سەرۆكی روسیا رایگەیاند كە جیاوازیی نییە لە نێوان گروپە تیرۆرستییەكان‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، تواناكانی كوردیشی بەرز نخاند.

ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی روسیا لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەك لەكۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەكگرتووەكان رەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپا‌و ئەمریكا گرت بەوەی دەستیان خستووەتە رۆۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و جەختیكردەوە كە دەستوەردانی بیانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندوتیژی لێككەوتەوە.

پۆتین سەبارەت بە سوریا رایگەیاند كە بارودۆخی سوریا زۆر مەترسیدارە‌و سوپای سوریا رووبەروی تیرۆر بووەتەوە، بەوتەی خۆشی هیچ جیاوازێكی ئەوتۆ لەنێوان داعش‌و ئۆپۆسزسیۆنی سوریا نییە.

سەرۆكی روسیا رونیكردەوە كە داعش دەیەوێت وێنەی ئیسلام ناشرین بكات، داواشی لە موسوڵمانان كرد كە رووبەروی ئەو هەوڵانە ببنەوە كە هەوڵی ناشرینكردنی ئیسلام دەدەن.

پۆتین ئامادەیی وڵاتەكەی نیشیاندا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قەیرانی سوریا‌و ئەوەی خستەڕوو كە ولاتەكەی ئامادەیە لەهەگەڵ هەموو لایەك هەماهەنگی بكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا.

لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆكی روسیا هەوڵەكانی كوردی لەدژی داعش بەرز نرخاند‌و وتی” من دەمەوێ لەدڵەوە شتێك بڵێم ئەویش ئەوەیە كە بەراستی كورد شەڕكی بێوێنە لەدژی گروپە تیرۆرستیەكان دەكات، بۆیە ئێستا كورد بەجدی رووبەروی داعش بووەتەوە

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام