ئیدارەی سێ كانتۆن لە خۆرئاوای كوردستان، هەڕەشەكانی توركیا لە خۆرئاوای كوردستان، وەك بەڵگەیەك هاوكاری ئەنكەرە بۆ تیرۆرستان ناودەبەن‌و داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەن هەلوێست وەربگرێت.

لە راگەیەنراوێكدا لیژنە هاوبەشەكانی هەرسێ كانتۆنی (عەفرین‌و كۆبانێ‌و جەزیرە) رایانگەیاند” هەڕەشەی بەرپرسە باڵاكانی توركیا لە نمونەی سەرۆك كۆماری توركیاو دانپێدانانەكانی داودئۆغڵۆ كە وتبوی سوپای توركیا هێرشی كردوەتەسەر پەیەدە، بەڵگەیەكی هاوكاریی دەوڵەتی توركیایە بۆ چەكدارانی داعش”.

داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە “داعش” دەكەن لەبەرامبەر توركیا هەڵوێست وەربگرێت.

ئاماژەیان بەوەشكردوە” ئەو هێرشەی دەوڵەتی توركیا لە باكوری كوردستانیش دەستیپێكردوەو هاوڵاتی مەدەنی دەكوژێت، بە هەمو پێوەرێك شكاندنی یاسا نێودەوڵەتییەكان‌و مافی مرۆڤەو لەئێستاشدا لە خۆرئاوای كوردستان توركیا دەستیكردوە بە هێرش بۆسەر دەستكەوتەكانی شۆڕشی خۆرئاواو یەپەگە”.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە” بەبێ گوێدانە هێرش‌و فشارەكان، گەلی كورد بەردەوام دەبێت لە خەباتی خۆی”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام