلیم بوونی بزوتنەوەکە دەبێت و خزان لەو بنەماو پەیامانەی خودی بزوتنەوەکەی لەسەر بونیاد نراوە،خەمی ئێمە ئەوە بوو،وەک خۆم هەمەیشە ئەو پرسیارەم دەکرد”تۆ بڵێی گۆڕان ببێت بە یەکێتی؟تۆ بڵێی نەوشیروان ببێت بە مام جەلال؟ تاڵەبانی بۆ ئاوای کردو ڕێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی کرد؟بۆ کورسیەکەی بەغدا بوو وەک دەمان وت؟یان دەیزانی بنەمالەی بارزانی هەموو شتێک ئیفلیج دەکەن؟ تۆ بڵێی نەوشیروان مستەفا هەمان هەڵە دوبارە بکاتەوە؟”ئەمانە پرسیار گەلێک بوو،کە هەمیشە دەمانکردو نەمان دەتوانی وەڵامی بدەینەوە، ئاخر نەدەکرا باوەڕ بەوە بهێنین،بزوتنەوەیەک کە بە کێشی هەزار ئەسپ و 180 دەرەجە پێچەوانەی پارتی بیربکاتەوەو بتوانێت چوار ساڵ لەگەڵ ئەم ئەقمەدا ڕێبکات و ئارامی بپارێزێت،ئەگەر تەسلیم نەبێت بەو واقعە تاڵە،ئەمەیش لە دیدگایی خوێندنەویەکی جدی و هەمە لایەنەی مێژوویی بنەمالەی بارزانی بوولە لایەن ئێمەوە،واتای هەڵهێنجراوی واقعێک بوو،کە ئەم بنەمالە خێڵەکییە کۆنەپەرست و مافیا ئەقڵەی تێدا خەمڵیوە.

ئێمە پێداگریمان کردو بزوتنەوەی گۆران کارەکانی خۆی لەناو دەعبایەکدا درێژە دایە کە ناویان نابوو حکومەت،وەلێ راستیەکەی ئەوە بوو،کە هیچ وەزیرێک بچوکترین کاریگەری نەبوو،هەولەکان بێهودە بوو،مەسعود بارزانی لە دانیشتنەکانی لە پیرمام ولەگەڵ خودی نوشیروان مستەفادا،چی دەوت هەمووی درۆ دەردەچوو،تا لە کۆتاییەکاندا نەوشیروان مستەفا دەریخست و پەیامی بە نێچیرەڤان دا نارد کە” بە داخەوە مامت درۆی لەگەڵ کردم”.ئەمە ئیتر سەرەتای هەڵوەشانەوەو تەواوی ئەو گرێبەستانە بوو کە بزوتنەوەی گۆران لەسەر ئەساسەکانی لەگەڵ پارتیدا چوبووە ناو حکومەت،ئەویش گرێی ” گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی و لابردنی مەسعود بارزانی بوو بە پێی یاسا”.

ئێستا ئیتر فراوانتر بیردەکەمەوەو دەزانم،دیدگاکانی نەوشیروان مستەفا بۆ ئەم بەشدارییە مێژووکردە تر وفراوانتر وجدیترانە بوو،ئەو دەرکی بەوە کردبوو”چوارساڵ ئارامی”ڕاوەستانی ڕاستگۆیانەی مەسعودی گەرەکە لەسەر قەولەکانی خۆی،لە ئەساسدا خستنە ڕووی چەمکی”چوارساڵ ئارامی” داوای مەسعود بارزانی بوو،وەلێ نەوشیروان مستەفا هێنایە سەرزمان،ئەویش لەبەرامبەر ئەم قسەیەدا کە نەوشیروان لەیەکێک لەوسەفەرانەدا بۆپیرمام بە مەسعودی وت”من نە دژی خۆتم نە دژی بنەماڵەکەت، بەلام بە تەواوی دژی سیستەمی بنەمالەیی و ویراسی باوک بۆ کوڕم”،ئەم قسەیە بوو ڕیسکی مەسعود بارزانی کردەوە بە خوری،زانی لەگەڵ کەسێک بەرەو ڕووە ئاسان نییە کایە کردن لەگەڵی.

ئەگەر بزوتنەوەی گۆران وەک ئێمە دەمان ویست بمایەتەوە وەک ئۆپۆزسیۆن،چیدەکردو چی بەرهەم دەهێنا؟ئەمە پرسیارێکە لازمە هەرکەس لە خۆی بکات و قوڵ بیربکاتەوەو بزانێت ئەرکەکانی چی دەبوو؟هاوار هاواری مێدیایی؟بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی گەندەڵی؟لە قاودانی پەیوەندییە بازرگانیەکان؟ هەرچی بێت و بکرایە لەم چوارچێوانە دەرنەدەچوو،لە کۆتایشدا حیزبەکانی تر بەشداریان دەکرد، دوور نەبوو هەمان ڕێکەوتنی کلاسیک بکرایەو مەسعود بە پێی داڕشتنی یاسایەکی قولابی هەروا سەرۆک بمایەتەوە،ئێستا ئیتر نەدەبووینە شاهیدی ئەوەی بەسەر بنەماڵەی بارزانیدا هاتوە کە هیچ کاتێک ئاوا کەلا نەکراون و نەخراونەتە کونەوە حەیا بەرە نەبوون.

بە پێی هەموتێگەیشتنێکی سەلیم ،ورد بینانەو دور بینانە،ئەوەی ئەقڵی نەوشیروان مستەفا بەبەشداری لەگەڵ پارتی و حکومەتی بنکە فراواندا،بە بنەمالەی بارزانی کرد،ئەوەی کە ئاوا خستنیە تەنگانەوەو لەسەر ئاستی دنیاو چواردەورو کوردوستان چروکی کردن، بە جۆرێک بەڕەکەی لەژێرپێدا ڕاکێشان کە تەختی ناوچاوانیان بدا بەزەویداو خۆیان چۆنن ئاوا بە دنیاو کۆمەڵگایان بناسێنێت،هیچ کەسێک پێی نەکردوون،ئەم کارانەی نەوشیروان مستەفا بۆ بنەمالەی بارزانی ئەوەندە بە ژان بوو،تەنها خۆیان نەبێت هیچ کەسێک هەست بە ژانە قوڵەکەی ناکات و برینێکی خستە جەستەی بنەمالەی بارزانیەوە هەتا هەتایە سارێژ نابێت.

کاردانەوە توندەکانی بنەماڵەی بارزانی و کودەتاو پەنا بردن بە فیشەک و چەکی دەستی،قەدەغەکردنی سەرۆکی پەڕلەمان بچێتەو هەولێر بۆ کارەکانی و لابردنی وەزیرو بریکارو بەکورتیەکەی قەدەغەکردنی هەڵسوڕانی گۆران لە ژێر دەسەلاتی خۆیداو ئەو هەموو پەلامارو هیستریاو ئیعلانی شەڕە،کاردانەوەو بەرهەمی ئەو تێک شکانە بوو کە نەوشیروان مسەفا خولقاندی وخاوەنیەتی،ئەوە پرسیارێکی عەوامانەیە زۆر کەس دەڵێ”بنەماڵەی بارزانی بۆ ئاوا دەکەن دژی گۆڕان؟”ئەوان نازانن نەوشیروان مستەفاو بزوتنەوەی گۆڕان چیان کرد لە بنەمالەی بارزانی، وەلێ بنەماڵە خۆیان دەزانن بۆیە دڵ ومێشکیان پژاوەو کۆ لە هیچ خراپەکاریەک ناکانەوە،ئاخر بە تەنیا گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی کە بنەمالەی بارزانی بە باڵای خۆیان کڕیویانەو درویانەو پۆشیویانە،واتای مەرگیانە،لە ڕوانگەی ئەوانەوە یاریکردنە بە ئاگرو واتای کشانە خوارەوەی ئەوانە لە دەسەلاتێک کەبە خیانەت و دزی و تالانی پێکیان هێناوە،ئەوەی مەسعودیان بەودەردە برد،کە تەواوی قسەکانی کرانە بڵقی سەر ئاولەسەر پۆستەکەی، هەموو دنیا زانی چکۆلە دیکتاتۆرێکی ئاشق بە کورسیە،واتای مەرگی ئەوانە، ئەمڕۆ یان سبەی هەمو وئەم مەلەفانە هەڵدەدرێنەوە.

ئێستا ئیتر دوو دیدگاهەیە، دەبێت لەیەک جودای بکەینەوە،ئەگەر گۆران خۆی بکشایەتەوە باسێکی ترە کە خۆی نەکشاوەتەوەو سەرۆکی پەڕلەمان و وەزیرەکانی تەنها کاری یاسایی خۆیان کردوەو شەڕی بنەمالەی بارزانی لەگەڵ گۆڕان تەنها بەرهەمی کورسیەکەی مەسعودو گۆڕینی سیستەمەکەیە،کە نەتیجەتەن،ئەمڕۆ یان سبەی،دەبێ سیستەمەکە بگۆڕێ ومەسعودیش سەرۆکی هەرێم نەماوەو نابێ، ئەوەی کە پارتی تاک لایانەو وەک کاردانەوە گۆرانی وەلا ناوە،ئەرکی بزوتنەوەی گۆڕانە،ئەرکی سێ لاینەکەی ترە، کە خاوەنی یەک گوتار بوون بەرامبەر پارتی”بە کەمێ دەسکارییەوە” کەلە گەڵ پارتیدا هیچ کارێک نەکەن تا سەرۆکی پەڕلەمان ووەزیرەکان و بریکارەکانی گۆڕان دەچنەوە سەر کارەکانی خۆیان،چونکەحکومەوت وکوردوستان موڵکی بنەمالەی بارزانی نییەو ئەوەی ئەو کردویەتی نایاسای و حوکمی قەرەقوشیانەیەو بزوتنەوەی گۆرانیش سانتیمەترێ لە یاساکان لایان نەداوە.ئەو یاسایانەی خۆیان دایان ڕشتوە من باوەڕم بە هیچیان نیە

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام