پاش ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی، پێشنیاری چوار لایه‌نه‌که‌ی ره‌تکرده‌وه‌ و به‌ ناواقیعی و سه‌یر ناوی برد، په‌رله‌مانتارێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت:‌ پارتی گاڵته‌ به‌ خه‌ڵک و په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌کات سازانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان کارێکی نایاساییه‌.

ئه‌نوه‌ر قادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ فراکسیۆنی گۆڕان، به‌ رۆژنیوزی راگه‌یاند:” پارتى گاڵته‌ی به‌ خه‌ڵک و په‌رله‌مان سیسته‌مى کوردستان دێت.”

ئه‌نوه‌ر، وتیشى:” سازان بۆپرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌ده‌روه‌ى په‌رله‌مان کاریکى نایاسایه‌ و له‌ هه‌یبه‌تى په‌رله‌مان که‌م ده‌کاته‌وه‌ ، مه‌سعود بارزانى له ‌19 ی حوزیران به‌پێى یاسا شه‌رعیه‌تى نه‌ماوه‌، به‌ڵام پارتى ده‌یه‌وێت به ‌خۆسه‌پاندن پرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم دریژکاته‌وه‌.”

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد:” تاکو  راپه‌رینى جه‌ماوه‌رى له‌کوردستان ئه‌نجام نه‌درێت پرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و کێشه‌ و گرفته‌کان چاره‌سه‌رنابێت و ئه‌م سازانه‌ش کۆتایى نایه‌ت.”
 

رۆژنیوز – ئه‌له‌ند که‌رکوکى

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام