ساڵی نوێی خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان دەستیپێكرد ‌و بۆ یەكەمجاریش لەمێژووی ئەو پارچەیەی كوردستاندا خوێندن بە زمانی كوردی دەبێت.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی روناهی نزیك لەپەیەدە ئەمرۆ بەبەشداری 41 هەزار خوێندكار خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردو زەنگی یەكەم رۆژی خوێندن دوور لەدەستی رێكخراوی داعش‌و حكومەتی سوریا لێیدا.

خوێندن لە قوتابخانەكانی رۆژئاوای كوردستان بەزمانی دایك دەبێت‌و كورد بە زمانی كوردی وانەكانیان دەخوێنن‌و پێكهاتەكانی تریش بە زمانی خۆیان، زمنانی كوردیش لەو پارچەیەی كوردستان لەهجەی كرمانجی ژووروە.

ئەمرۆ لەو بەشەی كوردستان خوێندكاران روویان لە قوتابخانەكانیان كردو جلوبەرگ و پێداویستی خوێندنیشیان بەسەردا دابەشكرا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام