بەپێى ئامارى رێكخراوێکی نێودەوڵەتی، تەنها لە ئەمساڵدا (522) هەزار كەس لە رێگای ئاوەوە كۆچیان كردوە و گەیشتونەتە هەردو وڵاتى یۆنان و ئیتاڵیا، هەر لەو ماوەیەشدا تەرمی نزیکەى سێ هەزار كۆچبەر دۆزراونەتەوە.

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، لە نوێترین راپۆرتیدا کە تایبەتە بە ژمارەی كۆچبەران لە ساڵی (2015)دا لە رێگای ئاوەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئاشکراى کردوە کە لە نۆ مانگى رابردودا (522) هەزار و (134) كەس لە رێگای ئاوییەوە پەڕیونەتەوە بۆ كەناراوەكانی وڵاتانی یۆنان و ئیتاڵیا.

بەپێی هەمان راپۆرت، هەر لەمساڵدا تەرمی دو هەزار و (892) كەس دۆزراونەتەوە کە لەکاتى هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە وڵاتانى ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، سەربارى ئەوەى ژمارەیەک قوربانى تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.

ساندرا بلاك، وتەبێژی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق لەو بارەیەوە رایگەیاند: ئەو كەسانەی رێگای دەریایان لە توركیاوە بۆ پەڕینەوە بۆ ئەوروپا بەكارهێناوە بەراورد بەساڵی رابردو (10) هێندە زیادیكردوە، بەشێوەیەک لەمساڵدا لە سنوری یۆنان نۆ هەزار و (59) كەس وەك هاوڵاتى عێراقی ناویان تۆماركراوە

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام