لە چەند ڕۆژی ڕابردودا فەرەیدون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردوستان و سەرپەرشتیاری میحوەری حازر لەسەر ڕێگای خەبات+هەولێر بە ڕوداوی هاتوچۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی میحوەری مەخمور بە یەکیاندا کێشاو گیان لەدەست دا…….ئەمە قسەی یەکەم ئێوارەی مەکتەبی سیاسی پارتیە.

لەبەرامبەردا باسنیوز دەڵێت” بە پێی زانیاریەکانی باسنیوز لە کاتی گەڕانەوەیدا تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی ناوبراو کراوەو گیانی لەدەست داوە.

هەندێکیش پێیان وایە کە ئەم کابرایە کاری بۆ ئێران کردوەو بەم هۆیەوە پارتی و پاراستن کوشتویانە، ئەم هەوالانە هەرکامیان ڕاست بێت،ئەسڵی مەسەلەکە نییە،ئەونەی کە هەموو کەس دڵنیایە لەوەی کە فەرەیدون جوانڕۆیی بەدەستی پارتی کوژراوەو مەسەلەکە هیچ پەیوەندی بە بەیەکدادانی ئۆتۆمبێلەوە نییە.

دوای بەدوادا چوونی هاوڕێیانی چاوی گەل لە هەولێرو لە ناو پارتیداو هەوڵدانی بۆ ئەوەی بگەنە نەتیجەیەک،دوای بەدوادا چوونێکی تەواو هەوالەکەیان ئاوا ڕاگەیاند.

سەرەتای کێشەکە بەسراوە بە مەسەلەی سەرۆکایەتیەوە،لە کۆبونەوەی خۆیاندا  واتە سەرکردایەتی پارتی، فەرەیدوون جوانڕۆیی پێی وابووە کە ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بەسەرچوەو پێویستە چارەسەرێکی بۆ دابنرێت کە کێشەی گەورەتر ڕوو لە کوردوستان نەکات،هەتا بەرامبەر ئەوانەی باسی دوو ئیدارەیی و  شەڕی ناوخۆیان کردوە،بەتایبەتی  مەسرو بارزانی وگروپکەی کە بەلایانەوە ئاسایی بوەو پێیان وابووە یەکێتی هێزی جارانی نەماوەو گۆڕان و یەکگرتو کۆمەڵیش هێزی سەربازیان نییەو هیچیان پێناکرێ،،ئاقیبەت دەبێت مل بدەن بە داواکانی پارتی، ئەویش ڕێکو ڕاست وتویەتی کە دەمێکە پێمان وایە یەکێتی لاواز بووە،بەڵام شەڕی داعش دەری خست کە ئەوان هێزیان هەیەو زۆرترین شەڕیان کرد،دوای ئەمە بە چەند ڕۆژێک،مەسرور بارزانی بۆ ئەوەی تۆڵە بکاتەوە، فەرەیدون جوانڕۆیی بانگ کردوە بۆ لای خۆی و داوای لێکردوە کە ئەو شوینەی ئێستا دەوامی تێدا دەکات بەجێ بهێڵێ و بڕواتە ئەو جێگایەی کە مەسرور بۆی دەست نیشان دەکات،ئەیش بەوە ڕازی نابێت و ناڕەزایەتی دەردەبڕێت،لێرەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان و کێشەکەیان گەورە تر دەبێت،دوای ئەوەی کە مەسرور هەوڵی شکاندنی دەدات،،جوانڕۆی پێی دەڵێت “کاتێ من پێشمەرگە بووم تۆ لە سکی دایکتا بوویت،،تەنها لەسەر ئەو قسەیەو بۆچونەکانی لەسەر مەسەلەی سەرۆکایەتی، فەرەیدون جوانڕۆی بەدەستی مەسروربارزانی کوژراوەو لەمە بەدەر هیچ شتێکی تر ڕاستی تێدا نییە،

ئەوەیشی کە یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکان بە ناوی”شەماڵ حەبیب مەحمود”کە خەڵکی لای زەڕەیانەو ئێستا لە ناحیەی ماراوا دەژی،هێزێکی تایبەتی پارتی چوونەتە ماڵەکەی و بە برینداریو بە بیانوی ئەوەی چارەسەری دەکەن بردویانە لەگەڵ خۆیان بۆ هەولێر،ئەمە لە کاتیکدا باری تەندروستی جێگیر بووەو نێردراوەتەوە بۆ ماڵەوە،تەنها بۆ لێکۆڵینەوە بردویانە،چونکە ئاگاداری ئەو کێشەیەی بەینی جوانڕۆیی و مەسرور بوەو لەوکاتەیشدا لەگەڵی بووە،کە تیرۆرکراوە.

مەهزەلەکە لەوێدایە،هەر ئەمڕۆ 06/09   بەرپرسی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت،دوای کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ و وه‌رگرتنی وته‌ی شاهێدانی رووداوه‌که‌ و پشتبه‌ستن به‌ کامێرای چاودیری نزیک له‌ شوێنی رووداوه‌که‌، ده‌رکه‌وت که‌وا له‌ سه‌ره‌تای رووداوه‌که‌ ئۆتۆمبێلکی جۆری لاندگرۆز سپی به‌دوای ئۆتۆمبێلی شه‌هید (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) ده‌بێت له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میحوه‌ری خازر که‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ دوای هه‌وڵدانێکی زۆر پێشیان لێ ده‌گرێته‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته‌ نزیك ئۆتۆمبێلی شه‌هید (فه‌ره‌یدون) تاوانباران ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن، ئینجا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌که‌ی شه‌هید فه‌ره‌یدون هه‌وڵده‌دات به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆی ده‌رباز بکات، بۆیه‌ رێڕه‌وی ئۆتۆمبێله‌که‌ی ده‌گۆڕێت.

له‌هه‌مان کاتدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری درعی سه‌ربازی که‌ ئه‌ویش هی تاوانباره‌کانه‌ رووبه‌ڕوو خۆی پێدا ده‌کێشێت و له‌ ئاکامدا ئۆتۆمبێلی شه‌هید (فه‌ره‌یدون) ئاگر ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی شه‌هیدبوونی.

دواتر توانرا تاوانباره‌کان ده‌ستنیشان بکرێن و ده‌ستگیر بکرێن که‌ پێکهاتوون له‌ پێنچ که‌س به‌ناوه‌کانی (ب. ع. م)، (ح. ع. م)، (م. ع. ا)، (یـ. ع. ا) و (ن. ص. ب)، که‌ هه‌رپێنجیان سه‌ر به‌ خانه‌واده‌ی (ص. ص. ع)ن و دووژمندارن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌یه‌ک به‌ناوی (ن. ع)، به‌پێی وته‌ی خۆیان،‌ وایانزانیوه‌ دوژمنه‌که‌یانه‌، به‌ گولـله‌ هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی شه‌هید (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) و دواتر به‌ ئۆتۆمبێل خۆیان پێدا کێشاوه‌.

پرسیارەکە ئەوەیە  ئەم کەسانە کێن؟ئۆتۆمبێلی دەرعیان لە کوێ بوو؟لەگەڵ خانەوادەیەکی تر دوژمنداریان هەیە بۆچی فەرەیدوون دەکوژن؟ ئایە “وایان زانیوە دوژمنەکەیانە” دەکاتە ئەوپاساوەی کە بچنە سەرڕێگای گروپێک و خۆیانی پێدا بکێشن و  تەقەیان لێبکەن وبیان کوژن؟ئایە دەکرێت ئەو کەسانە هەڵەیەکی ئاوایان کردبێت ولە نەزانیدا واتە “وایان زانیوە کە دوژمنەکانی خۆیانە” ئەم کابرایەیان کوشتبێت؟ چۆن دەکرێت  ئەم کەسانە  ئەوەندە گەوجانە کار بکەن وبە  ئۆتۆمبێلێکی لاندگرۆز دوای فەرەیدون بکەون و ئۆتۆمبێلی دەرعیان بۆ ئامادەکردبێت و ئاوا لە ناوی بەرن ولە دوایشدا بڵێن ئەمە بە هەڵە بوەو ئەم گروپە دوژمانیەتیان لەگەڵ خێزانێکی تر هەیەو وایان زانیوە ئەوانن؟، ئەم چیرۆکە هەمان چیرۆکی کوشتنەکەی شێخ زاناو  کۆمەڵێ سیناریۆمان بیردەخاتەوە کە پاراستن بۆ هەموو ئەو کوشتن و  تیرۆرانەی ساز دەکات کە خۆی سەرپەرشتی دەکات و پێی هەڵدەسێت،لێرەوەیە ئەم  راگەیاندنەی پۆلیسی هەولێر هیچ نییە جگە لە دیزە بەدەرخۆنە کردنی تیرۆری فەرەیدون جوانڕۆیی  وئەوکەسانەیش بوونەتە قوربانی یاریەکی تر دەزگا بەدناوەکەی پاراستن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام