وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند ریشەكێشكردن گەندەڵی‌و ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵات باشترین رێگەیە بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر.

جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە وتارێكدا كە ئێوارەی ئەمرۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش پێشكەشیكرد جەختیكردەوە ریشەكێشكردن گەندەڵی‌و ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵات لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشترین رێگەیە بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بە قارمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و هێزەكانی یەپەگە كرد كە زۆرترین ناوچەیان لە باكوری سوریا‌و سنورەكانی كەركوك رزگاكردوە.

كیری جەختیكردەوە كە وڵاتەكەی بە هاوكاری هاوپەیمانەكانی توندترین رێگە لەدژی داعش دەگرنەبەر، هاوكات پێشوازی لە هەوڵەكانی روسیا كرد بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش، ئامادەیشی دەربڕی لەگەڵ روسیا‌و ئێران تاوتوێی ئایندەی سوریا بكەن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام